ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

یەکەمین ئۆلۆمپیادی زانکۆکان

یەکەمین ئۆلۆمپیادی وەرزشیی زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی کوردستانە، لەسەر داواکردنی زانکۆی هەڵەبجە و ڕەزامەندیی وەزارەت، بۆ یارییەکانی (تۆپیپێ، بالە، بالەی ناو لم، فوتساڵ، شەترەنج، باسکە، تۆپی دەست، تێنسی سەرمێز، ڕیشە، گۆڕەپان و مەیدان، مەلەوانی) بۆ هەردوو رەگەز، ڕێکخراوە. کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، لە (٢٠ی ٧ - ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٤)، لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە، بە دروشمی: وەرزش، تەندروستی و ئارامی و پێکەوەبوونەمانە، ئەنجامیداوە. مەشخەڵی زانکۆ و پەیمانگا بەشداربووەکان هەڵکراوە، کە بریتیبوون لە زانکۆی: سەڵاحەدین، سلێمانی، دهۆک، سۆران، هەڵەبجە، چەرمۆ، گەرمیان، نەورۆز، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلەتەکنیکی گەرمیان، هەولێری پزیشکی، تیشکی نێودەوڵەتی، گەشەپێدانی سلێمانی، پەیمانگای کوردستان، پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت، پەیمانگای نەشناڵ بۆ تەکنۆلۆجیا، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی. یارییە ئەنجامدراوەکانی ئۆلۆمپیادەکە بریتیبوون، لە یارییەکانی فوتساڵ، مەلەکردن، یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، شەترەنج، هونەرە جەنگییەکان و چەند یاریی و چالاکییەکی تری وەرزشی. زانکۆی هەڵەبجە لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و چەند خوێندکارێکیشی بە جیا پلەی یەکەمی هەندێک لە یارییەکانیان بەدەستهێناوە.

یەکەى وەرزشیى زانکۆى هەڵەبجە

یەکەیەکى وەرزشییە لە زانکۆى هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٨ دامەزراوە. ئەم یەکەیە کار و چالاکى بۆ کۆلێژەکانى زانکۆى هەڵەبجە ڕێکدەخات و سەرپەرشتیدەکات، هەر چالاکییەکى وەرزشى و هونەرى لە زانکۆدا، ئەم یەکەیە سەرپەرشتیدەکات و بەڕێوەیدەبات. لە ئێستادا ئەم یەکەیە ناوەکەى گۆڕاوە بۆ (بەڕێوەبەرایەتیى چالاکییەکانى زانکۆى هەڵەبجە).

ئاواییی ڕۆستەم بەگ

یاریگای خۆڵە. به ‌دووریی (٥٠م) کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ). ساڵانە لەو یاریگایهدا‌ خول دەکرێتەوە بۆ گوندەکانی شارەزوور و هەورامان و سەدان کەس وەک هاندەر لەخۆدەگرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

ئەشکەوڵ

یاریگایەکی شەش یاریزانیی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٩ کەرتی تایبەت دروستیکردووە، چیمەن یان ڕووبەری یاریگاکە، چیمەنی دەستکردە. چەندەها یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتی بۆ سەرجەم ئاستەکانی (بێچووەشێران، تازەپێگەیشتووان، لاوان، پێشکەوتووان، دێرینەکان و خولی تۆی پێی کچان)ی تێدا بەڕێوەچووە. ئەم یاریگایە تا ئێستاش یاری و چالاکی تێدا بەڕێوەدەچێت. یاریگای ناوبراو دەکەوێتە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، یان تەنیشت یاریگای شاهۆی حەمەفەرەج.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ

ئەکادیمایەکی وەرزشیی کاراتییە. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ڕاهێنەر (ئاسۆ یونس) لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. لە پێگەیاندنی چەندین یاریزانی بەتوانادا ڕۆڵی هەبووە و چەند ڕاهێنەرێکیش لەم ئەکادیمیایەوە پێگەیشتوون. لە خولی کورستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیاییدا بەشدارییانکردووە و مەدالیای (زێڕ، بڕۆنز، زیو)یان بەدەستهێناوە. لە ئێستادا هەریەک لە (سۆران زاهیر، محەممەد فارس و ڕابەر زاهیر) وەک ڕاهێنەر مەشق و ڕاهێنان بە یاریزانانی ئەم ئەکادیمیایە دەکەن.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

ئەکادیمیای شەترەنجی هەڵەبجە

فێرگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری و ڕاهێنانی وەرزشی شەترەنجە. کەوتوەتە جوتسایدی مامۆستایان، لەناو شاری هەڵەبجە. لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، چالاکیی وەرزشی، ڕاگەیاندن، دارایی، هۆڵی تایبەتی ڕاهێنان، کافتریا پێکهاتووە. (تەیب بورهان محەممەد غەریب "شێخ تەیبی شەترنج") یەکەم سەرۆکی بووە. بۆ ماوەی سێ ساڵ نوسینگەیان لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجەدا هەبووە و دواتر چوونەتە بینایەکی کرێ، چەندین خول و سێ جار پاڵەوانییەتیان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم کردووەتەوە و لە چەند پاڵەوانییەتییەکدا بەشدارییانکردووە، وەک: ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکان لە هەڵەبجە و پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە. چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە

یاریگای تۆپیپێی شەش یاریزانییە، ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە، ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە، تایبەتە بە بینای بەڕێبەرایەتیی لاوان. جێی باسە یاریگایەکی تێنسی سەر زەوی و مەلەوانگەیەکی سەرنەگیراو لە تەنیشت ئەم یاریگایەدان. بۆ یەکەم جار خولێکی دادوەری تۆپیپێ بۆ یاریی شەش یاریزانی، لەلایەن یەکێتیی گۆڵی بچووکی عێراق، بۆ نزیکەی سی و پێنج بەشدار بوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، لە ساڵی ٢٠١٨ لەم یاریگایەدا کرایەوە، بە کارەکی و هۆڵی داخراوی بەڕێوەبەرایەتیی بۆ تیۆری بەکارهێنرا.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیارە

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە). بەرزیی (١١٨٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. ڕوبەرەکەی (١٣٩٤م٢)یە. بەسەر دۆڵی بیارەدا دەڕوانێت. لە باشورەوە قوتابخانەی ئامادەیی بیارە و لە باکورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرهەڵاتەوە شوێنەواری کەلارێ گاورا و لە خۆرئاواوە مزگەوتی نوێی بیارە (حاجی یاسینی بیارەیی) و دۆڵی بیارە دەورەیانداوە، لەلایەن گەنجانی بیارەوە بەکاردێت و چەندین چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجامدەدرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیاوێڵە

یاریگایەکی خۆڵە. لە بەهاراندا بە هۆی سەوزبوونی گژوگیا ڕووبەرەکەی سەوز دەبوو، دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان، تیپی وەرزشی بیاوێڵە چەندین یاری دۆستانەی لەم یاریگایەدا ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

پەیام

ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، ئەم یانەیە دووەم یانەی وەرزشییە، کە لە هەڵەبجەدا دامەزرابێت، کار و چالاکیی وەرزشیان لەم بەشانەدا ئەنجامداوە: تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی باسکە، تۆپی سەرمێز، شەترەنج، کاراتی، کیک بۆکسینگ، ماراسۆن، پاسکیل سواری و... هتد. یەکەم دەستەی کارگێڕیی ئەم یانەیە ئەمانە بوون: لوقمان عەبدوڵا سادق (سەرۆک)، عەبدوڵا حەمە سەعید حەمەساڵح (جێگری سەرۆک)، یاسین عەبدولقادر (دارایی)، فەلاح حەسەن کەریم (سکرتێر)، سۆران عەبدوڵا سادق (سەرپەرشتیاری تۆپی بالە).

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی

پەیمانگای هونەری بەرگریی لقی هەڵەبجە

پەیمانگایەکی وەرزشییە بۆ یاریی هونەری بەرگری (کۆنفۆ). لە ١ی ٩ی ٢٠١٤ لە هەڵەبجە دامەزراوە، لەم پەیمانگایەدا یاریی (کۆنفۆ شاڵین – وشۆ شاوڵین) لە ژێر دروشمی (پەروەردە – بەهێزکردن – ڕێزگرتن) بەڕێوەدەچێت. ڕاهێنەرانی ئەم پەیمانگایە ئەمانە بوون: (هێمن والی، سەرهەنگ، ئومێد محەممەد). ئەم پەیمانگایە سەدان فێرخوازی پێگەیاندووە و لە ئێستادا نزیکەی چل فێرخوازی ئامادەی مەشق و ڕاهێنان دەبن. ئەم پەیمانگایە چەند کەرنەڤاڵێکی وەرزشی لە هەڵەبجە سازکردووە، لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی کوردستاندا بەشدارییانکردووە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری ئەم پەیمانگایە (کۆچەر محەممەد عارف)ە و (وریا عەلی ڕەشید) کارگێڕی پەیمانگایە.

تەوێڵە

هۆڵێکی وەرزشی داخراوە. کەوتووەتە پشتی مەڵبەندی تەندروستیی شەهید نیازیەوە لە گەڕەکی وەراوەر لە تەوێڵە. لەلایەن خێرخواز (حاجی موعتەسەم مەحموود)ەوە دروستکراوە. پێکهاتەی بیناکە لە بلۆک و شیش و چیمەنتۆیە. لەلایەن یاریزان و ڕاهێنەر (غەفار فەیرۆز مەحموود)ەوە کراوەتەوە و ڕأهێنانی تێدا دەکرێت. هەموو کات نزیکەی چل تا پەنجا یاریزان و قوتابییان هەیە. هاوینان ژمارەکە دەگاتە ١٠٠ یاریزان. چەندین یاریزان لەم هۆڵەوە ڕاهێنراون، لەوانە شوان ئەدهەم، کە ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی یەکەمی هێناوە.

زیاتر بزانە
هۆڵی لەشجوانی

پشقل

یاریگایەکی میللیی تۆپیپێ بووە، سادە و ساکار، ڕووبەرەکەی خۆڵ و خاک بووە، تیپەکانی وەک: سپۆرت و سیروان و...، یاری و مەشق و ڕاهێنانیان تێدا دەکرد. مێژووی ئەم یاریگایە بۆ کۆتایی حەفتاکان دەگەڕێتەوە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە نزیک مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید لە گەڕەکی باخی میر لە هەڵەبجە، لە ئێستادا ئەم یاریگایە نەماوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

جێ تەیارە

یاریگایەکی سادە و ساکار بووە. ڕووبەرەکەی خۆڵ و گڵ بووە، یەکێک بووە لە یاریگا کۆنەکانی هەڵەبجە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی پەنجاکان، تیپەکانی (ئەهالی و قوتابیانی نیشتمانی)ی هەڵەبجە لەم یاریگایەدا یاریی تۆپیپێ و یاریی تۆپی بالەیان ئەنجامداوە، هەروەها فەقێیانی حوجرەکان لەم یاریگایەدا هەندێک یاریی کوردەواری و میللییان ئەنجامداوە، وەک: (یەکە و حەیزەران، کێل یا قێل و بەردە تۆپ قاڕێن، و... هتد). ناوی (جێ تەیارە)ش لەوەوە هاتووە، کە لەو سەردەمەدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بەریتانی کەرەستە و شمەکیان دەهێنا بۆ سەربازەکان، یەکەم جار لەم شوێنەیا نیشتنەوە و سەربازەکان یاریی تۆپی بالە و تۆپیپێیان ئەنجامدەدا، بۆیە ئەم ناوەی بە سەردا سەپا. یاریگای جێ تەیارە لە هەڵەبجە شوێنەکەی دەکەوتە خوار بەنزینخانە کۆنەکە، یان نزیک مزگەوتی گەیلانی، لە ئێستادا ئەم یاریگایە نەماوە و خانووی تیادا دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

خورماڵ

کەوتووەتە تەنیشت بازاڕی خورماڵ. ساڵی ٢٠١٨ کراوەتەوە. خاوەن و ڕاهێنەری هۆڵەکە (هێمن فەریق فەتاح)ـە. لە ئێستادا لە ئاستە جیاوازەکان لە کچان و کوڕان، زیاتر لە ١٥٠ یاریزانی هەیە. لەو هۆڵەدا ٥٠ جۆر ئامێری تێدایە، کە نزیکەی ١٠٠ یاری و ڕاهێنانی جۆراوجۆری تێدا دەکرێت. لە چەندین پاڵەوانی و چالاکیدا، ڕاهێنەر و یاریزانانی هۆڵەکە بەشداریانکردووە. لەسەر ئاستی عێراق پلەی پێنجەم، لەسەر ئاستی کوردستان، پلەی یەکەم و سێیەم، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەم، لەسەر ئاستی گەرمیان و ڕاپەڕین، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. چەندین یاریزان لەم هۆڵەوە گەشتوونەتە ئاستی پاڵەوان و پلەی باشیان بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
هۆڵی لەشجوانی

خورماڵ

یاریگایەکی تۆپیپێیە، بۆ یاریی یانزە یاریزانی لە شارۆچکەی خورماڵ. مێژووی دروستبوونی یاریگای گشتیی خورماڵ، کە ئەو کات خاکی بووە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان. لە ساڵانی دوو هەزار ئەم یاریگایە ڕووبەرەکەی کرا بە چیمەنی دەستکرد، چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی تۆپیپێی تێدا بەڕێوەچووە، هەر لە هەمان شارۆچکە یاریگایەکی چیمەنی دەستکرد بۆ تۆپیپێی گۆڵی بچووک/ شەش یاریزانی دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

خورماڵ

ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. (بێستون حەمەسەعید) یەکەم سەرۆکی بووە و لە ئێستاشدا (دژوار بەختیار تۆفیق) سەرۆکی یانەکەیە. ٢٥ یاریزانی هەبووە و لە ناو کوردستاندا بەشداری هەشت پاڵەوانیەتییان کردووە. شوێنی یانەکە کەوتووەتە تەنیشت یاریگای گشتیی خورماڵ، لە شارۆچکەی خورماڵ. بیناکەی لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە و لە چوار ژوور و دوو هۆڵ پێکهاتووە. پاس و یاریگای تایبەت بە خۆی هەیە. سەرپەرشتی چەندین خولی تۆپیپێی کردووە.

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی

خێڵی حەمە

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خێڵی حەمه)‌ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) و لە دەشتی (سەپان)دایە. مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی ١٩٩٣ دەگەڕێتەوه. جگە لە وەرزشەوانی گوندی (خێڵی حەمه)‌، کە یاری تێدا دەکەن، چەندین خولی وەرزشی بۆ گوندەکانی دەوروبەریشی لێ کراوەتەوە‌.‌

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

زەردەهاڵ

کەوتووەتە باکوری گوندی زەردەهاڵ و ڕووبەرەکەی (١٧٢٣م٢)یە، خزمەتگوزاری ستونی ڕووناککەرەوە و پەرژینی مۆدێرنی بۆ کراوە و تەواوی ڕووبەری یاریگاکە بە چیمەن ڕووپۆش کراوە، لەلایەن گەنجانی هەورامانەوە بەکاردەهێنرێت. کەوتووەتە پشت بەنزینخانەی ئاوێسەر. لەسەر ڕێگای قیرتاوکراوی بنجەودڕەی دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

زەمەقی

یاریگایەکی میللیی تۆپیپێیە. ڕووبەرەکەی خاک و خۆڵ بووە. شێوەیەکی سادەی هەبووە. دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی کۆتایی حەفتاکان، لە کۆمەڵگای زۆرەملێی زەمەقی. لە ساڵانی هەشتاکان خولی ساڵانەی تیپە میللیەکان لەم یاریگایەدا بەڕێوەچووە. هەریەک لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی تۆپیپێی (قوتابیان و کوردستانی زەمەقی) بە زۆری لەم یاریگایەدا یاری و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە کۆمەڵگەی زۆرەملێی زەمەقی، نزیک هۆڵی میر و بینای دادگای بەرایی هەڵەبجە. ئەم یاریگایە لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی
پێشتر 1
...
10 11 12
...
53 دواتر