ئەنجومەنەکانی گوندی کانی وەیسکێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
١- عومەر ئەحمەد مەحموود: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٢- ڕەزا ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٣- عەزیم ئەحمەد میربەگ: ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٤- مەحموود ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٥- عەزیزساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢١ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٦- گۆران عەزیز ساڵح : ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە دوای باوکی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- گوندەکانی ناحیەی بەمۆ، سارەوان عەبدوڵا و ئیسماعیل حاجی زەڵمی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٨، ل١٠١.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (گۆران عەزیز ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٤ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە کانی وەیسکێ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (عەتا حەمەئەمین مەحموود محەممەد) لەدایکبوو: ١٩٨٣، بڕوانامە: بەکالۆرێۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ٧ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (عومەر ئەحمەد مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (کانیی وەیسێ)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی