تایەر بەگی جاف

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە) لە گەڕەکی مامۆستایان. لەگەڵ دروستکردنی قوتابخانەی ئەحمەدموختار جافدا، ئەویش دروستکراوە، ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە لە سەدا هەشتای باخچەکە لەناو دەبرێت و سەر لە نوێ بە دیزاینێکی نوێ دروستیدەکەنەوە، ڕووبەرەکەی (١,٢٠٠م٢)یە. بۆ ئاودان و سەوزکردنی باخچەکە، سود لە بیر وەردەگیرێت، کە لەناو باخچەکەدا لێدراوە.

سەرچاوەکان:

  1. داتا و زانیاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، لە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ ئەندازیاری کشتوکاڵی (بەختیار ڕەحیم شاقوڵی)ی بەرپرسی بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، لەدایکبوو: ١٩٨٥، لە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئازادی

کەوتووەتە سەنتەری شاری هەڵەبجە و ناوبازاڕ. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە بە ناوی باخچەوە تۆمارکراوە، لەسەر ڕووبەری (١,٠٠٠م٢) دروستکراوە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەردەگیرێت. ساڵی ٢٠٢٤ نۆژەنکراوەتەوە و ڕووبەری زیاتری سەوزایی، ڕووناکی و شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە.

باخچەکانی گەڕەکی سەروەرانی دوو

باخچەکانی کیمیابارانی دوو ژمارەیان نۆ باخچەیە، لە شێوە و قەبارەی جیاواز بەسەر کۆڵانەکانی گەڕەکەدا دابەشکراون، لەگەڵ دروستکردن و دیزاینکردنی گەڕەکی سەروەران(کیمیاباران)ی دوو، ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەی (٩,١٢٣م٢) دروستکراون. ئەم باخچانە ناوی تایبەتیان لێنەنراوە و لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بە ناوی باخچەکانی گەڕەکی سەروەران (کیمیاباران)ی دوو تۆمارکراون، بۆ ئاودان و سەوزکردنی ئەم باخچانە سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت و لە ناو هەندێک لە باخچەکانیشدا بیر لێدراوە، ئەم باخچانە دەکەونە گەڕەکی سەروەرانی دوو بەسەر گەڕەکەکەدا دابەشبوون.

باخچەکانی گەڕەکی سەروەرانی یەک

پێنج باخچەن. کەوتوونەتە‌ سنوری گەڕەکی (سەروەرانی یەک). هەردوو باخچەی (باران و پەپولە ونبووەکان) و سێ باخچەی تری دەگرێتەوە، کە ناویان لێ نەنراوە. کۆی ڕووبەری باخچەکانی گەڕەکەکە نزیکەی (٧٥٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی ئەم باخچانە دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە و پانتاییەکی زۆریان سەوزپۆش کردووه. باخچەی باران، ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری (٢,٨٠٠م٢) بە شێوازی سێگۆشەیی دروستکراوە، لەناو باخچەکەدا یاریگای منداڵان هەیە و منداڵانی سنورەکە بۆ یاریکردن و بەسەربردنی کات ڕوو لەم باخچەیە دەکەن، بۆ ئاودان و سەوزکردن، سود لە ئاوی بیری ناو باخچەکە و لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەرگیراوە.

باخچەکانی گەڕەکی یادگاری

چەند باخچەیەکن و کەوتوونەتە سنوری گەڕەکی (یادگاری) لە شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٢٥٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی ئەم باخچانە دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە و پانتاییەکی زۆریان سەوزپۆش کردووه.

باخچەی گشتی

کەوتووەتە گەڕەکی ڕاپەڕین لە تەنیشت یاریگای شەهید مولازم والی لە شارۆچکەی (سیروان). ڕووبەری باخچەکە (١٠٢٣م٢)یە. دوو دەروازەی هەیە. بە چیمەن و درەختی سەباحبەح، مۆرد، گوڵەباخ، دار سنەوبەر و درەختی واشنتۆنیا ڕووپۆشکراوە. سەرچاوەی ئاودانی بیری ژمارە (١)ی تایبەت بە باخچەکەیە، کە(١٦٥م) قوڵە. جگە لەوەی بۆ پشوودانی گەنجان و هاوڵاتیان کراوەیە، لە هەمانکاتدا بۆ بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و ئاهەنگەکان و چالاکییە تایبەتەکان مۆڵەتی بۆ وەردەگیرێت.

بەختیاری

کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەی (١,٣٤٤م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و بە ناو گەڕەکەکەوە ناونراوە، نزیک قوتابخانەى ئاڵای بنەڕەتییە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت.