بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. پێشتر ساڵى ١٩٨٩ - ١٩٩٠ لە هەڵەبجەى تازە دامەزراوە. پاش دابڕان، جارێکى تر لە شارۆچکەى سیروان ساڵى ١٩٩٣ بوژاوەتەوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و لە دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە. یەکێکە لە تیپە دیارە وەرزشییەکانى شارۆچکەى سیروان.
تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى نێوخۆیى و دەرەوەى خورماڵدا بەشداریکردووە و لە ئێستاشدا لـە ڕیزى تیپە میللییەکـانی خورماڵدایە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی پەنجاکان، لە گەڕەکی (کانی قوڵکە) لە هەڵەبجە دامەزراوە. بەشداری یاریی دۆستانەیان کردووە و ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەو سەردەمەی هەڵەبجەی لەخۆگرتبوو، لەوانە: جەبار سەعید خەڵەف، ئەنوەر ڕەشید والی، مەهدی مەلا عەلی، حەمە نووری میرزا محەممەد، حیکمەت حاجی عەزیز، ساڵحی حەمەی باوڵ، شێرکو عەبدوڵا مەنسوور، موحسین مەلا حەمەئەمین، ڕەئوف مەلا حسەین، ئازاد مەلا ئەحمەد ئۆتۆمۆبیلچی، نەوزاد مەلا ئەحمەد ئۆتۆمبیلچی، سەرچڵ عەزیز).
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٩ لە هەڵەبجە لەلایەن (عیسا عومەر، ئارام عومەر، پێشەوا ئیسماعیل و نەوشیروان مەریوان)ەوە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. (کاروان ساڵح) ڕاهێنەر (عیسا عومەر عەلی) سەرپەرشتیاری تیپەکە بووە.
دەستەیەکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە لەلایەن (زانا عومەر عەلى)ەوە دامەزراوە. لە ئێستادا دەستەى بەڕێوەبردنى ئەم دەستە وەرزشییە بریتیین له: (زانا عومەر عەلى "سەرپەرشتیار"، بەمۆ عەلى عەبدولحەمید "جێگر"، بەرهەم سامان "لێپرسراوى کارگێڕى"، نەسرا مەحموود "لێپرسراوى ژمێریارى"، هاوسەر جەمال "ڕاگەیاندن"). کار و چالاکییان لە بوارى شاخەوانیدایە و لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و بەردەوامن.
قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١١ وەک یەکەمین قوتابخانەی تۆپیپێ لە کوردستاندا مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەرگرتووە. (هەورامان مەحموود محەممەد) بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیەیە. چەندین ڕاهێنەر، ڕاهێنانن بە یاریزانەکان دەکەن. ئامانجی پێگەیاندنی یاریزانە بە شێوەی ئەکادیمی. لە چەندین خولدا بەشداریکردووە و نازناوی بەدەستهێناوە.
کۆمەڵەیەکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ لە هەڵەبجە دامەزراوە. دامەزرێنەرانى ئەم گروپە بریتین له: (عیرفان ئەحمەد، زانا عومەر عەلى، ئەسرا مەحموود، وەلید خالید، هێمن ئیسماعیل). چەندین چالاکییان لە بوارى شاخەوانى لە هەڵەبجە و دەوروبەرى و لە دەڤەر و ناوچەکانى (چۆمان و سۆران و شارباژێڕ و گەرمیان و ئاکرێ و حاجى ئۆمەران و بلە و بەرزان)دا هەبووە و گەشتى دوور و درێژى شەو_مانەوەشیان هەبووە، هەروەها گەشتى ناو بەفر و سەهۆڵیان ئەنجامداوە و ڕۆڵیان هەبوو لە پاراستنى ژینگەى کوردستاندا، هەروەها چالاکیى دانانى ناساندنى شاخەکانى ناوچەى هەڵەبجەیان هەبووە، وەک (دانانى تابلۆى شاخى هەوارەبەرزە و دانانى تابلۆى کۆڕێى شاخى باڵامبۆ). زۆربەى ئەندامانى ئەم کۆمەڵەیە لەسەر دەستى ڕاهێنەرى فیدراسیۆنى شاخەوانیى ئێرانى، بەشدارى خولى شاخەوانییان کردووە. لە ئێستادا دەستەى بەڕێوەبردنى ئەم کۆمەڵەیە ئەمانەن: فەهمى محەممەد عەبدولقادر (سەرۆکى کۆمەڵە)، سارا عەلى (جێگرى سەرۆک)، نامیق مەعروف (ئەندام)، جەبار حەمەسەلیم مستەفا (ئەندام)، ڕۆشنا یەعقوب (ئەندام). ئەم دەستەیە کار و چالاکییان لە بوارى شاخەوانیدا لە هەڵەبجە و دەوروبەرى و دەڤەرەکانى دیکەى کوردستاندا هەیە.
ناوەندێکى تایبەتە بە وەرزشى شاخڕەوی. ساڵى ٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەم ناوەندە سەر بە یەکێتیى شاخەوانیى کوردستانە لە لیژنەى ئۆڵۆمپى کوردستان. یەکەمجار (ئارام خەسرەو حامید) سەرۆکى ناوەندەکە بووە. کارى ڕێکخستن و بەڕێوەبردن و نوێنەرایەتیکردنى سەرجەم گروپەکانى شاخڕەویى هەڵەبجە دەکات، کە ئەمانەن بریتین له: (گروپى شاخڕەویى ئارامى، گروپى شاخڕەویى شنروێ، گروپى شاخڕەویى دۆستان، گروپى شاخڕەویى پێنج هەزار، گروپى شاخڕەویى هەڵەبجە، دەستەى شاخەوانیى هەڵەبجە، گروپى شاخڕەویى سەرکێو، گروپى شاخڕەویى هەورامان، گروپى شاخڕەویى ژین). ناوەندى شاخەوانیى هەڵەبجە لە یەکێتیى شاخەوانیى کوردستان کشانەوە، لەگەڵ زیاتر لە ٥٠ گروپ و پێکهاتەى دیکەى شاخەوانیى، تۆڕى شاخەوانیى کوردستانیان لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣ دانا و نوێنەرایەتیى تۆڕى شاخەوانیى کوردستانیان وەرگرت، (ماکوان جەمال) بە سەرۆکى نوێنەرایەتییەکە هەڵبژێرراوە.
یانەی وەرزشی هەڵەبجە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، ئەم یانەیە یەکەم یانەی وەرزشییە، کە لە هەڵەبجەدا دامەزرابێت، کار و چالاکیی وەرزشیان لەم بەشانەدا ئەنجامداوە: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تپی باسکە، تۆپی دەست، تۆپی سەرمێز، کاراتی، شەترەنج، ماڕاسۆن و... هتد). یەکەم دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە ئەمانە بوون: ساڵح محەممەد (سەرۆک)، سەڵاحەدین حەمەنووری (جێگری سەرۆک)، ئەختیار سدیق (دارایی)، عوسمان فەرەج (سکرتێر)، نەبەز مەحموود کاکە شێخ (ئەندام)، محـەممەد فەرەج عـەبدوڕەحمان (ئەندام) عـابید عـەبدوڵا (ئەندام).
تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠١ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و بەشداریى خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى کردووە، لە ئێستاشدا چالاکییان بەردەوامە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی شەستەکان لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە، کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد، لەوانە: فاروق ئەحمەد موقەلەب، حەمید حسەین عەزیزە مەلا ڕەئووفە جەمال مەلا قادر، سەعید مەلا محەممەد، حەیدەر ڕەشید، تەها حەمە ئەمین، عەلی مەحموود، جەمال حسین عەزیز، بەکر حسەین، خەسرەو جەلال بەگ، ئەسوەد خۆشنوس (ئەسوەد هەڵکەوت)...
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٠ لە هەڵەبجە دامەزراوە، لەلایەن چەند وەرزشوانێکەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریکردووە لەو خول و پاڵەوانییەتییانەی، کە لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا ڕێکخراوە، ژمارەیەک یاریزانی لاوی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. ڕاهێنەری تیپەکە(وشیار حەمە موراد) بووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٢ لە هەڵەبجە دامەزراوە و یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا و لە خولی تۆپیپێی شاردا بەشداردەبوون. ژمارەیەک لە یاریزانانی بەتوانای ئەو سەردەمەی شار لەم تیپەدا یارییاندەکرد، لە ئێستادا تیپی ناوبراو لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٤ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٣ لەلایەن چەند وەرزشدۆست و یاریزانێکی بەتوانای ئەو سەردەمەی شارەوە دامەزراوە، بە هۆی بەهێزیەوە لە سەردەمی خۆیاندا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەڵەبجەیان کردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە پاڵەوانییەتی و خولەکانی هەڵەبجەدا بەشداری چالاکانەیان هەبووە. خاوەنی گەلێک یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو بووە، ڕاهێنەری تیپەکە (جەمال قاسم) بووە. هەندێک یاریزانانی تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە ئەمانە بوون: گۆڵچییەکان (جەمال محەممەد شاسوار، تۆفیق حەمەئەمین، عوسمان قژلوول، عەزیز ڕەشید عەزیز). عوسمان عەبدولقادر، شەوکەت خاوەر، عەبدلکەریم حاجی ئەحمەد، عەلی محەممەد شاسوار، ساڵح ئەحمەد باوڵ، سەیفەدین سەید محەممەد، ئەنوەر ڕەشید والی، دڵشاد جەلال بەگ، کەمال ڕەشید عەزیز، عارف حەمەئەمین ئەحمەد، جەلال ڕەشید عەزیز، جەمال ڕەشید عەزیز، وشیار مەحموود ئەحمەد، فایەق سەعید عەزیز، نووری موحەممەد ڕەحمە، غازی مەلا عەلی، ئەنوەر ئەحمەد، حەمە سەعید نادر، سەردار مەلا ئەحمەد، حەمید حسەین عەزیز، محەممەد فەتاح لیرە، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، محسین مەلا حەمەئەمین، تۆفیق حەمەئەمین کراس کەوە، عوسمان جۆڵا، فەهمی حاجی خڕە، ئەحمەد عابید محەممەد، عوسمان فەرەج، ناجی عوسمان، حەمەلاو حەمەئەمین ئەحمەد، جەمیل ڕەشید عەزیز، وەهبی مستەفا، بەختیار ڕەشید عەزیز، لەتیف ئەحمەد فەرەج، نەورۆز مەلا ئۆتۆمبیلچی، نەژاد عارف، کەمال شاکر، جەمال کازم، محەممەد (کوڕێکی عەرەب بوو لە جەیشدا بوو).
گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. لە ٢٧ی ٩ی ٢٠١٩ لە شارۆچکەى (بیارە) لەلایەن (کۆمار حەمەکەریم "سەرۆکى گروپ"، پەیوەند عیرفان ڕۆستەم، ئەحسەن حەمەکەریم محەممەد) دامەزراوە. کار و چالاکییان لە بیارە و چەند ناوچەیەکى تردا هەبووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. لە ساڵی هەشتاکان و لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک لە یاریزانانی شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. ماوەی مانەوەیان زۆر نەبووە و لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕأبردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خول و پاڵەوانێتیی ساڵانەی شاردا بەشداربوون. لە سەردەمی خۆیدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای لە هەڵەبجە لەخۆگرتبوو، لە ئێستادا نەماوە. هەندێک لە یاریزانەکانی ئەم تیپە ئەمانە بوون: کاوە ساڵح، سەربەست کەریم، حەمید عەبدولقادر، ئەنوەر حەمەکەریم، کەمال عومەر، حەمید عەبدوڵا، کاوە عومەر، لەتیف ئەمین خوادە، محەممەد ئەسکەندەر، شەماڵ مەحموود، جەمال حەسەن بەگ، هەورامان حسێن عارف، شیروان موحەممەد کەریم، تەیموور سەید محەممەد.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (هۆشمەن جەلال)ـەوە دامەزراوە. هەریەک لە (هۆشمەن جەلال و حەمید عەبدوڵا) ڕاهێنەرای تیپەکەیە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. تیپێکی دیار بووە لە شاردا، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشدارییان لە خول و پاڵەوانێتیی نێو شاردا کردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.