ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

ئازادى ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئازار

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە پاش ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون. ژمارەیەک یاریزانی دیاری ئەو سەردەمەی تیادا بووە، وەک: عارف ئاکۆ، عوسمان سەعید جەواهیر، عەلی حاجی ئەحمەد، نووری میرزا محەممەد، حەمەلاو محەممەد ئەمین، جەزا ئەحمەد حەمەمراد، جەبار ڕەشید عەزیز، جەمیل ڕەشید عەزیز، فایەق محەممەد ئامە، شێرکۆ مەلا عوسمان، شێرکۆ فازیل سادق خەیات، جەمال قادر، جەمالی ئاتە، ئیبراهیم مەحموود شەریف، ئیبراهیم حاجی مەولوود.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

ئاسۆ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٦ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئاسۆ

قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٩ لە هەڵەبجە لەسەر دەستی (سامان یوسف، لەتیف ئەمین، عادل خالید) دامەزراوە. بە ناوی (ئاسۆ حاجی محەممەد)ەوە ناونراوە، کە لە سەرەتای دامەزراندن و تاکو ئێستا، پشتگیریی مادی و مەعنەویی قوتابخانەکەی کردووە. تایبەتە بە یاریی تۆپیپێ، بۆ منداڵانی (٦-١٦ ساڵی) سنوری شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوان پێدراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی

ئاکۆ

تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. لە ساڵی شەستەکان لە هەڵەبجە لەلایەن (عارف محەممەد ئەحمەد) ناسراو بە (عارف ئاکۆ)وە دامەزرا. چەندین یاریزانی لێهاتووی لەخۆگرتبوو، لەوانە: عارف محەممەد ئەحمەد (سەرۆک تیپ)، حەمەجەزا ئەحمەد حەمەموراد، جەبار ڕەشید عەزیز، ئیبراهیم حاجی مەولوود، حەسەن محەممەد حیلمی، عەبدوڵا محەممەد شەریف "ناسراو بە عەبەی ئەمنە"، حەمەئەمین حەمە‌ساڵح، جەمال عەبدولقادر، عەلی نووری قەساب، شەوکەت زۆراب، عومەر عەبدوڵا سەڕاج، جەمال حەمەفەرەج کوێخا و...

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

ئاگرین

تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٨ لە شاری هەڵەبجە و لەلایەن (ڕامیار تاریق، زیاد مەعرووف و وریا عابید) دامەزراوە. (ناسیح عوسمان) ڕاهێنەری تیپەکەیە بووە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

ئاوێسەر

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. بۆ یەکەمجار لەپاش چۆڵکردنی شارەدێی (تەوێڵە) و چوونی خەڵکەکەی بەرەو شاری سلێمانی، لەلایەن (حیکمەت حەمەڕەحیم، ئارام مەجید، شاهۆ مستەفا...)ـەوە دامەزراوە. دواتر و ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە بەهەمان ناوەوە لەسەر دەستی (ئەختیار عەزیز، لوقمان عەزیز، سەیفوور حەمەشەریف، بەختیار مەلاحسەین، بێساران ڕەزا، یاسین تاماس، ساڵح محەممەد و...)ەوە دامەزراوەتەوە و هەردوو گروپە یاریزانەکان تێکەڵدەکەن و بەشداری خولی تیپە میللییەکانیان کردووه،‌ تا ساڵی ١٩٨٨. پاش ڕاپەڕین و لە ‌ساڵى ١٩٩٨ وەک درێژەدان بە ناو و مێژووی تیپەکە لە شارەدێی تەوێڵە، جارێکی تر لەلایەن (سەرکەوت عەزیز، شوان حەمەسەعید، عەدنان عومەر)ەوە دامەزراوەتەوە و سەر بە بنکەی وەرزشی هەورامان بووە و لەچەند خولێکی توپیپێدا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئەڵوەن

تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە، لە ساڵانی پەنجاکاندا لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامداوە، هەندێک لە یاریزانانی ئەمانە بوون: مەلا ڕەئووف دەروێش تۆفیق، عوسمان قادر کرێکار، ئەسعەد کەبابچی، سەڵاح عەلی بەگ، ئیبراهیم ڕەسام، مستەفا ئەحمەد شیرین، نووری عەلی و.. هتد.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

ئەهلی: ئەهالی

تیپێکی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی پەنجاکان لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکەوە دامەزراوە، دامەزرێنەرانی ئەمانەن: (عەبدوڵا حەمەئەمین حەمە، عومەر مەغدوور، ئیبراهیم حاجی جاسووس، عەبدوڵا کۆڕناڵ)، سەرپەرشتی تیپەکە(عەبدوڵا مەلا فەرەج) بووە. ماوەیەکی کەم یارییانکردووە، دواتر هەڵوەشاوەتەوە. بە زۆری لە یاریگا یان ساحەی جێ تەیارە (تەیارەخانە) یارییانکردووە، ئەم یاریگایە کەوتووەتە خوار بەنزینخانە کۆنەکەی هەڵەبجە، واتە نزیک مزگەوتی گەیلانی.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

ئۆدوگاى زاریعان

ئەم ئۆردوگایە ساڵى ١٩٧٤ لە وڵاتى ئێران بۆ نیشتەجێکردنى ئاوارەکانى کوردستانى عێراق دروستکراوە. پاشان ئاوارەکانى ساڵى ١٩٨٨ی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەی تێدا نیشتەجێکراوە. کەوتووته ‌سنوری قەزاى (خویى) لە پارێزگاى (ئورومیە). خەڵکى چەندین شارى تێدا بووە لە (هەڵەبجە، هەولێر، سلێمانى، کەرکوک، دهۆک)، هەر شارێک تیپى وەرزشیى تۆپیپێى بۆ خۆى دروستکردووە، هەڵەبجەییەکانیش تیپى وەرزشییان دروستکردبوو، مەشق و ڕاهێنان و یاریى دۆستانە و چالاکیى وەرزشییان کردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆردوگای کامێران

گەشتێکی وەرزشییە. لە ئۆردۆگای شەهرەکی کامێران لە ئێران ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن هەڵبژاردەی یاریزانانی تۆپیپێی ئۆردوگای شەهرەک و چەند یاریزانێکی هەردوو ئۆردوگای هەزارخانی و ئۆردوگای شۆشمێ بۆ باکوری ئێران ئەنجامدراوە. تێیدا هەڵبژاردەی تۆپیپێی کوردان سێ یاریی لەگەڵ هەریەک لە تیپی شارەکانی ساری و چالوس، تیپی بابوول و تیپی تۆپیپێی هەڵبژاردەی ئۆردوگای شەهرەک، ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
گەشتی وەرزشی

ئۆردوگاى گردەچاڵ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٨٩ لە گردەچاڵی سەر بە شارى هەولێر دامەزراوە. لەم ئۆردوگایە کۆمەڵێک یاریزان و وەرزشوانى هەڵەبجە لە پاش گەڕانەوەیان لە ئێران، حکومەت ڕەوانەى ئۆردوگاکەی کردوون و لەوێ نیشتەجێیکردن و ئەمانیش تیپى وەرزشیى تۆپیپێیان پێکهێناوە و مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد و یاریى دۆستانەیان لەگەڵ تیپەکانى دەروروبەر ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆردوگای نزارە

ساڵی ١٩٨٧ لە نزیک شاری سەلاسی باوەجانی لە ئێران دروستبووە. تیپی وەرزشیى تۆپیپێ و بالەى بەناوەوە لێ دروستکراوە. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. ناوی هەندێک یاریزانی تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای نزارە: وەک (حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا، ئیقباڵ ڕەشید عەبدولکەریم، سەرهەنگ عەریب حەمەساڵح، هێرش مام عەول، سەیید فاتیح، ڕزگار عەبدوڵا کاکە محەممەد، حەسەن حەمەئەمین ناوخاس، بەهادین عومـەر عەبدوڕەحمان و...).

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بابان ١

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٥ لە ناحیەى سیروان دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوى تیپى (خەبات) بووە، پاشان گۆڕیویانە بۆ تیپى وەرزشیى (بابان)، چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداربووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بابان ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستاشدا چالاکییان بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

باسکەى هەڵەبجە ١

تیپێکى میللیى وەرزشیی یاریى باسکەیە. ساڵى ١٩٧٥ – ١٩٧٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. مەشق و ڕاهێنانیان لە یاریگاى (دواناوەندى هەڵەبجە) لە گەڕەکى سەرا ئەنجامداوە. یاریزانانى وەک (ئاسۆ عومەر، فەهمى حاجى محەممەد، شێرکۆ سڵێمان بەگ، هەڵکەوت عەبدولقادر و....) یارییان لێکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

باسکەى هەڵەبجە ٢

تیپێکى وەرزشیى یاریى تۆپى باسکەیە. ساڵى ١٩٨٣ لە هەڵەبجە لەلایەن چەند یاریزانێکەوە دامەزراوە. لە ٢٠ یاریزان پێکهاتبوون. لە یاریگاى ئامادەیى (ئەحمەدموختار جاف) مەشق و ڕاهێنانیان کردووە. (سامان یوسف) وەک یاریزان و ڕاهێنەر سەرپەرشتیکردووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

باڵامبۆ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکیى وەرزشیى بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بامۆک

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە و بە تیپی (ئاگر و ئافات) ناسراوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکاندا دامەزراوە. پاش چەند ساڵێک بەردەوامبوون لە چالاکییەکانی، لە ساڵانی نەوەدەکاندا جارێکی تر تیپەکە‌ دەبوژێننەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (لوقمان ساڵح) ڕاهێنەری تیپەکەیە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بەختیاری

تیپێکی میللیی تۆپیپێیە ساڵی ٢٠١٠ لە هەڵەبجە لەلایەن (زانیار عوسمان عەلی)یەوە دامەزراوە. چەند یاریزانێکی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لەو خول و پاڵەوانێتییانەی، کە لە هەڵەبجە سازکراوە، بەشداریکردووە. لە ئێستاد لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی
پێشتر 1
...
3 4 5
...
53 دواتر