کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

886 بابەت

ئەنجومەنی گوندی گەچێنە

جەمال ئەحمەد عەلی: ئەنجومەنی گوندی (گەچێنە)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (گەچێنە) لە هەورامان لەدایکبووە. پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە و پیشەی مامۆستایە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا سەرەتا ٢٠٢٣ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گەچێنەی زێڕوون

١- عیرفان عوسمان حاجی ساڵح: ‌ساڵی ١٩٨٣ له ‌شارۆچکەی (سەیدسادق) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵه. ‌ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گردەناوێ

١- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. سەرەتا کوێخانی گوندەکە بووە و ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٥، کە کۆچیدواییکردووه، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- مستەفا محەممەد شەریف محەممەد: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ٢٠١٥، تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى گردی قازی

١- عوسمان حاجی ئەحمەد محەممەد سەعید: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ (باقی حاجی عەبدوڵا) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- باقی حاجی عەبدوڵا‌ مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ (عوسمان حاجی ئەحمەد) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. دواتر بەتەنها تا ساڵی ٢٠٠٨ بەردەوامبووه.‌ ٣- فایەق مەحموود محەممەد بارام: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گردیگۆ

١- ئەحمەد حەمە ڕەشید ئۆلمحەممەد: ساڵی ١٩٥٥ لە (گردیگۆ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٤، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- کەمال ئەحمەد حەمەڕەشید: ساڵی ١٩٨١ لە (گردیگۆ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ٢٠١٤تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گریانە

ئەو کەسانە بوون، لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە وەک پێداویستیی مێژوویی و خزمەتکردن بە ژیانەوە هاتوونەتە پێش و دەستیان بە پڕۆژەکانی پاککردنەوە و چاککردنەوەی گوندەکە کردووە. ئەوانیش: فازڵ حەمەئەمین ڕەحمان، نجم الدین حەمەعەلی قوربانی، عزیز کریم ڕەزا. بە هاوکاری خەڵکی کارەکانی گوندیان ئەنجامداوە، لەوانە پڕۆژەی ئاو، دانانەوەی باخ و بردنەوەی جۆگە و....هتد. مۆریان هەبووە، تا ساڵی ١٩٩٨ کارا بووە، بەهۆی هەندێک گرفتەوە ئەنجومەنەکە ڕاگیراوە و کارەکانی خزمەتگوزاری بەشێوەی خۆبەخش (فازل حەمەئەمین) ڕایاندەپەڕینێت، ئێستا لەبیری دروستکردنەوە و دانانەوەی ئەنجومەنەکەن و لەڕێگەی خێرخوازان و کاری خۆبەخشی گوندەکەوە، سەرقاڵی دروستکردنەوەی مزگەوتەکەن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

گڵێجاڵ

١- سدیق حەکیم محەممەد مستەفا: ‌ساڵى ١٩٥٢ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد عەبدولڕەحمان سوبحان قادر: ‌ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٣ منداڵه. ‌٤- حسەین محەممەد ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٧ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٧منداڵە. لەگەڵ (قادر عەلی عەبدوڵا‌) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- قادر عەلی عەبدوڵا‌: ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لەگەڵ (حسەین محەممەد ئەحمەد) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووه. ٦- عەلی ڕەحیم مەحموود: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. سێجار هاوسەرگیری کردووە. خاوەنی ١١ منداڵە ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە. ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد: ناوی (ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لە دایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجوومەنی شارۆچکەی بەمۆیە و لە گوندی گڵێجاڵ نیشتەجێیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ٧- بەختیار نوری فەتاح مستەفا: ‌ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لەدایکبووە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گوڵەخانە

عەلی مەحموود محەممەد سان ئەحمەد: بە (عەلی حاجی مەحموود) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٥٤ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ‌ساڵی ١٩٩٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گوڵپ

١- فەرهاد ئەحمەد حەمەکەریم: ساڵی ١٩٦٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە و لە گوندی گوڵپ بەخاکسپێرراوە. ٢- دکتۆر ناجیح: ناوی (ناجیح محەممەد ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ڤێرتەرنەری هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى گورگەچیا

١- حاجى عەبدولقادر مستەفا عوسمان: ساڵى ١٩٣٣ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٧ منداڵە. له ‌سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووە. ٢- عەلی یوسف محەممەد: ساڵى ١٩٥٩ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- عەبدولڕەحیم عەبدولڕەحمان عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٩ لەدايکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵى ١٩٩٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گۆمەلار

١- ڕزگار حەمەئەمین فارس: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (گۆمەلار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٨، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- لوقمان عومەر فەقییە محەممەد: ساڵی ١٩٧٦ لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گمە

١- حەمەساڵح فەتاح: لەساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (گمە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە شارۆچکەی زەڕایەن نیشتەجێیە. ٢- فایق عەلی عەبدولمحەممەد کاکەخان: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (گمە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گێڵەک

موشیر حەمەساڵح کەریم: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٨٣ تا ساڵی ١٩٩٢ موختاری گوندەکە بووە. دواتریش تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی لامەرکەزی

تاهیر محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لەدوای ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندی (لامەرکەزی) بووە. لە ئێستادا لەژیاندایە و لە گوندەکە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی مەلا وەیسە

١- لوقمان یونس عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٧١ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٢- ئەحمەد محەممەد ڕەشید: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٣- ئەحمەد عەلی قادر: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ لەگەڵ (عەزیز یونس عەبدول کەریم) ئەنجومەنی گوندەکە بوون. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٤- عەزیز یونس عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ لەگەڵ (ئەحمەد عەلی قادر) و دواتریش و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. لە ئێستادا لە ژیاندایه.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی میراولی

ئەحمەد حسەین عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى (میراولى)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ٢٠٠٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی میریسوور

١- محەممەد محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایە و لە گوندەکە نیشتەجێیە. ٢- نەزیز عەبدوڵا عەبدولخالق: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایە. ٣- محێدین ئەحمەد حەبیب: ساڵی ١٩٨١ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- فەرحان عیزەدین حەبیب: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی٢٠٢٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە‌.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی مۆردین

١- فەرەج ئەوڕەحیم ساڵح: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (حەمەحسەین ئەحمەد بارام و جەمیل مستەفا خواکەرەم)، کە به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن. ٢- حەمەحسەین ئەحمەد بارام: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (فەرەج ئەوڕەحیم ساڵح و جەمیل مستەفا خواکەرەم) لەگەڵ دووکەسی تر به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن. ٣- جەمیل مستەفا خواکەرەم: لەساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (فەرەج ئەوڕەحیم و حەمەحسەین ئەحمەد بارام) لەگەڵ دووکەسی تر به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجوومەنەکانی گوندی نارنجڵە

دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندی نارنجڵە و گەڕانەوەی ٣٥ ماڵ لە ساڵی ١٩٩٥دا، زۆربوونی ئیشوکارەکان و پێداویستی و خەرج، ئەنجومەنێکی سێ کەسی هەڵدەبژێردراوە، تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوامبووە. سەرپەرشتی کردنەوەی مزگەوت و ڕێگاوبان و دابینکردنی مۆلیدە و کردنەوەی قوتابخانە لە ساڵی ٢٠٠٠ و دروستکردنی بینای نوێی قوتابخانەیان کردووە لە ساڵی ٢٠٠٣..هتد، ئەوانیش: ١-حەمزە سەعید حسن: لە دایکبووی ١٩٦٦، بەکالۆریۆس لە زیندەوەرزانی، خێزاندار و خاوەنی ٤منداڵ. ٢- مەحموود عەزیز تۆفیق: لە دایکبووی ١٩٦٩، دەرچووی پەیمانگای ئیسلامی، خێزاندار، خاوەنی ٧منداڵ. ٣-ڕەفیق عەبدوڵا حەملە: لە دایکبووی ١٩٦٨، دەرچووی پەیمانگای پیشەسازی، خێزاندار، خاوەنی ٤منداڵ. ٢- مەلا ئەحمەد: ناوی (ئەحمەد محەممەد قوربانی)یە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و خوێندنی ئاینی لە حوجرە و خانەقای بیارەی تەواوکردووە. ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (نارنجڵە) و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی ناوباخان

کەمال عەبدولمحەممەد فەتاح: دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.‌

زیاتر بزانە
ئەنجومەن
پێشتر 1
...
31 32 33
...
45 دواتر