بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
لە نزیک کانیی )سەرکارێزانی شەخسی) و گۆڕستانی عەبابەیلێوە دەستپێدەکات و بە بناری چیای )شنروێ(دا تێپەڕدەبێت. ڕێگەیەکی سەرەکیی گوندەکانی خۆرهەڵاتی هەڵەبجە و گەڕەکە نوێکانی شارە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێکە و بە نێوەندی گوندی (جەلیلە)دا تێپەڕدەبێت و کانیی (قلیج) و مزگەوتەکەی لەسەر هەڵکەوتووە. هەروەها یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کیمیابارانیش لە کەناریدایە. بە ڕێگەیەکی گەشتیاریی گرنگ دادەنرێت و یەک سایدە و قیرتاوکراوە. لە هەندێک شوێنی دیواری ڕاگری بۆ کراوە. هەتا بە ئاڕاستەی (عەنەب) بڕوات لێژیەکەی زیاتر دەبێتەوە.
قیرتاوکراوە هەتا دەگاتە گوندی (هاوار)، ڕێگەکە لە گوندی عەنەب و بیاوێڵەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە و دەگاتە گوندی (تاوێرە)، کە درێژییەکەی لە بیاوێڵەوە (٦.٩کم) دەبێت و پاشان بەردەوامدەبێت و هەتا دەگاتە گوندی (هاوار)، کە درێژییەکەی لە بیاوێڵەوە (١٥کم) دەبێت، دواتر لە خۆرهەڵاتی هاوار دەبێتە دوو لق، یەکێکیان بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە و دەگاتە گوندی (دەرە تفێ)، کە درێژییەکەی لە بیاوێڵەوە (٢٠کم) دەبێت، بەڵام لقەکەی دیکەیان بە ئاڕاستەی باشور درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (هاوارەکۆن)، کە درێژییەکەی لە بیاوێڵەوە (١٩کم) دەبێت، هەروەها درێژەی دەبێت بە ئاڕاستەی باشور و دەگاتە گوندی (گریانە)، کە درێژییەکەی لە بیاوێڵەوە (٢٣کم) دەبێت.
ڕێگەیەکی قیرە. لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (هەڵەبجە – سیروان) دەستپێدەکات و بە گوندەکانی (قشڵاخەڕوتە، دەلێن، تەپەکوڕە، خێڵی حەمە، گۆمەلار، دێکۆن)دا تێپەڕدەبێت تاکو دەگاتەوە بە سێڕیانی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) لەسەر ڕێگەی (خورماڵ – بیاره). درێژییەکەی (١١کم) دەبێت و یەک سایدە. ئەو گوندانە دەبەستێتەوە بە سەنتەری شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی خورماڵەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ)وە. ڕێگایەکی کاروانی کۆن بووە. (بگارێ) دەبەستێتەوە بە (باسێرەی) و باخی (هەرمێلێ) و کەلی (گاکوژە)، کە لەسەر سنوری خۆرهەڵاتی کوردستانە. ڕێگەوبانی خەڵکی ناوچەکەیە بۆ گەیشتن بە باخەکانیان و سنوری خۆرهەڵات. لەسەر ئەرکی خەڵکی ناوچەکە فراوانکراوە و بە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدا تێپەڕدەبێت. (کەپری مەڵا ئەولکەریم)، کە هەوارگەیەکی هاوینەیە. دەڕوانێت بەسەر ڕێگای (کاروانگەی)دا.
ڕێگەیەکی سەخت و دژوارە. کەوتووەتە زنجیرەچیای هەورامان لە ڕێگەی دۆڵی (وەنەناو) لە پشت گوندی (دەرەیمەڕ) دەڕوات و بە ئاڕاستەی ڕێگەی سەرەکیی (داڵانی) لە هەورامانی خۆرهەڵات بەرزدەبێتەوە.
ڕێگەیەکی گەشتیارییە. قیرتاوکراوە و یەک سایدە. گوندەگانی (گوڵان و باوەکۆچەک و سەرچاوگی کۆکۆیی) دەبەستێتەوە بە هەڵەبجەوە. بەنێو دارستانی گوڵاندا تێپەڕدەبێت و هەتا بە ئاڕاستەی سەیرانگای (چاوگ) بڕوات بەرزتر دەبێتەوە. دەڕوانێت بەسەر شاری هـەڵەبـجـە و دیمەنێکی جوانی هەیە. نزیکەی (٢. ٧) کم درێژە. تاکو دەگاتە سەیرانگـای چاوگ چەندین ڕێگەی لاوەکی لێدەبێتەوە. گەشتیارێکی زۆر و گوندنشینانی ناوچـەکـە و خـاوەن پڕۆژەکان بەکاریدەهێنن.
