ئەنجومەنەکانى گوندى کانیگوێز
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- سەيد ئەحمەد سەيد عەبدوڕەحمان فەتاح: ناوی (ئەحمەد عەبدولڕەحمان فەتاح محەممەد)ە. ساڵى ١٩٥١ له گوندى (کانى توو) لەدایکبووە. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١١ منداڵە. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٢٣، کە کۆچیدواییکردووە، موختار و ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- سەيد جەمال سەيد ئەحمەد: ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە. پاش کۆچیدوایی باوکی، لە ٢٠٢٣وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولقادر ئەحمەد)، لەدايکبوو: ١٩٦٠، پیشە: جوتیار، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (جەمال سەيد ئەحمەد سەید عەبدولڕەحمان)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی توو)، لەدايکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەنديى، ئەنجومەنى گوند، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (کەمال عەبدولڕەحمان فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (عەلى ساڵح سەعید سلێمان)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، پیشه: کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە سلێمانی.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی کانی توو,شوان ئەفراسیاب عەلی