ئازادی
کەوتووەتە سەنتەری شاری هەڵەبجە و ناوبازاڕ. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە بە ناوی باخچەوە تۆمارکراوە، لەسەر ڕووبەری (١,٠٠٠م٢) دروستکراوە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەردەگیرێت. ساڵی ٢٠٢٤ نۆژەنکراوەتەوە و ڕووبەری زیاتری سەوزایی، ڕووناکی و شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە.
باخچەکانی گەڕەکی سەروەرانی دوو
باخچەکانی کیمیابارانی دوو ژمارەیان نۆ باخچەیە، لە شێوە و قەبارەی جیاواز بەسەر کۆڵانەکانی گەڕەکەدا دابەشکراون، لەگەڵ دروستکردن و دیزاینکردنی گەڕەکی سەروەران(کیمیاباران)ی دوو، ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەی (٩,١٢٣م٢) دروستکراون. ئەم باخچانە ناوی تایبەتیان لێنەنراوە و لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بە ناوی باخچەکانی گەڕەکی سەروەران (کیمیاباران)ی دوو تۆمارکراون، بۆ ئاودان و سەوزکردنی ئەم باخچانە سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت و لە ناو هەندێک لە باخچەکانیشدا بیر لێدراوە، ئەم باخچانە دەکەونە گەڕەکی سەروەرانی دوو بەسەر گەڕەکەکەدا دابەشبوون.
باخچەکانی گەڕەکی یادگاری
چەند باخچەیەکن و کەوتوونەتە سنوری گەڕەکی (یادگاری) لە شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٢٥٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی ئەم باخچانە دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە و پانتاییەکی زۆریان سەوزپۆش کردووه.
باخچەی گشتی
کەوتووەتە گەڕەکی ڕاپەڕین لە تەنیشت یاریگای شەهید مولازم والی لە شارۆچکەی (سیروان). ڕووبەری باخچەکە (١٠٢٣م٢)یە. دوو دەروازەی هەیە. بە چیمەن و درەختی سەباحبەح، مۆرد، گوڵەباخ، دار سنەوبەر و درەختی واشنتۆنیا ڕووپۆشکراوە. سەرچاوەی ئاودانی بیری ژمارە (١)ی تایبەت بە باخچەکەیە، کە(١٦٥م) قوڵە. جگە لەوەی بۆ پشوودانی گەنجان و هاوڵاتیان کراوەیە، لە هەمانکاتدا بۆ بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و ئاهەنگەکان و چالاکییە تایبەتەکان مۆڵەتی بۆ وەردەگیرێت.
بەختیاری
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەی (١,٣٤٤م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و بە ناو گەڕەکەکەوە ناونراوە، نزیک قوتابخانەى ئاڵای بنەڕەتییە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت.
پەرلەمان
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). بەهۆی ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان تێچووی دروستکردنەکەی لەئەستۆگرتووە، ئەو ناوەی لێنراوە. شوێنی پێشتری قوتابخانەى خوێندنی ئیسلامی و قوتابخانەى (نێرگز)ی کچان بووە، لە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بینای قوتابخانەکە ڕوخێنراوە، ساڵی ٢٠١٢ لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەری (٢,٨٩٦م٢) کراوە بە باخچە، کەوتووەتە گەڕەکی کانی قووڵکە و لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتابدایە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی سود لە بیری ئاوی ناو باخچەکە وەردەگیرێت.