لە ڕێگەی سەرەکیی (پردی زەڵم – سەیدسادق)ەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی گوندی (گوڵەخانە) دەڕوات. ئەم ڕێگەیە دەڕواتەوە گوندەکانی(شیرەمەڕ) و (تەکیە) و ڕێگەی ئاواییی (محەممەد فەرەج)ی لێ جیادەبێتەوە. دواتر دەگاتەوە بە ڕێگەی سەرەکیی (خورماڵ – زەڵم)، قیرتاوکراوە. درێژییەکەی نزیکەی (٦.٧کم) دەبێت و ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بـە شارۆچکـەی (خـورمـاڵ)ەوە گرێدەدات.
لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. لە گوندی (گوڵپ)ەوە دەستپێدەکات، هەتا دەگاتە ناو گوندی (باخەکۆن). درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت. ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی حکومەت قیرتاوکراوە.
لە گۆڕستانی گوندی گوڵپ بە ئاڕاستەی گوندەکانی (سەرگەت، دەرەیمەڕ، هانەیدن) و (سیپە) و (چیاکانی هەورامان) دەڕوات. قیرتاوکراوە، یەک سایدێکی تەسکە، درێژییەکەی (٧. ٧) کم دەبێت. ڕێگەی چەندین ناوچەی گەشتیاریی گرنگە، وەک (شەڵواندڕ و هانەنەوە و هتد). ڕێگەی قیر لە نێو گوندی (سەرگەت و هانەیدن) کۆتاییپێدێت و دواتر دەبێتە خۆڵ. بنکەی پاسەوانی سنوری ناوچەکەی لەسەرە.
لە ڕێگەى سەرەکیى (هەڵەبجە ــ سيروان)ەوە دەستپێدەکات بە ئاراستەى خۆرئاوا و له نێوان هەردوو (کارگەى ڕۆنى ڕاسان و بەنزينخانەى سەرکۆ)وە هەتا دەگات بە گوندى (بەکراوا). ساڵى ٢٠٢٢ قيرکراوە. درێژيیەکەى کيلۆمەترێکە.
ڕێگەی سەرەکییە. گوندەکانی کۆکۆیی (چنار، مۆردین، گردەناوێ و دەوەرە) دەبەستێتەوە بە شاری هەڵەبجەوە. ڕێگەکە لە پشت گوندی (سەرچاوگی کۆکۆیی)ەوە دەستپێدەکات و بە دۆڵی (دڵی)دا تێپەڕدەبێت. ڕێگەکە خۆڵە. هەرچەند پڕۆژەی قیری بۆکراوە و قەنتەرە و چەوڕێژکردن و کوتانەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆتاییپێهاتووە، بەڵام تاکو ئێستا قیرنەکراوە. هەتا بەرزایی (ملەی گەچێنە) درێژییەکەی (٤٨.٤کم) دەبێت. دەڕوانێت بەسەر ناوچەیەکی فراواندا. بەدەستی چەپدا پاش بڕینی(٩.٧کم) لە ملەی گەچێنەوە، دەڕوات بۆ گوندی (چنار و دەوەرە). بە دەستە ڕاستدا پاش بڕینی (٤.١کم) لە هەمان شوێنەوە دەڕواتە (مۆردین و گردەناوێ). ڕێگەکە لە شەڕی عێراق و ئێراندا دروستکراوە، تاکو سەر ڕوباری سیروان و سنوری هەردوو وڵات دەڕوات.
ڕێگەیەکی قیرتاوکراوە. لە گۆڕستانی (گوڵان)ەوە دەستپێدەکات، بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوای هەڵەبجە دەڕوات. ڕێگەکە یەک سایدە (١.٩کم) درێژە. بە ڕێگەی سەرەکیی گوندەکانی ناوچەکە دادەنرێت. چەندین سەیرانگای سەرنج ڕاکێشی لەسەرە بەتایبەت (تەپە سەوز) و ڕێگەی خۆڵی بۆ گوندی (تریفە) لێ جیادەبێتەوە. پاشان بەناو گوندی (پریسی سەروودا) تێپەڕدەبێت و دواتر ڕێگەی (هانەسورە) و (سەراو)ی بە جیا لێ دەبێتەوە. هەتا دەگاتە دێی (گوندە) و لەوێوە بۆ (هانەژاڵە) دەڕوات، کە پڕۆژەی ئاوی سیروانی لەسەر بونیادنراوە.
ڕێگەی سەرەکیی گوندەکانی دەشتی (شارەزوور)ە. لە سەنتەری شارۆچکەی (سیروان)ەوە دەستپێدەکات. بە گوندەکانی (بەشارەتی خواروو سەروو، شەشکی خواروو سەروو، تەپی سەفای سەروو خواروو، ئاواییی حەمەی فەرەج و تازەدێ)دا تێپەڕدەبێت بە شارۆچکەی (خورماڵ)ەوە دەیانبەستێتەوە. درێژییەکەی (٢.١٢کم) دەبێت و یەک ساید و قیرتاوکراوە. چەندین پڕۆژەی گرنگی کشتوکاڵی لەسەرە.
لەگوندی هاوار دەستپێدەکات لە شوێنێک پێیدەڵین باسکی، لای خۆرهەڵاتی گوندی هاوار تێپەڕدەکات، هەتا دەگاتە ناوچەی نۆمدەرە و لە باکورەوە دەگاتە شاخی بەنەن و شۆڕدەبێتەوە بۆ گوندی خەرپانی لە باشوری بەنەن.
ڕێگەیەکی خۆڵ و بەردەڵانە و بە ناوچەیەکی شاخاویدا دەڕوات. لە سێڕیانی (چوار وەشە) لە گوندی (هاوار)ەوە دەستپێدەکات به ئاڕاستەی خۆرهەڵات بۆ (سەرقەوران)ی گوندی هاوار بەرزدەبێتەوە و بۆ (چاڵە خەڵوزێ) و کانی (وێشەڵان) و بەرەو (سەرکەورگان) و کەلی (شەڕێ) و (هەرمێلێ) و هەتا بەردەمی (کەلی گاکوژە) لە سنوری (ئێران - عێراق). بە دەستەچەپدا دەچێتە (موڵکە ڕەش) و (کانیە گەورێ) و پاشان دەڕواتە ناو گوندی (دەرەتوێ). درێژییەکەی لە سێڕیانی (ملەقەوی) لەگوندی (عەنەب) و (بیاوێڵە) هەتا گوندی (دەرەتوێ) نزیکەی ١٩کم دەبێت، بەڵام لە سێڕیانی (چوار وەشەوە) لە ناو گوندی (هاوار) تەنها (٦.٤کم) دەبێت و بە چەندین چەم و دۆڵدا تێپەڕدەبێت. بە ڕێگەیەکی سەرسنوریش دادەنرێت و بەدرێژایی سنوری (عێراق – ئێران) لە ناوچەکە درێژدەبێتەوە هەتا دەگاتە بەرزاییەکانی بەرانبەر (دۆڵبیان) و لەوێوە دەڕواتەوە (شارەدێی تەوێڵە).
ڕێگەیەکی خۆڵە. لە سێڕیانی(چوار وەشە) لە باکور و خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار)ەوە دەستپێدەکات، بە پێنج (لۆفە) لە (هاوار)ەوە دەڕواتە (کەلی گوڵێ) و دواتر بۆ (خەلیفە قەمەر) لەوێوە بۆ (پلە سوور) و(شانی کێشان) و دواتر بۆ چەمی (دەرەی ناوێ) و (مەییانێ) پاشان بۆ دەستە ڕاست بۆ (قەڵای هاوارەکۆن و کانیی هاوارەکۆن). بە دەستە چەپ بۆ (چەمی زەوار) و دواتر بۆ ناو گوندی (هاوارەکۆن) لە باکور و خۆرهەڵات. درێژیی ڕێگەکە لە خاڵی دەستپێکەوە (٤.٥کم) دەبێت هەتا دۆڵی (گریانە) و (٣.٣کم) درێژدەبێتەوە هەتا دەگاتە گوندی (گریانە).
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (گەچێنە، چنارە، کانی ئاسکان) لە چیای سورێن. لە شەڕی عێراق - ئێراندا ڕێگاکە لێدراوە و بە بناری چیای سورێندا تێپەڕدەبێت. دەڕواتەوە چەمی (کانی خەیاران) لە خۆرهەڵاتی کوردستان. لە چەند دەیەی ڕابردوو بۆ کاری قاچاخی بەکاردەهاتووە.
ساڵی ٢٠١٤ بەشێوەی یەک ساید قیرتاوکراوە. بە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدا تێپەڕدەبێت و بە ڕێگەی سەرەکیی گوندەکانی (تاوێرە، هاوار، هاوارەکۆن و دەرەتفێ) دادەنرێت. چەندین لۆفە و لێژاییی سەختی تێدایە. ئەم ڕێگەیە لە گوندی عەنەب و لە کەلی (ملەقەوی)ـەوە لە باکور و خۆرهەڵاتەوە دەستپێدەکات و ڕێگەی گوندی (دەرەشیش)ی لێجیادەبێتەوە. دواتر دەڕواتە کەلی بیسان و لەوێوە بەرەو (سەرکەن) لێژدەبێتەوە. دواتر بۆ (کانی گەرم) و گوندی (تاوێرە) لە باکور و خۆرهەڵات دەڕوات. درێژییەکەی لە خاڵی دەستپێکەوە (٨.٨کم) دەبێت. دواتر سەردەکەوێت بۆ کەلی (هەیشوور) دواتر بۆ بەردەم باخی (هەڵوژێ) لێژدەبێتەوە، پاشان دەگاتە باخی (دواوان) و مەزاری (شاخۆشینی لوڕستانی) و لەوێوە بۆ (زەوییە زوور)، دواتر دەگاتە (باسکی هاوار) و (باریکە) و سێڕیانی (چوار وەشە) لە باکور و خۆرهەڵات. درێژی ڕێگەکە لە خاڵی دەستپێکەوە هەتا گوندی (هاوار) (١٤کم) و پانییەکەی لەنێوان (٦ بۆ ٨م)ـە. لەم گوندەوە ڕێگەکە دەبێتە سێڕیانێکی خۆڵ و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و گوندی (دەرەتفێ) و بە ئاڕاستەی باشور بەرەو (هاوارەکۆن) و (گریانە) دەڕوات.
لە بازگەی سەرەکیی هەڵەبجەوە دەستپێدەکات. ڕێگەیەکی یەک سایدی پڕ لە چاڵوچۆڵییە. بە دەشتێکی بەپیتدا تێپەڕدەبێت. لە سنوری گوندەکانی (ئیمامی زامن و غوڵامی خوارووی تازە و کۆن). جگە لە ڕێگەی سەرەکیی ئەم گوندانە، ڕێگەی چەندین گوندی دیکەی وەک (گورگەچیا، بێژاوا، کانی تو)ە. ئەم ڕێگەیە بە دروستکردنی پردی (تووەقوت) پارێزگای هەڵەبجە و (ئیدارە گەرمیان) پێکەوە دەبەستێتەوە. دەبێتە یەکێک لە ستراتیجیترین ڕێگەکان و دەروازەیەکی دیکە بۆ شارەکە دەکاتەوە. ساڵی ٢٠٢٤ سەرۆکی حکومەت لە کابینەی نۆیەم بەردی بناغەی داناوە و بودجەی بۆ تەرخانکراوە. بەڕێگەی توەقووت – فلیجەش ناودەبرێت.
تاکە ڕێگای سەرەکیی شاری هەڵەبجەیە، درێژییەکەی لە (بازگەی زەمەقی)ەوە بۆ سەنتەری شارۆچکەی (سیروان) (٧.٥کم) دەبێت. دوو سایدە و فراوانە. ڕووناکی بۆ دانراوە، چەندین پڕۆژەی کەرتی تایبەتی کەوتووەتە سەر. کاتێک دەگاتە ڕێگە نوێیەکەی (تەپەتۆڵەکە)، هەڵەبجە و شارۆچکەی خورماڵ پێکەوە دەبەستێتەوە. جگە لەوەی، کە ڕێگەی چەندین گوندی دەشتی شارەزوری دێتەوە سەر.