کوێخاکانی گوندی گوڵپ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- کوێخا محەممەد عەبدولکەریم ئیسماعیل: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە.
٢- حاجی محەممەد موڵکی: ناوی (محەممەد حەموراد عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٢٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵپ بەخاکسپێرراوە.
٣- ئەسعەد قادر فەتحوڵڵا: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندەکە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٧ کوێخا گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدواییکردووە.
٤- مەحمود خوا موراد مەحمود: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٧ تا ١٩٧٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
٥- حەمەخەڵەف ئەحمەد ساڵح: بە (دەروێش حەمەخان) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٣ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم مەیکە عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ى ٨ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هەژار حەمەخەڵەف ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کاسب، لە ٢٢ى ٨ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی