گۆران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13
تیپێکی شانۆییە، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە. ئەندامەکانی (بەختیار غەفور، عەبدوڵڵا سەعید ئەمین، فواد حاجی ئەمین، شاهۆ سیدحسێن، ئازاد حەمەساڵح مەحموود، عەبدوڵا حەمەحەسەن، ڕەئوف عەبدوڵا حەمەسەعید، بەختیار عابد، ئاراس سەعید، حەمەسەعید حەمەسەراوی، هەژار عەبدوڵا پێنجوێنی) بوون. پاشان ژمارەی ئەندامەکانی بووە بە ٢٤ ئەندام. تیپەکە پاش پێشکەشکردنی دوو بەرهەم بۆ چوارساڵ کاری وەستاوە، ئەمەیش بەهۆی چوونە دەرەوەی شەش لەئەندامانی بۆ ناو هێزی پێشمەرگە بووە. چەند ئەندامێکیشی دواتر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا شەهیدبوون.
سەرچاوەکان:
- چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٨٥.
- زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخامەی نالی، هەڵەبجەی شەهید، ٢٠٠٧، ل١٩.
- هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ - مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٤٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم