هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 112

ناوەندى شاخەوانی

ناوەندێکى تایبەتە بە وەرزشى شاخڕەوی‌. ساڵى ٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەم ناوەندە سەر بە یەکێتیى شاخەوانیى کوردستانە لە لیژنەى ئۆڵۆمپى کوردستان. یەکەمجار (ئارام خەسرەو حامید) سەرۆکى ناوەندەکە بووە. کارى ڕێکخستن و بەڕێوەبردن و نوێنەرایەتیکردنى سەرجەم گروپەکانى شاخڕەویى هەڵەبجە دەکات، کە ئەمانەن بریتین له:‌ (گروپى شاخڕەویى ئارامى، گروپى شاخڕەویى شنروێ، گروپى شاخڕەویى دۆستان، گروپى شاخڕەویى پێنج هەزار، گروپى شاخڕەویى هەڵەبجە، دەستەى شاخەوانیى هەڵەبجە، گروپى شاخڕەویى سەرکێو، گروپى شاخڕەویى هەورامان، گروپى شاخڕەویى ژین). ناوەندى شاخەوانیى هەڵەبجە لە یەکێتیى شاخەوانیى کوردستان کشانەوە، لەگەڵ زیاتر لە ٥٠ گروپ و پێکهاتەى دیکەى شاخەوانیى، تۆڕى شاخەوانیى کوردستانیان لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣ دانا و نوێنەرایەتیى تۆڕى شاخەوانیى کوردستانیان وەرگرت، (ماکوان جەمال) بە سەرۆکى نوێنەرایەتییەکە هەڵبژێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ماکوان جەمال حەبیبوڵڵا)ی نوێنەرایەتى شاخەوانیى هەڵەبجە، لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

5

هاوبەشی پێبکە