کوێخاکانی گوندی کوڵکنی خواروو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- حاجی حەمەسوور: ناوی (حەمەسور ڕۆستەم یارئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٨٨ کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: کاسب، لە ٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە کوڵکنیی خواروو.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هادی کەریم حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە کوڵکنیی خواروو.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی