ئەنجومەکانى گوندى قەدەفەری
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- کاوە ڕەئوف سەعید: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. قۆناغى سەرەتایی تەواوکردووە و لە حوجرەش خوێندویەتی. ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٤، بەهاوبەشی لەگەڵ (نەوزاد عەلى حاجی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- نەوزاد عەلی حاجی حەمەساڵح: ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٤. بەهاوبەشی لەگەڵ (کاوە ڕەئوف سەعید) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- سامان والی حاجی حەمەساڵح: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. بڕوانامەی دبلۆمى لە دیراساتی ئیسلامی هەڵەبجه بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- ئارام ڕەئوف سەعید: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (کاوە ڕەئوف سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: حوجرەیی، پیشە: جوتیار، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤، لە قەدەفەرى.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (سامان والی حەمەساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، بروانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤، لە قەدەفەرى.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (شاباز ئەحمەد شەریف)، لەدایکبوو:١٩٨٥، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤، لە قەدەفەرى.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئارام ڕەئوف سەعید)ی ئەنجومەنی گوندی (قەدەفەری)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤، لە قەدەفەرى.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى قەدەفەرى