هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
دەستەیەکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە لەلایەن (زانا عومەر عەلى)ەوە دامەزراوە. لە ئێستادا دەستەى بەڕێوەبردنى ئەم دەستە وەرزشییە بریتیین له: (زانا عومەر عەلى "سەرپەرشتیار"، بەمۆ عەلى عەبدولحەمید "جێگر"، بەرهەم سامان "لێپرسراوى کارگێڕى"، نەسرا مەحموود "لێپرسراوى ژمێریارى"، هاوسەر جەمال "ڕاگەیاندن"). کار و چالاکییان لە بوارى شاخەوانیدایە و لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و بەردەوامن.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (زانا عومەر عەلى)ی سەرپەرشتیارى دەستەى شاخەوانیى هەڵەبجە، لە ١٨ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی