شەهیدانی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 46

تيپى شانۆ

ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن چەند هونەرمەندێکی ئاوارەی هەڵەبجەوە دوای کیمیاباران لە ئوردوگای سەریاس، لە شاری پاوە، دامەزراوە. دەستەی دامەزاندنی (عوسمان عەلی، حسیب کامیل، ئاوات نەجمەدین، وشیار حسێن، نەجمەدین حەمەسەعید، نەژاد شێخ کامیل) بوون. وەک پێویستییەکی قۆناغەکە بۆ گەیاندن و یادکردنەوەی ئازاری هەڵەبجە، تا ڕاپەڕین، چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکردووە. دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەستپێکردنەوەی ژیان لە شاری هەڵەبجە، مانگی ٨ی ١٩٩١ دەستەیەکی نوێ بۆ تیپەکە هەڵبژێردرا، کە بریتیبوون لە: (نەژاد شێخ کامیل، چنوور محەممەد، وەستا جەمال، عوسمان عەلی، ئەمیرپاشا نامدار، هیدایەت عوسمان، بەهادین عوسمان، ڕێبوار محەممەد). ساڵی ١٩٩٢ تیپەکە دەستەیەکی نوێی هەڵبژارد، کە بریتیبوون لە: نەژاد شێخ کامیل، سەرۆکی تیپ، ئەندامان (کۆچەر نووری، ئارام محەممەد، ڕێبوار فەرەج، فواد حەسەن، هاوار حەمە نەزیم).

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١١٧.
  2. چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٢٣٤.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەژاد شێخ کامیل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، ئاستی خویندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.
  4. زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخانەی نالی، هەڵەبجە، ٢٠٠٧، ل٢٢.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە