هەڵەبجە ١

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 51

تیپی شانۆ

لە ئەندامانی تیپەکانی شانۆیی: (نواندنی هەڵەبجە، تیپی شانۆی گۆران، تیپی پێشڕەوی شانۆی هەڵەبجە) دوای ڕاپەڕین، دروستکرایەوە. ئەو هونەرمەندانەی هەڵەبجە دروستیانکردەوە، کە بە هۆی کیمیابارانەوە پەرتەوازە بووبوون. دوای ڕاپەڕین و گەڕانەوەی کورد، پاش کۆڕەوی گەلی کورد، ساڵی ١٩٩١ بانگەواز بۆ دروستکردنەوەی تیپ و ڕێکخستنەوەی شانۆکاران کرا. ٢٢ لە هونەرمەندان کۆبوونەوە. لەوانە (جەمالی مەلا قادر، حەکیمی مەلا ساڵح، ئەکرەم عەلی)، کە لە تیپی نواندنی هەڵەبجەی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ بوون، (سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، موحسین جەمیل) لە تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی و (عەبدوڵا حەمەساڵح) لە تیپی گۆران و (مامۆستا کامەران ئەحمەد، عەبدوڵا حەمەلاو، شێرکۆ محەممەد سەعید، ڕێبوار نووی، جەلال عوسمان، عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش،...) کاری ئیداریی یەکگرتن و دروستبوونەوەی، کەوتە بەهاری ١٩٩٢ واتە پێش یەکەم یادی کیمیابارانی هەڵەبجە. ڕێبوار نووری، پەیڕەوی ناوخۆی نوسیوە. بە زیادکردن و لابردن لە پەیڕەوە کۆنەکە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١٠٤.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (شێرکۆ محەممەد سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە‌ ١٧ی ١ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بیارە

بە دەستپێشخەری مامۆستا (کەریم عەبدوڵا نۆدشی) پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ى تەمووز، لە (بیارە) دامەزراوە. دەستەی بەڕێوەبردنی بریتیبوون لە (کەریم عەبدوڵا نۆدشی، هادی وەستا مەحموود، عەلی میرزا عارف، عەلی سەعید گوڵپی، حەمە جەمال فەریدوون). چەند بەرهەمێکی هونەریان لە (بیارە) پێشکەشکردووە. تا ساڵی ١٩٧٠ بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

پەیمانگای ئیسلامی

تیپێکی بێناوە و لە پەیمانگای ئیسلامی دامەزراوە و بەو هۆیەوە هەر بە ناوی پەیمانگاکەوە ناوی هاتووە. قوتابیانی پەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە دروستیانکردووە. لەوانە (حەکیمی مەلا ساڵح، حەسەنی شێخ نووری، حەسەن عەلی حسێن، ڕزگار شێخ نووری، ئازاد عەلی حسێن و چەند کەسێکی دیکە). یەکەم بەرهەم و دوابەرهەمیان شانۆیی (ئەدیبێکی دیل)بووە. لە نوسین و دەرهێنانی (حەکیم مەلا ساڵح). ئەم بەرهەمە سەرەتایەک بووە بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندان و دروستکردنەوەی تیپی نواندنی هەڵەبجە، کە دوای نسکۆ، هەڵوەشابوویەوە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

تەوێڵە ١

لەلایەن کۆمەڵێک لە هونەردۆستی تەوێڵەوە، لە ساڵی ١٩٧١دا، دامەزراوە. دەستەی بەڕێوەبردنی بریتیبوون لە (ئەیوب ڕۆستەم: سەرۆکی تیپ، تایەر عەبدوڵا (د. تایەر هەورامی)، جەعفەر عەبدوڵا، ئادەم محەممەد، حەمەساڵح تۆفیق). بەهۆی هاندانی مامۆستایان و ڕێکخراوی تەوێڵەی (پ. د. ک)ەوە، لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی ئەندامانی گەشتووەتە ٢١ ئەندام. چەندین چالاکیی شانۆییان لە تەوێڵە و دەرەوەیدا، ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

تەوێڵە ٢

تیپێکی شانۆییە، دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن کۆمەڵێک لە شانۆکارانی تەوێڵەوە، لە تەوێڵە دروستکراوە. کۆتایی بەو ماوەی بێدەنگی و وەستانە هونەرییە هێناوە، کە ناوچەکەی گرتبووەوە. لە ماوەی تەمەنی کورتیدا، ئەم کارانەی پێشکەشکردووە: (لەم دەڤەرە چ باسە، نوسینی شاهۆ حاجی مستەفا و دەرهێنانی حەیدەرە سوو. ئەکتەرەکان: حەیدەرە سوور، شاخەوان فەرەجوڵڵا، تایەر مستەفا، شاهۆ مستەفا، سەمەد نەسرەدین، هێمن نەسروڵا، ئاسۆ فەخرەدین). ساڵی ٢٠٠٣ لە قوتابخانەی سەرەتایی تەوێڵە نماییشکرا. (تاماوم ناخۆمەوە: نوسینی حەیدەرە سوور، دەرهێنانی شاهۆ مستەفا. لە سەیرانگای ئاوێسەر پێشکەشکرا. ئەکتەرەکان: سەریاس جەبار، شاهۆ حاجی مستەفا، حەیدەرە سوور، غالب عبدولقادر). (پیازەکانی عەواڵان: نوسین و دەرهێنانی شاهۆ حاجی مستەفا. ئەکتەرەکان: حەیدەرە سوور، شاهۆحاجی مستەفا، تایەر مستەفا، شاخەوان فەرەجوڵا، سەمەد نەسرەدین، ئاسۆ فەخرەدین، چەند ئەکتەرێکی تر). (پانۆرامای زێدی عاشقان: نوسینی ئەیوب ڕۆستەم. دەرهێنانی موەفەق لهۆنی. ئەکتەرەکانی ئەم نماییشە هەموویان خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بوون. لە ٢٣ی ٨ی ٢٠٠٤ لە قوتابخانەی تەوێڵە نماییش کرا).

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

تیپی پێشڕەوی شانۆ

بە بیرۆکەی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل) لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراوە. لە ژوورێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی جەماوەردا بووە. بۆ دامەزراندنی تیپەکە پەیوەندی کردووە بە‌ (جەلال عازەبانی، سەرهەنگ محەممەد، تارا نووری، ڕێبوار حەمەفەرەج)ەوە. جەلال عازەبانی نەیتوانیوە بێتە تیپەکەوە. ساڵی ١٩٨٣ سەکۆی شانۆ لە بینا نوێیەکەی مەڵبەندی لاوان دەکرێتەوە و ١٧ی ٧ی ١٩٨٣ یەکەم بەرهەمیان بەناوی (هاوارێکی تاساو)وەوە پێشکەشکردوووە. دواتریش هەریەک لە (تەهای حاجی حەمەئەمین، شێخ جەمالی موزیع، جەلالی حاجی بابالە، مستەفا حەمەسەلیم هەورامی، عومەر نووری عارف، کاوە عومەر بامۆکی، دیاری محەممەد) بوونەتە ئەندامی. چەندین شانۆگەرییان پێشکەشکردووه،‌ لەوانە: (پێکەنین بە پێی یاسا، فایلی ٦٧، چارەنوسی ئادەمیزاد، پەروانە، گۆرانیی چایکا). دوای ڕاپەڕینیش بەردەوامبوون.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ

خەبات

تیپێکی نواندنە، ساڵی ١٩٩٤ لە هەڵەبجە وەک نوێکردنەوەی تیپی شانۆیی خەباتی قوتابیان، دامەزراوەتەوە، سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی ئەوکات بووە. بە هۆکاری زۆری جموجوڵی هونەری لەو ساڵانەدا. دامەزرێنەرانی بریتیبوون لە: نامق هەورامی، سەریاس عەلی جوانڕۆیی، جەمال حەمەعەلی، کە سەرۆکی تیپەکەش بووە، دواتر چەندین کەس بوونەتە ئەندامیان، لەوانە: تریفە لەتیف، بەهار جەمیل، سەرکەوت مارف، سۆران هادی، شۆڕش نوری، بەفرین جەمال...هتد. بەشداریی چالاکییە شانۆییەکان و فیستیڤاڵەکانی هەڵەبجەیان کردووە. هەندێک لە کارەکانیان، هەڵەبجە و هێرۆشیما، تەبایی، دیکتاتۆر، ئازادیخوازان، ئەڤگینیا لە ئۆلیۆس یان نێرگزی کوردستان و ..هتد.

زیاتر بزانە
تیپی شانۆ