کوێخاکانی گوندی گوڵەخانە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 494

کوێخا

١- حاجی مەحمود محەممەد سان ئەحمەد: بە (حاجی مەحموودی گوڵەخانە) ناسراوە. لەتیرەی نادرشای لە عەشیرەتی هاروونی سەر بە هۆزی گەورەی جافە. ساڵی ١٩١٣ لە گوندی (قەدەفەریی کۆن)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٣ گوندی گوڵەخانەی ئاوەدانکردووەتەوە و بووەتە کوێخای گوندەکە. مزگەوتی لێکردووەتەوە، خاوەن دیوەخان بووە و پەیوەندی لەگەڵ بەگزادەکانی جاف و سەرۆک عەشیرەتەکاندا باش بووە. چوارجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٧٤ کۆچیدواییکردووە و له ‌گۆڕستانی سەیدسادق بەخاکسپێرراوە.

٢- محەممەد حاجی مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٦، کە بووە بە پێشمەرگە، کوێخای گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە (گوڵەخانە) نیشتەجێیە.

٣- عەلی مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە. پاش ڕاپەرین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (عەلی حاجی مەحموود محەممەد). لە ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٣، لە گوڵەخانە.
  2. منارەکان لە ئاسمانی هەڵەبجە، عەلی محەمەد مەعرووف (دەلاک)، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٣، ل٣١٠.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەرچڵ یونس) لەگەڵ (محەممەدی حاجی مەحموود)ی کوڕی (حاجی مەحموودی گوڵەخانە)، لە‌دایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتای، پیشە:سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان، لە ٢٣ی ٤ی ٢٠٢٣، لە گوڵەخانە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,سەرچڵ یونس

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

کوێخاکانی گوندی کشەیەری

١- عەلی ساڵح ڕەحیم: به ‌کوێخا (عەلی ساڵح کشەیەری) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩١٥ لەدایکبووە. لە عەشیرەتی سەدانی بووە لە هۆزی جاف‌. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. له ‌سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو، تا ساڵی ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئیبراهیم مەحموود یاروەیس: ‌ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (کشەیەر) لەدایکبووه. لە عەشیرەتی یوسوجانی لە هۆزی جاف بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٥٩، تا کاتی ڕاگواستنی گوندەکان لە ١٩٨٧دا، کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی ئیسماعیل خەسرەو

١- ئیسماعیل خەسرەو مستەفا: گوندەکە بەناوی ئەمەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٠٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٨٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی سەروو

١- کوێخا ئیبراهیم ئەحمەد فەقیێ کەرەم: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد ئەحمەد بەکر: ساڵی ١٩٣١ لە (کوڵکنیی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کۆساوا

١- حەمەساڵح ئەحمەد کۆساوایی: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٦٧، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق حەمە ساڵح ئەحمەد: ساڵی ۱۹۳۰ لە گوندی (کۆساوا)، لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٦٨ تا ساڵی ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی گەچێنە

١- حەبیب عەزیز نادر: کوێخای گوندەکانی (گەچێنە) و (دەرۆکیێ)یە. لە دەوربەری ساڵانی ١٨٨٠-١٨٨٥ لە گوندی (گەچێنە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ماوەیەک لە گەچێنە کوێخابووە و پاشان، کە لەگەڵ برایەکیدا کۆچدەکەن و گوندی (دەرۆکیێ) ئاوەدانیدەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی شێخ مارفی زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە. ٢- حاجی عەلی حاجی حەسەن: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٣- مەجید مەلا مەحموود: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ کۆچیدواییکردوە، کوێخای گوندەکە بووە. ٤- عەبدول کەريم محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٥- حەمەخان محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە. ٦- خەسرەو حامید عەبدولقادر: لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خوێندەوارە و تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی١٩٧١ وەکو کوێخا دەستبەکاربووە، بەڵام تەنها حەوت مانگێک کاریکردوە، ناوبراو ئێستا لەژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

کوێخاکانی گوندی گردەناوێ

١- محەممەد ساڵح مستەفا : ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەگوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. دوای کۆچیدوایی باوکی، ١٩٥٠ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردوە.