هیوا ٢
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٣ لەلایەن چەند وەرزشدۆست و یاریزانێکی بەتوانای ئەو سەردەمەی شارەوە دامەزراوە، بە هۆی بەهێزیەوە لە سەردەمی خۆیاندا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەڵەبجەیان کردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە پاڵەوانییەتی و خولەکانی هەڵەبجەدا بەشداری چالاکانەیان هەبووە. خاوەنی گەلێک یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو بووە، ڕاهێنەری تیپەکە (جەمال قاسم) بووە. هەندێک یاریزانانی تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە ئەمانە بوون: گۆڵچییەکان (جەمال محەممەد شاسوار، تۆفیق حەمەئەمین، عوسمان قژلوول، عەزیز ڕەشید عەزیز). عوسمان عەبدولقادر، شەوکەت خاوەر، عەبدلکەریم حاجی ئەحمەد، عەلی محەممەد شاسوار، ساڵح ئەحمەد باوڵ، سەیفەدین سەید محەممەد، ئەنوەر ڕەشید والی، دڵشاد جەلال بەگ، کەمال ڕەشید عەزیز، عارف حەمەئەمین ئەحمەد، جەلال ڕەشید عەزیز، جەمال ڕەشید عەزیز، وشیار مەحموود ئەحمەد، فایەق سەعید عەزیز، نووری موحەممەد ڕەحمە، غازی مەلا عەلی، ئەنوەر ئەحمەد، حەمە سەعید نادر، سەردار مەلا ئەحمەد، حەمید حسەین عەزیز، محەممەد فەتاح لیرە، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، محسین مەلا حەمەئەمین، تۆفیق حەمەئەمین کراس کەوە، عوسمان جۆڵا، فەهمی حاجی خڕە، ئەحمەد عابید محەممەد، عوسمان فەرەج، ناجی عوسمان، حەمەلاو حەمەئەمین ئەحمەد، جەمیل ڕەشید عەزیز، وەهبی مستەفا، بەختیار ڕەشید عەزیز، لەتیف ئەحمەد فەرەج، نەورۆز مەلا ئۆتۆمبیلچی، نەژاد عارف، کەمال شاکر، جەمال کازم، محەممەد (کوڕێکی عەرەب بوو لە جەیشدا بوو).
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد فەتاح لیرە) یاریزانی دێرینی هەڵەبجە و تیپی وەرزشی هیوا هەڵەبجە، ٢٥ی ١ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عارف حەمەئەمین ئەحمەد) یاریزانی دێرینی هەڵەبجە و تیپی وەرزشی هیوا سلێمانی، ٢٤ی ١ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی