بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- حەمەڕەشید حەمەخان تاهیر: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (حەمەکەریم حەمەحسین وسەین) تا ساڵى ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- حەمەکەریم حەمەحسین وسەین: ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (حەمەڕەشید حەمەخان تاهیر) دواتریش بە تەنها تاساڵى ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- سەردار قادر سادق: ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. سالى ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
ئەیوب محەممەد نعمت عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٧ لە گوند (دەگاشێخان) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە دەگاشێخان و ناوەندی لە سیروان و ئامادەیی لە سەرچنار تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە.
جەمال مەحموود عەلی: ئەنجومەنی گوندی (دەلێن)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. دەستی نوسینی هۆنراوەی هەیە و دوو بەرهەمە شیعری چاپکراوی هەیە.
١- محەممەد کەریم فەتاح: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەساڵی ١٩٩٤ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (دێکۆن)ـە.
حاجی هادی کەریم عەلی: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (ڕیشێن) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ڕیشێن)و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
١- داود عەلی سەعید: ساڵی ١٩٥٥ لەگوندی ڕێشاو لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
دیاری شەریف عەلی: ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی (زەردەهاڵ) لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی بەشی کارگێڕی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. ساڵی ٢٠٢٢ بووە بە ئەنجومەنی گوندی زەدەهاڵ و تا ئێستا بەردوامە.
١- مەجید سادقی زەلەکێ: ناوی (مەجید سادق محەممەد)ە. ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی (زەلەکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندکەیە.
١- حەمە کەریم محەممەد سەعید: بە (نەریمان زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە. ٢- فاروق عەبدوڵا ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ بووە بە ئەنجومەن، تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەن بووە، لە ئێستادا لەژیاندایە و لە گوندی زەڵم نیشتەجێیە. ٣- محەممەد حەمەلاو قادر: ساڵی ١٩٤٦ لە زەڵم لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئادەم محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جەماوەریی خورماڵ. ٥- ئەحمەد محەممەد عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- عومەر مەحموود زەڵمی: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی سیروان و ئامادەیی لە هەڵەبجەی تازە و پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی و کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- ڕەیان عوسمان عەلی: ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلیمانی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٨- ئیبراهیم عەبدولکەریم حەمەکەریم: بە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە بواری کۆمەڵناسیدا بڕوانامەی دکتۆرای هەیە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- نامیق ئەحمەد نوری: ساڵى ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بۆ ماوەى يەک ساڵی دوای ڕاپەڕین ئەنجومەنى گوند بووه. ٢- کەمال حەمەئەمین محەممەد: ساڵى ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ساڵى ١٩٩٦ ئەنجومەنى گوند بووه. ٣- فەرەيدون مەحموود محەممەد: ساڵى ١٩٦٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ١٩٩٦ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنى گوند بووه. ٤- کامیل کەريم فەتاح: ساڵى ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٣ ئەنجومەنى گوند بووه. ٥- بيلال عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٧٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حسەين ئەمين نادر: ساڵى ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (فایەق مەجید ئەمین) تا ساڵی ١٩٨٦ سەرپەرشتی گوندەکەیان کردووە. ٢- فایەق مەجید ئەمین: ساڵى ١٩٤٥ لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (حسەين ئەمين نادر) تا ساڵی ١٩٨٦ سەرپەرشتی گوندەکەیان کردووە. ٣- ناجى حسەين ئەمين: ساڵى ١٩٦٦ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١شەش منداڵە. پاش ڕاپەڕین و لە سڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- عەزیز ڕەشید سەلام: ساڵیی ١٩٦٣ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد کەریم، حەمە شەریف و عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ١٩٩٧، کە کۆچیدوایی کردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- کەمال محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. قوناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، حەمە شەریف، عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- حەمەشەریف فەرەج حسەین: لە ساڵی ١٩٤٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ناوبراو قۆناغی سەرەتایی لە گوندی سازان خوێندوە و دواتر قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، کەمال محەممەد کەریم، عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٤ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٤- عەلی عەبدولقادر (عەلی خاڵە ئۆلقار): ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، کەمال محەممەد کەریم، حەمەشەریف فەرەج حسەین) تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە. ٥- ناسر حەمەساڵح زۆراب: لەساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە سازان و هەڵەبجە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی سڵێمان، مستەفا محەممەد) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن. ٦- مستەفا کوێخا محەممەد ئۆلمحەممەد : ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. کوڕی کوێخای محەممەد بووە، کە ساڵانێک کوێخای گوندەکە بووە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی سڵێمان، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن. ٧- کەمال محەممەد کەریم: ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (فایق عەلی سڵێمان، مستەفا محەممەد، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن. ٨- فایق عەلی سڵێمان: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندەکەی خوێندووە. درێژە بە خوێندن داوە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی، مستەفا محەممەد، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
١- زەینەدین ساحێب محەممەد: ساڵى ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەعدەدین کەمال عەبدول ڕەحمان: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- عەدنان محەممەد محەممەد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- شێخ مەسعود سدیق ئیسماعیل: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- فاتیح عەبدولقادر مستەفا: ساڵی ١٩٦٥ لە (سۆسەکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندەکەی و قۆناغی ناوەندی لە سلێمانی خوێندووە. ساڵی ١٩٩١ تا ئێستاش ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- ئیسماعیل ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٦٧ لە (سۆسەکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ وەک ئەنجومەن و هاوکاری فاتیح عەبدولقادر، تا ٢٠١٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- مامۆستا هەڵاڵە: مامۆستای قوتابخانەی گوندەکە بووە. خەڵکی سلێمانی بووە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ هاوشانی (فاتیح عەبدولقادر مستەفا و ئیسماعیل ئەمین مستەفا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
١- عەلی عەبدوڵا محەممەد: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. بڕوانامە بەکالۆريۆسى لە شەریعەدا هەیە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (حاجی ئەحمەد محەممەد عەلی) تا ساڵی ٢٠٠٤، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- حاجی ئەحمەد محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەلی عەبدوڵا محەممەد) تا ساڵی ٢٠٠٤، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- حسەين ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ تا ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- شێخ لەتیف محەممەد نەجیم سەعید: ساڵی ١٩٥٦ ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا ئەنجـومـەنی گوندەکەیە.
١- حەمەسەعید حەمەفەرەج حەمە: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (شەشکی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٣ کە کۆچیدواییکردووه، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- شاهۆ حەمەسەعید حەمەفەرەج: ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی سەرەتایی هەیە. ساڵی ٢٠١٣ دوای باوکی، تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ساڵح فەرەج قادر: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجه تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایه. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز فەتاح ڕەحمان و بورهان عەبدوڵا محەممەد) بە هەڵبژاردن بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٢- عەزیز فەتاح ڕەحمان: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجه تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ساڵح فەرەج قادر ڕەحمان و بورهان عەبدوڵا محەممەد) بە هەڵبژاردن بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکه. ٣- بورهان عەبدوڵا محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجه تەواوکردووە. پیشەی فەرمانبەرە لە پەروەردە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ساڵح فەرەج قادر ڕەحمان و عەزیز فەتاح ڕەحمان) بە هەڵبژاردن بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکه. ساڵی ٢٠١١ کۆچیدواییکردووە. ٤- بورهان عەبدوڵا محەممەد: دووبارە ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد براخاس و عەلی ئەمین عەلی) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندە بوون. ساڵی ٢٠٠١ وازی لە ئەنجومەنی هێناوە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە. ٥- عەلی ئەمین عەلی: ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. پیشەی جوتیار بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد براخاس و بورهان عەبدوڵا محەممەد) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوند بوون. تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- عەزیز ئەحمەد براخاس: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجه تەواوکردووە. پیشەی فەرمانبەری پەروەردەیە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (عەلی ئەمین عەلی و بورهان عەبدوڵا محەممەد) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوند بوون. ساڵی ١٩٩٦ وازی لە ئەنجومەنی هێناوە. ٧- نوری عەلی ئەمین: ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە کارەبای خورماڵ پیشەی فەرمانبەره. لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
لە دوای ساڵی ١٩٩٣، ئەم کەسانە وەک ئەنجومەن کاروباری گوندەکەیان بەڕێوەبردووه: ١- عاسی حەمەعەلی، عەلی عەبدولقادر حسەین، عەبدولقادر فەرەج، سەلام نامیق: وەک دەستەیەک لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ٢- عەلی عەبدولقادر حسەین: ساڵى ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- مەهدی عوسمان عەلی: ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (عاموورە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٨وە ئێستا (لەگەڵ ئیبراهیم حەمە مەحموود) ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- ئیبراهیم حەمە مەحموود: ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە تا ئێستا (لەگەڵ مەهدی عوسمان عەلی) ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- کامیل جەمال حسەین ئەمین: ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، کارمەندى خانەنشینی کشتوکاڵە. بۆ ماوەى یەک ساڵ سەرۆکى ئەنجومەنى گوندى عەبابەیلێ بووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە. ٢- کەریم فەرج محەممەد مەحموود: بە (عەریف کەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. تا پۆلى شەشەمى سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٢٢ بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.