کوێخاکانی گوندی گڵێجاڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- سەفای حسێن کۆزاد: یەکەم کوێخابووە. ساڵی ١٨٨٢ لەدایکبووە. ١٩٢٤-١٩٣٠ کوێخا بووە.
٢- عەلی فەتاح مستەفا وسەین: ساڵی ١٩٠٣ لە گڵێجاڵ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٤-١٩٦٨ کوێخابووە. خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ بووە. ساڵی ١٩٩٢ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە.
٣-محەممەد مستەفا وسەین: ساڵی ١٨٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵه. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٢ کۆچیدواییکردووە.
٤- محەممەد فەتاح مارف: بە (مەلا محەممەدی شەل) ناسراوە. ساڵی ١٩١٠ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٥٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە.
٥- غەفور عەزیز ئەحمەد: ساڵی ١٨٩٠ لە گوندی(گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ١٩٤٠ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی گڵێجاڵ کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
٦- محەممەد ئەحمەد مەحموود: ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ئیجازەی مەلایەتی هەبووە. ساڵى ١٩٧٨ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە.
٧- مەحموود غەفور عەزیز: ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ئیجازەی مەلایەتی هەبووە و بە (مەلا مەحموود) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.
٨-مەحموود محەممەد ئەحمەد: بە (عەریف مەحموود) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- گوندەکانی ناحیەی بەمۆ، سارەوان عەبدوڵا و ئیسماعیل حاجی زەڵمی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٨، ل١١٥.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیدریس محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٤ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە گڵێجاڵ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (دارا فەرەج فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کارمەندى حکومى، لە ١٤ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە گڵێجاڵ.
- گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، ٢٠٢١، ل٣٨.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (خاسێ حەسەن محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٣٥، پیشە: ژنی ماڵەوە، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، لە ٩ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (خاسێ حەسەن محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٣٥، پیشە: ژنی ماڵەوە، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، لە ٩ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی,شوان ئەفراسیاب عەلی