ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

تەوێڵە ٢

تیپێکی شانۆییە، دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن کۆمەڵێک لە شانۆکارانی تەوێڵەوە، لە تەوێڵە دروستکراوە. کۆتایی بەو ماوەی بێدەنگی و وەستانە هونەرییە هێناوە، کە ناوچەکەی گرتبووەوە. لە ماوەی تەمەنی کورتیدا، ئەم کارانەی پێشکەشکردووە: (لەم دەڤەرە چ باسە، نوسینی شاهۆ حاجی مستەفا و دەرهێنانی حەیدەرە سوو. ئەکتەرەکان: حەیدەرە سوور، شاخەوان فەرەجوڵڵا، تایەر مستەفا، شاهۆ مستەفا، سەمەد نەسرەدین، هێمن نەسروڵا، ئاسۆ فەخرەدین). ساڵی ٢٠٠٣ لە قوتابخانەی سەرەتایی تەوێڵە نماییشکرا. (تاماوم ناخۆمەوە: نوسینی حەیدەرە سوور، دەرهێنانی شاهۆ مستەفا. لە سەیرانگای ئاوێسەر پێشکەشکرا. ئەکتەرەکان: سەریاس جەبار، شاهۆ حاجی مستەفا، حەیدەرە سوور، غالب عبدولقادر). (پیازەکانی عەواڵان: نوسین و دەرهێنانی شاهۆ حاجی مستەفا. ئەکتەرەکان: حەیدەرە سوور، شاهۆحاجی مستەفا، تایەر مستەفا، شاخەوان فەرەجوڵا، سەمەد نەسرەدین، ئاسۆ فەخرەدین، چەند ئەکتەرێکی تر). (پانۆرامای زێدی عاشقان: نوسینی ئەیوب ڕۆستەم. دەرهێنانی موەفەق لهۆنی. ئەکتەرەکانی ئەم نماییشە هەموویان خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بوون. لە ٢٣ی ٨ی ٢٠٠٤ لە قوتابخانەی تەوێڵە نماییش کرا).

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

تیپی پێشڕەوی شانۆ

بە بیرۆکەی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل) لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراوە. لە ژوورێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی جەماوەردا بووە. بۆ دامەزراندنی تیپەکە پەیوەندی کردووە بە‌ (جەلال عازەبانی، سەرهەنگ محەممەد، تارا نووری، ڕێبوار حەمەفەرەج)ەوە. جەلال عازەبانی نەیتوانیوە بێتە تیپەکەوە. ساڵی ١٩٨٣ سەکۆی شانۆ لە بینا نوێیەکەی مەڵبەندی لاوان دەکرێتەوە و ١٧ی ٧ی ١٩٨٣ یەکەم بەرهەمیان بەناوی (هاوارێکی تاساو)وەوە پێشکەشکردوووە. دواتریش هەریەک لە (تەهای حاجی حەمەئەمین، شێخ جەمالی موزیع، جەلالی حاجی بابالە، مستەفا حەمەسەلیم هەورامی، عومەر نووری عارف، کاوە عومەر بامۆکی، دیاری محەممەد) بوونەتە ئەندامی. چەندین شانۆگەرییان پێشکەشکردووه،‌ لەوانە: (پێکەنین بە پێی یاسا، فایلی ٦٧، چارەنوسی ئادەمیزاد، پەروانە، گۆرانیی چایکا). دوای ڕاپەڕینیش بەردەوامبوون.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

خەبات

تیپێکی نواندنە، ساڵی ١٩٩٤ لە هەڵەبجە وەک نوێکردنەوەی تیپی شانۆیی خەباتی قوتابیان، دامەزراوەتەوە، سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی ئەوکات بووە. بە هۆکاری زۆری جموجوڵی هونەری لەو ساڵانەدا. دامەزرێنەرانی بریتیبوون لە: نامق هەورامی، سەریاس عەلی جوانڕۆیی، جەمال حەمەعەلی، کە سەرۆکی تیپەکەش بووە، دواتر چەندین کەس بوونەتە ئەندامیان، لەوانە: تریفە لەتیف، بەهار جەمیل، سەرکەوت مارف، سۆران هادی، شۆڕش نوری، بەفرین جەمال...هتد. بەشداریی چالاکییە شانۆییەکان و فیستیڤاڵەکانی هەڵەبجەیان کردووە. هەندێک لە کارەکانیان، هەڵەبجە و هێرۆشیما، تەبایی، دیکتاتۆر، ئازادیخوازان، ئەڤگینیا لە ئۆلیۆس یان نێرگزی کوردستان و ..هتد.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

زریان

٦ی ٢ی ١٩٩٢ لەسەر دەستی محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، موەفەق جەزا عەلی، جەلال کەمال حەمەفەرەج، گۆران حەمەئەمین ڕەئوف، کە سەرۆکی تیپەکەبووە، دامەزراوە. لە ماوەیەکی کەمدا ئەندامەکانیان بووەنەتە ٣٠ ئەندام و بەشداریی چالاکییە هونەریەکانیان لە هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامان و شارەزوور و سەیدسادق و دەربەندیخان و فیستیڤاڵەکاندا کردووە. چەندین بەرهەمیان پێشکەشکردووە. لەوانە، حزبی کەرامەت و سەلامەت، خەونە قەترانییەکان، عەول فیرارە، ئەحەشێت، بۆیاخ، قەل و ڕووتە، من مرۆڤم، شەقاوە، لەم قوتابخانەیەدا،..هتد. زیاتر کارەکانیان کۆمیدی بوون. بە دروستبوونی ڕێکخراوی هونەرمەندان لە هەڵەبجە، هەڵوەشاوەتەوە و هەندێک لە ئەندامەکانیان بوونەتە ئەندام لەو ڕێکخراوە و کارەکـانیان لـە ژێر ناونیشـانی ڕێکخـراودا ئەنجامدەدران.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

شەهیدانی هەڵەبجە

ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن چەند هونەرمەندێکی ئاوارەی هەڵەبجەوە دوای کیمیاباران لە ئوردوگای سەریاس، لە شاری پاوە، دامەزراوە. دەستەی دامەزاندنی (عوسمان عەلی، حسیب کامیل، ئاوات نەجمەدین، وشیار حسێن، نەجمەدین حەمەسەعید، نەژاد شێخ کامیل) بوون. وەک پێویستییەکی قۆناغەکە بۆ گەیاندن و یادکردنەوەی ئازاری هەڵەبجە، تا ڕاپەڕین، چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکردووە. دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەستپێکردنەوەی ژیان لە شاری هەڵەبجە، مانگی ٨ی ١٩٩١ دەستەیەکی نوێ بۆ تیپەکە هەڵبژێردرا، کە بریتیبوون لە: (نەژاد شێخ کامیل، چنوور محەممەد، وەستا جەمال، عوسمان عەلی، ئەمیرپاشا نامدار، هیدایەت عوسمان، بەهادین عوسمان، ڕێبوار محەممەد). ساڵی ١٩٩٢ تیپەکە دەستەیەکی نوێی هەڵبژارد، کە بریتیبوون لە: نەژاد شێخ کامیل، سەرۆکی تیپ، ئەندامان (کۆچەر نووری، ئارام محەممەد، ڕێبوار فەرەج، فواد حەسەن، هاوار حەمە نەزیم).

زیاتر بزانە
تيپى شانۆ

شەهید نیازی

تیپێکی شانۆییە لەلایەن چەند گەنجێکەوە لەدوای ڕاپەرین لە تەوێڵە دامەزراوە. لەوانە: لوقمان عەزیز، ئەختار عەزیز، سەریاس جەبار، حەیدەرە سوور، عەدنان محەمەد، حەمەئەمین نەسرەدین. بە ناوی شەهید نیازییەوە ناونراوە، کە شەهیدێکی تەوێڵەییە و لە ڕاپەڕین شەهیدکرا. لە ماوەی تەمەنی کورتیدا دەیان بەرهەمی نمایشکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

شنروێ

تیپێکی هونەرییە. لە دوای شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ لەلایەن چەند هونەرمەندێکی هەڵەبجەوە دروستکراوە. دوای بەیانی ١١ى ئازار، زۆربەی ئەندامانی بوونەتە ئەندامی تیپی نواندنی هەڵەبجە. هونەرمەند (جەمالی مەلا قادر) وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لەو تیپەدا کاریکردووە. توانیویەتی چەندین بەرهەمی شانۆیی لە گۆڕەپان و سەر شانۆدا پێشکەش بە جەماوەری خۆی لە هەڵەبجە بکات.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

فرمێسک

تیپێکی هونەریی شانۆیی و وەرزشی و کۆمەڵایەتی بووە. لە ساڵی ١٩٥٩ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بیرۆکەی دروستکردنی تیپەکە، بۆ شێخ موعتەسەم شێخ ڕەشید دەگەڕێتەوە. دواتر خۆی کراوەتە سەرۆک و سەرپەرشتیاری تیپەکە. ئەندامەکانی بریتیبوون لە: (جەمالی مەلا قادر، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، حەمیدی حسێن عەزیز، ئەسوەد محەممەد، مستەفا ئەحمەد شیرین، جەمالی حسێن عەزیز، حەمەسەعید مەلا محەممەد، ڕەئوف حەمەساڵح، لەتیف عەبدوڵڵای قالانە، فاروق ئەحمەد موتەلیب، عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا، حەمەبچکۆڵ). بنکەی تیپەکە لە چایخانەی (خاڵە) بووە. هەفتانە لە کانی شێخ کۆبوونەتەوە و بەرنامەی کارەکانیان داناوە و ڕەخنەیان لە خۆیان گرتووە. چەندین کاری شانۆیی و وەرزشیان ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

گۆران

تیپێکی شانۆییە، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە. ئەندامەکانی (بەختیار غەفور، عەبدوڵڵا سەعید ئەمین، فواد حاجی ئەمین، شاهۆ سیدحسێن، ئازاد حەمەساڵح مەحموود، عەبدوڵا حەمەحەسەن، ڕەئوف عەبدوڵا حەمەسەعید، بەختیار عابد، ئاراس سەعید، حەمەسەعید حەمەسەراوی، هەژار عەبدوڵا پێنجوێنی) بوون. پاشان ژمارەی ئەندامەکانی بووە بە ٢٤ ئەندام. تیپەکە پاش پێشکەشکردنی دوو بەرهەم بۆ چوارساڵ کاری وەستاوە، ئەمەیش بەهۆی چوونە دەرەوەی شەش لەئەندامانی بۆ ناو هێزی پێشمەرگە بووە. چەند ئەندامێکیشی دواتر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا شەهیدبوون.

زیاتر بزانە
تیپی نواندن

مەشخەڵ

تیپێکی شانۆییە. ساڵی ١٩٨٥ لە سەردەستی ئەم هونەرمەندانە (ڕزگار حەسەن، بەهادین عوسمان، کازم حەمەڕەشید، تەها حاجی ئەمین) دروستکراوە، پشتر چەند کەسێکی تر بوونەتە ئەندام. تەنیا یەک بەرهەمی شانۆییان پێشکەشکردووە. بە ناوی (چۆن مۆنکیبۆ لە ئازارەکانی دەدوێت)، لە نوسینی (پیترڤایس) و دەرهێنانی (ڕزگار حەسەن). لە مانگی ٧ى ١٩٨٦ لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشدەکرێت.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

منداڵان

تیپێکی تایبەتە بە منداڵان. لەسەر داوای هونەرمەند ئازاد ساڵح، کامەران ئەحمەد فەتاح و تیپی نواندنی هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٣ دروستیانکردووە و سەرپەرشتییان کردووە. زیاتر لە منداڵانی قوتابخانەی حەمدوون و منداڵی هونەرمەندان و کەسوکاری دۆستانی تیپی نواندن، دروستکراوە. ژمارەی منداڵانی ٢٠ بۆ ٢٥ منداڵ بووە و تەمەنیان ٦-١٠ ساڵ بووە. عوسمان عەبدوڵا هاندەر و یارمەتیدەری پێکهێنانی تیپەکە بووە. منداڵانی ئەم تپە وانەی هونەری و مەیدانییان لەلایەن تیپی نواندی هەڵەبجەوە پێوتراوەتەوە. (فواد عبدولڕەحمان و حەیدەر محەممەدو بەکر فەرج) هاتوچۆیان بـەم تیپـە کـردووە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

وەفایی

تیپێکی هونەری شانۆییە. هاوینی ساڵی ١٩٧٥ لە هەڵەبجەی شەهید لەسەر دەستی کۆمەڵە گەنجێک، دامەزراوە. هاندەر و پێکهێنەری (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل) بووە و بە دەنگی ئەندامان بووەتە سەرۆک. ژمێریار و بەڕێوەبەری هونەرییش جیاکراوەتەوە. ئەم گەنجانە خۆیان بە بلۆک و بەردو خۆڵ و چەرچەف و بەتانی ماڵان، شانۆییەکی نیمچە بازنەییان لە بەردەمی ماڵی شاسواری گیپەفرۆش دروستکرد و گڵۆپێکیان بۆ ڕاکێشا. ئەندامانی بریتیبوون لە: (فەرهەنگ محەمەد ئیسماعیل، عەبدوڵڵا حەمەلاو، فوئاد حەمەفەرەج، بەهادین بەکر، ئەحمەد شاسوار، عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم، محەممەد عەلی شین، خەڵەف سەعید، ئیحسان حەسەن، حەسەن باقی، کاوە حەمە فەرج، سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ساڵی ١٩٧٦ (سەرۆک عەلی حاجی فەرەج، سەعید سەیدقادر، سەردار عەبدوڵلا، ئازاد چاوشین، کاوە عومەر) و چەند کەسێکی تردەبنە ئەندامی تیپەکە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

وێستگەی هونەریی هەڵەبجە

وێستگەیەکی هونەرییە، لە شێوەی تیپێکی شانۆییدا لە دوای ڕاپەڕین و لەساڵی ١٩٩٥ کۆمەڵێک هونەرمەندی گەنج دروستیانکرد. لەوانە (ڕێبوار محەممەد حەسەن، سەمیعە محەممەد ئیسماعیل، هیدایەت عوسمان، ئیدریس عەلی، میران مستەفا، ڕێبوار فەرەج، ڕەفیق عیزەت، کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج، سەریاس عەلی، کۆچەر عەزیز). چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکردووە.

هەڵەبجە ١

لە ئەندامانی تیپەکانی شانۆیی: (نواندنی هەڵەبجە، تیپی شانۆی گۆران، تیپی پێشڕەوی شانۆی هەڵەبجە) دوای ڕاپەڕین، دروستکرایەوە. ئەو هونەرمەندانەی هەڵەبجە دروستیانکردەوە، کە بە هۆی کیمیابارانەوە پەرتەوازە بووبوون. دوای ڕاپەڕین و گەڕانەوەی کورد، پاش کۆڕەوی گەلی کورد، ساڵی ١٩٩١ بانگەواز بۆ دروستکردنەوەی تیپ و ڕێکخستنەوەی شانۆکاران کرا. ٢٢ لە هونەرمەندان کۆبوونەوە. لەوانە (جەمالی مەلا قادر، حەکیمی مەلا ساڵح، ئەکرەم عەلی)، کە لە تیپی نواندنی هەڵەبجەی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ بوون، (سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، موحسین جەمیل) لە تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی و (عەبدوڵا حەمەساڵح) لە تیپی گۆران و (مامۆستا کامەران ئەحمەد، عەبدوڵا حەمەلاو، شێرکۆ محەممەد سەعید، ڕێبوار نووی، جەلال عوسمان، عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش،...) کاری ئیداریی یەکگرتن و دروستبوونەوەی، کەوتە بەهاری ١٩٩٢ واتە پێش یەکەم یادی کیمیابارانی هەڵەبجە. ڕێبوار نووری، پەیڕەوی ناوخۆی نوسیوە. بە زیادکردن و لابردن لە پەیڕەوە کۆنەکە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

هەڵەبجە ٢

دوای ڕێککەوتنی بەیاننانەی ١١ى ئازارى ١٩٧٠ بە یارمەتی لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی پارتی، دامەزراوە. جەمالی مەلاقادر سەرۆکی تیپەکە بووە و ئەندامەکانی بریتیبوون لە (تەها بەرزنجی، حەمەسەعید مەلا محەممەد، نەژاد شێخ عارف، کەمال عومەر مەغدوور، شێخ محەممەد چاوەش، مەحموود عبدالرحمن-شێخ عەلی، مستەفا ئەحمەد شیرین، جەلال عارف چاوەش، حاجی ئەحمەد شاه، عوسمان چێوار، نەوزاد محەممەد نانەوا، جەلال ڕەشید عەزیز، عەبدولحسێن نانەوا، سەعدی نەقشبەندی، عەبدوڵا حەمەخان، اکرم حەمەئەمین، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، کەمال عومەر مەغدوور، سەروەت حەمەکەریم کورسانی، فەوی ڕەشید ڕەسام، ئایار ڕەشید عەزیز، بەهار ڕەشید عەزیز، کاوە شێخ مستەفا). تا پێش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چەند شانۆیەکی تری پێشکەش بە جەماوەر کردووە. هونەرمەند (حەمەفەرەج ئەحمەد) کاری ئارایشت و دیکۆری بۆ زۆربەی شانۆییەکانی تیپی نواندنی هەڵەبجە کردووە. شانۆییەکان بۆ ماوەی هەفتە زیاتر نمایشکراون.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

هەورامان

ساڵی ١٩٩١ لە بیارە دامەزراوە. دەستەی بەڕێوەبردنی بریتیبوون لە: (ستار ئەحمەد سەعید، جەمال حاجی حەمەوەیس، فەلاح مەحموود حەمەمین، محەممەد ئەمین، ناسح خارگێڵانەیی، عومەر مەحموود). چەند بەرهەمێکیان لە پێشکەشکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

هیوا

تیپێکی نواندن و شانۆیە. دوای بەیانی ١١ى ئازاری ١٩٧٠ تیپی وەرزشی هیوا لە هەڵەبجە ئەم تیپە دروستکراوە. سەر بە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە. دەستەی سەرپەرشتیی تیپ (سەیفەدین سەید محەممەد نانەوا، غازی مەلا عەلی، ئەحمەد شاه، عومەر سەعید جەواهێر، حسێن عبدالکریم)، ئەندامان: (محەممەد غەفور شەریف، حەمەئەمین حەمەساڵح، کەمال عومەر مەغدوور، ئەمیر سەعید فەرەج، مەحموود عبدلڕەحمان، تۆفیق حەمەئەمین، فاروق عەلی سەعید، هێمن حەمەڕەشید، جەزا حەمەکەریم، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، شێخ عەلی). هەندێک جاریش ئەکتەر و هونەردۆستی تر لەگەڵیاندا ڕۆڵیانبینیوە. وەک (حسێن عەبدوڵا، عەلی مەلا غوڵامی، ئەرسەلان قادر بەگ، بەختیار ڕەشید ئەحمەد). مامۆستا (حەمەفەرەج) کاری دیکۆر و (عەبدوڵای حەمەخانە ڕۆڵە) کاری ڕووناکی بۆ ئەم تیپە و تیپی نواندنی هەڵەبجە کردووە.

زیاتر بزانە
تیپی نواندن

ئارارات

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە چالاکى بەردەوامە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئارامی

گروپێکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ١٣ی ٣ی ٢٠١٣ لە هەڵەبجە لەلایەن (ئارام خەسرەو حامید، لوقمان عەبدوڵا، دارا مەحموود، عەبدولعەزیم سەلیم، زانا نەسرەدین، محەممەد بابان)یەوە دامەزراوە. لە ئێستادا (محەممەد ئاغا عەلى) سەرپەرشتیارى گروپەکەیە. چەندین گەشت و چالاکییان هەبووە بۆ شاخ و چیاکانى هەڵەبجە و دەوروبەرى و چەند ناوچەیەکـى تری هەرێمى کوردستان‌.

زیاتر بزانە
گروپى شاخەوانی

ئازادی ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی پەنجاکان لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکی تۆپیپێ لەو سەردەمەدا دامەزراوە، یاریزانانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. لەبەر ئەوەی هەردوو تیپی (ئەهلی و قوتابییان) ماوەیەکی کەم مانەوە و تەمەنی تیپەکەیان زۆر نەبوو، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی لە یاریزانانی ئەم دوو تیپە و چەند یاریزانێکی تر تیپی وەرزشی ئازادی دادەمەزرێت. تیپی وەرزشی ئازادی یەکەمین تیپی میللیی وەرزشیی ڕێکخراوە، کە لەو سەردەمەدا یاریزانانی لێهاتووی شار لە یاری تۆپیپێدا لەم تیپەدا یاریبکەن، چەندین یاریی بەهێزیان لە هەڵەبجەدا ئەنجامداوە. لەگەڵ تیپە میللییەکانی شارەکانی سلێمانی، دەربەندیخان، خانەقین و چەند شارێکی تریشدا، یارییانکردووە. (عەبدوڵا مەلا فەرەج) لێپرسراوی تیپی وەرزشی ئازادی بووە. لە یاریگای هەڵەبجە، کە ئەو کات دەکەوتە تەنیشت مزگەوتی حاجی کەریم یان پشت نەخۆشخانەی بەخشین "لە ئێستادا"، کە یارییان دەکرد خەڵکێکی زۆر دەهاتن بۆ تەماشای یاری و بە چواردەوری یاریگاکەدا دادەنیشتن و هانی یاریزانانی تیپی وەرزشی ئازادیان دەدا. یاریزانەکانیشیان ئەمانە بوون: عەبدوڵا مەلا فەرەج، ئەسعەد کەبابچی، ئیبراهیم ڕەسام، عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف، مستەفا ئەحمەد شیرین، ئیبراهیم حاجی محەممەد مەلا حسەین، سەڵاح عەلی بەگ، تەهای ئامەی دایەن، لەتیف شاکر، تۆفیق باوەیس، محەممەد عەلی، عومەر مەغدوور، کەمالی ئیعاشە، مەحموود عەلی، دارا عەزیز ئۆتۆمبیلچی، ڕەئووف محەممەد سۆفی ئەحمەد، مەلا ڕەئووفی دەروێش تۆفیق، سەرداری مەلای ئۆتۆمبیلچی، تەها مستەفا، تەها وەسمان بەگ، ڕەئووف مەلا عابید، عەلی بارام، عومەر ڕەسام، (حەمید جەوە لەگەڵ عەبدولقادر) دوو کەسی عەرەب بوون بۆ تیپی ئازادی یارییاندەکرد. بەهۆی کێڵانی یاریگاکەوە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، تیپەکە هەڵوەشاوەتەوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی
پێشتر 1 2 3 4
...
53 دواتر