کوێخاکانی گوندی گەچێنە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
١- حەبیب عەزیز نادر: کوێخای گوندەکانی (گەچێنە) و (دەرۆکیێ)یە. لە دەوربەری ساڵانی ١٨٨٠-١٨٨٥ لە گوندی (گەچێنە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ماوەیەک لە گەچێنە کوێخابووە و پاشان، کە لەگەڵ برایەکیدا کۆچدەکەن و گوندی (دەرۆکیێ) ئاوەدانیدەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی شێخ مارفی زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە.
٢- حاجی عەلی حاجی حەسەن: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە.
٣- مەجید مەلا مەحموود: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ کۆچیدواییکردوە، کوێخای گوندەکە بووە.
٤- عەبدول کەريم محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە.
٥- حەمەخان محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە.
٦- خەسرەو حامید عەبدولقادر: لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خوێندەوارە و تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی١٩٧١ وەکو کوێخا دەستبەکاربووە، بەڵام تەنها حەوت مانگێک کاریکردوە، ناوبراو ئێستا لەژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (نەسرەدین محەممەد مەحیەدین)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢١ى ٥ى ٢٠٢٣، لە گەچێنە.
- چاوپێکەتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (ئارام خەسرەو عەبدولقادر)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (سەعید حەبیب عەزیز نادر)، لەدایکبوو: ١٩٥١، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٤، لە دەرەوکیێ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (هۆشمەند یار ئەحمەد ئەفراسیاو بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٤، لە بنجۆی دڕە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,هومایون ساحیب کەریم