کوێخاکانی گوندی گردیگۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
١- ئۆلمحەممەد کایەخان حەمەخان: ساڵی ١٨٨١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٠٣ تا ١٩٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
٢- حەمە ڕەشید ئۆلمحەممەد کاکەخان: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە کوێخا (حەمەڕەشیدی گردیگۆ) ناسراوە. گوندی گردیگۆ لەلایەن باوکییەوە ئاوەدانکراوەتەوه. پاش کۆچیدوایی باوکی، بووە بە کوێخای گوندەکه. ساڵی ١٩٧٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شیرەمەڕ بەخاکسپێرراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (کەمال ئەحمەد حەمەڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کارمەندی حکومی، لە ٢٩ی ٨ی٢٠٢٣، لە گردیگۆ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەرچڵ یونس) لەگەڵ کاک ئەحمەدی کوڕی کوێخا حەمەرەشید بەرواری ١٦ی ٨ی ٢٠١٣ گوندی گردیگۆ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,سەرچڵ یونس