ئەنجومەنەکانی گوندی قەڵبەزە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- ئەکرەم حەمەنەجیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٥ ئەنجومەن بووە.
٢- هادی ڕەحمان فەرەج: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بڕوانامەی ناوەندی هەبووە. ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- جەلال جەمیل تۆفیق: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. قۆناغە سەرەتایی تەواوکردووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٦ منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- دارا مەحموود فەرەج: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (قەڵبەزە) لەدایکبووە. ئامادەیی بازرگانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (دارا مەحموود فەرەج)ی ئەنجومەنی گوندی (قەڵبەزە)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: ناوەندی، پیشە، کارمەندی حکومی، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عومەر حەمەنەجیم ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عوسمان فەرەج محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی قەڵبەزە