ئەنجومەنەکانی گوندى عەبابەیلێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 401

ئەنجومەن

١- کامیل جەمال حسەین ئەمین: ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، کارمەندى خانەنشینی کشتوکاڵە. بۆ ماوەى یەک ساڵ سەرۆکى ئەنجومەنى گوندى عەبابەیلێ بووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە.

٢- کەریم فەرج محەممەد مەحموود: بە (عەریف کەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. تا پۆلى شەشەمى سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٢٢ بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (لەتیف حەمەڕەشید فەرج حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کامیل جەمال حسین ئەمین) لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەریم فەرج محەممەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، پیشە: کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەنجومەنەکانی شارەدێی تەوێڵە

دوای ڕاپەڕینى ١٩٩١ و گەڕانەوەی خەڵک بۆ تەوێڵە، چەند کەسێک بەکاتی وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان بینیوە. لەوانە (مامۆستا محێدین حاجی سەلیم، مەلا عەبدولقادر، حاجی حەمەساڵحی حاجی فەرەج، مامۆستا تاليب)، بەردەوامبون، تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، کە هەریەک لە(سابر ئەحمەد بابا، ڕەحیم کەنعان، شیروان جەلال، نەسرەدین مەحێدین، عەبدولعەزیز عەبدولوەهاب) بوونە ئەندامی ئەنجومەنەکە. ساڵی ١٩٩٣ هەڵبژاردنێکی تر ئەنجامدرا، ئەم کەسانە بوونە ئەنجومەن: (نیهاد عوسمان، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، بەختیار عەبدولعەزیز، شیروان جەلال، اختيار عزيز ) ئەندام بوون تێیدا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوامبوون و لەوەو دوا (جەمیل حەبیب، دیاری عەبدولقادر، عەلی حەمەئەمین) هەڵبژێرراون.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارە: دەستەی داکۆکیی بیارە

عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی شارۆچکەی خورماڵ

ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه،‌ کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە‌. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه،‌ کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گەڕەکی کانیقوڵکە

ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه)‌ بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندیئاوایی حاجی حەمەئەمین

١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ

١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن