بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- محەممەد مەحموود ئەحمەد سڵێمان: بە (حەمەی دێوانه) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (عەلیاوا)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵه. ساڵی ١٩٩٢ بە تەنها خۆی گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکە و ئاوەدانیکردووەتەوە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ساڵی ١٩٩٤ ئەنجومەنێک بەناوی (شورای دێ) لە گوندەکە لە کەسانەی خوارەوە پێکهاتووە: (حاجی محەممەد حەمەڕەشید، ڕەفعەتی حاجی دێوانە، تۆفیقی حاجی نادر و نەجمەدینی حاجی عوسمان و نەجمەدینی حاجی کەریم و عەبدوڵای ساڵحی میران و کەمال حەمەسەعید)، کە هەریەکێکیان لە بنەماڵەیەکی گوندەکە بوون. ٢- حاجی محەممەد حەمەڕەشید: ساڵی ١٩٤٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٣ منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
عومەر حاجی حەمەئەمین محەممەد سڵێمان: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (قاجر) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی تەپەڕێزینەوه و ناوەندی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵه. ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- کاوە ڕەئوف سەعید: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. قۆناغى سەرەتایی تەواوکردووە و لە حوجرەش خوێندویەتی. ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٤، بەهاوبەشی لەگەڵ (نەوزاد عەلى حاجی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- نەوزاد عەلی حاجی حەمەساڵح: ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٤. بەهاوبەشی لەگەڵ (کاوە ڕەئوف سەعید) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- سامان والی حاجی حەمەساڵح: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. بڕوانامەی دبلۆمى لە دیراساتی ئیسلامی هەڵەبجه بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئارام ڕەئوف سەعید: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ئەکرەم حەمەنەجیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٥ ئەنجومەن بووە. ٢- هادی ڕەحمان فەرەج: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بڕوانامەی ناوەندی هەبووە. ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- جەلال جەمیل تۆفیق: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. قۆناغە سەرەتایی تەواوکردووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٦ منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- دارا مەحموود فەرەج: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ئامادەیی بازرگانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١-- باقی حەمەساڵح قادر محەممەد: ساڵی ١٩٤٢ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لە ساڵی ١٩٧٠ەوە کوێخای گوندەکە بووە. دواتر بووەتە ئەنجوومەن. ٢-حامد سەید ئەحمەد محەممەد عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (قەڵپ)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حەمەساڵح ڕەشید مارف: لەساڵی ١٩٥٤ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ کەسێکی تردا، تا ٢٠٠٠ ئەنجومەن بوون. ٢- عەلی ئەحمەد مستەفا: ساڵى١٩٣٥ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تاکو ساڵی ٢٠٠٠ هاوشانی حەمەساڵح ڕەشید ئەنجومەن بوون. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. ٣- حەمەخان محەممەد ئەمین محەممەد: ساڵی ١٩٧٣ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حەمەئەمین حاجی مەحموود: ناوی (حەمەئەمین مەحموود حاجى محەممەد)ە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٤ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ و دوای گەڕانەوەی خەڵکی بۆ گوندەکان بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
١- غەفور مەحموود ئاغا: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (قۆڵمیتکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بڕوانامەی سەرەتایی بەدەستهێناوە، ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ (ئیحسان جەمیل ئەمین و هادی عەبدوڵا) بە هاوبەشی تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەن. ٢- هادی عەبدوڵا حەمەخان: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ (غەفور مەحموود و ئیحسان جەمیل ئەمین) به هاوبەشی تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەن. ٣- ئیحسان جەمیل ئەمین: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (قۆڵمیتکان) لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە. ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ (غەفور مەحموود و هادی عەبدوڵا) به هاوبەشی تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
١- محەممەد عەلی مەحموود: ساڵى ١٩١١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە دوای ڕاپەڕین تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- ڕەشيد محەممەد عەلی مەحموود: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. بە هاوبەشی لەگەڵ (مەحموود کەریم عەبدوڵا و محەممەد ئەحمەد) تا ساڵى ٢٠٠٤ ئەنجمەنی گوندەکە بوون. ٣- ڕەشيد محەممەد عەلی مەحموود: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- حەسەن محەممەد عەلی مەحموود: ساڵى ١٩٥٣ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵه. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- بەهائەدین محەممەد عەلی مەحموود: ساڵى ١٩٨٢ ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵه. لە ساڵی ٢٠٢٠ تـا ئێستا ئەنجومەنى گوندەکەيە.
عومەر حەمەئەمین عەبدوڵا: ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (کانی ئاسکان) لەدایکبووە، تا قۆناغى سەرەتایى خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لەساڵی ٢٠٢١وە بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.
١-حسێن ئەحمەد عەبدولقادر: ١٩٢٨ لەدایکبووە. خاوەنی شەش منداڵە و ساڵی ١٩٩٧ کۆچیدواییکردووە. حسين ئەحمەد غفار. ساڵی ١٩٩٢تا ١٩٩٤ ئەنجومەن بووە. ٢-مستەفا عەلی غەفار: ١٩٣١ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە و ساڵی ٢٠٠٢ کۆچیدواییکردووە. ٣-ئیبراهیم قادر علی: ١٩٥٠ لەدایکبووە. خاوەنی ١١ منداڵە. ٤-محەمەد فەتاح غەفار: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. خاوەنی شەش منداڵە و لە ژیاندایە. ٥- زاهیر سلاڵح ئاغاوەیس: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. خاوەنی چوار منداڵە و لە ژیاندایە. ٦-بارام عزیز فەتاح: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. خاوەنی پێنج منداڵە و لە ژیاندایە. ٧-حەمید حسەین عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢وەوە بووەتە ئەنجومەن و دوای کەسەکانی تر، تا ئێستا وەک ئەنجومەن بەردەوامە.
١- سەيد ئەحمەد سەيد عەبدوڕەحمان فەتاح: ناوی (ئەحمەد عەبدولڕەحمان فەتاح محەممەد)ە. ساڵى ١٩٥١ له گوندى (کانى توو) لەدایکبووە. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١١ منداڵە. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٢٣، کە کۆچیدواییکردووە، موختار و ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەيد جەمال سەيد ئەحمەد: ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە. پاش کۆچیدوایی باوکی، لە ٢٠٢٣وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ڕەشید عیزەت عەلی: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (کانی گوێز) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. بڕوانامەی سەرەتایی هەیە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (جەعفەر حسەین عەلی و سالم برزوو) ئەنجومەنی گوندەکەن. ٢- جەعفەر حسەین عەلی: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (کانی گوێز) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (ڕەشید عیزەت و سالم برزوو) ئەنجومەنی گوندەکەن. ٣- سالم برزو عەلی: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی ئیسلامیدا هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (ڕەشید عیزەت و جەعفەر حسەین عەلی) ئەنجومـەنی گوندەکەن.
١- عومەر ئەحمەد مەحموود: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٢- ڕەزا ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٣- عەزیم ئەحمەد میربەگ: ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٤- مەحموود ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٥- عەزیزساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢١ ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٦- گۆران عەزیز ساڵح : ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە دوای باوکی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ئیبراهیم مەحمود یاروەیس: ساڵی ١٩٤٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٥، کە کۆچیدواییکردووە ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- مەهدی ئیبراهیم مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠١٥ و دوای کۆچیدوایی باوکی، تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیه.
عەلی مستەفا خەسرەو: ساڵی ١٩٥١ لە گوندى کوڵکنیی ئيسماعيل خەسرەو لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٦ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
مەحموود عەلی عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بە هەڵبژاردن کراوە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.
حەسەن کوڵکنی: ناوی (حەسەن مەحموود عەلی)یە. ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی (کوڵکنی) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١-عینایەت حەمەساڵح: ساڵی ١٩٥١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لەگەڵ (ئەحمەد مستەفا مەحموود، نەجمەدین وەسمان) لە دوای ڕاپەڕینەوە، تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن. ٢- ئەحمەد مستەفا مەحموود: ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح، نەجمەدین وەسمان) لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن. ٣- نەجمەدین وەسمان: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح و ئەحمەد مستەفا مەحموود) لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن.