بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. ساڵی ١٩٨١ لە زەمەقی لە هەڵەبجە دامەزراوە. سەرپەرشتیاری ئەم تیپە (سەباح نەورۆڵی) بووە. بەشداربوون لە خولەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری. ژمارەیەک لە وەرزشوانانی کۆمەڵگای زەمەقی بەتایبەتی لەم تیپەدا یارییانکردووە، یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩١ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و بەشداریى خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى کردووە، لە ئێستاشدا چالاکییان بەردەوامە.
تێپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بیرۆکەی دامەزراندنی لەلایەن (گۆران خەسرەو حەمەئەمین)ەوە بووە. دەستەی دامەزرێنەرانی ئەمانەن: (گۆڕان خەسرەو، کامەران حەبیب، دڵشاد سان ئەحمەد، کاروان سان ئەحمەد). چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە گۆڕەپانی یاریدا چالاکییان هەبووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا زیاتر لە خولی نافەرمی و لە یاریی گۆڵی بچووک، واتە یاریی پێنج یان شەش یاریزانیدا چالاکی و یاریدەکەن.
تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٧ لە هەڵەبجە لە گەڕەکی (تووەوشک)، کە لە ئێستادا بە فەرمانبەران ناسراوە دامەزراوە. دامەزرێنەرانی بریتیبوون لە: سیروان محەممەد، ئەردەڵان عەبدوڵا، سوورکێو محێدین. بەشداریی یاریی دۆستانە و خولی وەرزشییان کردووە. لە یاریزانانی تیپەکە: هەردی مەحموود، سیروان محەممەد، بەختیار حەسەن، ئەردەڵان عەبدوڵا، پشتیوان حسێن، هاودەنگ عەبدوڵڵا، پشتیوان مەحموود، سورکێو محێدین، کاروان ساڵح، نسار غەفور، عەدنان لوقمان، حەمزە عومەر و... هتد.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٢ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە شارەدێی (گڵێجاڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (بەمۆ)، لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن چەند وەرزشەوانێکەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ناوخۆییان ئەنجامداوە و چەند خولێکی وەرزشی تۆپیپێیان هەبووە. بۆ یاریکردن، سەردانی چەند شار و شارۆچکە و گوندی سنورەکەیان کردووە. لە گرنگترین ئەو خولە وەرزشییانەی هەیانبووە: ساڵی ٢٠١٥ بە سەرپەرشتی مەریوان محەممەد عەلی و دانا فەرەج فەتاح بە ناوی خولی شەهید کامەران. دووەم: ساڵی ٢٠١٦ بە سەرپەرشتی هەرێم محەممەد عەبدوڕەحمان و دانا فەرەج فەتاح. سێیەم: ساڵی ٢٠١٧ بە سەرپەرشتی هەرێم محەممەد عەبدوڕەحمان و دانا فەرەج فەتاح. چوارەم: ساڵی ٢٠١٨ بە سەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللییەکانی شارۆچکەی بەمۆ لەژێر چاودێریی لیژنەی باڵای تیپە میللییەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی (گوڵان) لەناو شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەندامانی دامەزرێنەرانی تیپەکە بریتیین له: (کەمال عەبدولکەریم حەمە، محەممەد عەبدولقادر، ئەحمەد عەلی عەزیز، ئەکرەم جەمیل، بەهادین عەبدولقادر و خوالێخۆشبووان ئەحمەد فەتاح و ئیدریس حەمەسەعید غەفور). لە چەندین دیاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەوروبەری لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە چالاکییەکانی بەردەوامه.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی ساڵانەی شاردا بەشدارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون، بەڵام لە سەردەمی خۆیاندا ڕۆڵ و چالاکییان هەبووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٧ لە شارۆچکەى (خورماڵ) دامەزراوە. کۆمەڵێک یاریزانى لاوى لەخۆگرتووە، کە هەموویان قوتابى بوون. ماوەیەک یاریزانانى شۆڕش سەرپەرشتیاندەکردن. دواتر (ئازاد سەفوەت عەزیز) سەرپەرشتى کردووە، تاوەکو جێگەى تیپى شۆڕشیان گرتەوە و لە قۆناغى پێشکەوتووان یارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و ژمارەیەک لە لاوان و گەنجانی شار لەو سەردەمەدا لەو تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەکانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. ئەم تیپە یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە، ماوەی مانەوەیان زۆر نەبووە، لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە، لە ساڵانی حەفتاکان لە هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەردەمی خۆیدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییاندەکرد. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین دیاری دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداری خولەکانی شاریان کردووە. تیپێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لە شاردا ژمارەیەک یاریزانی بە توانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپییە. لە کۆتایی پەنجاکاندا لە گەڕەکی مۆردانە لە هەڵەبجە لە لایەن (عەبدوڕەحمان فەرەج (مەلا عەبدول)، عوسمان سەعید جەواهێر، قادر سۆفی سەعید، عومەر عەبدوڵا (عومەری جەمیلە))وە دامەزراوە. لەگەڵ تیپەکانی تری گەڕەکەکاندا، یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، لە ئێستاد لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون.
تیپێکی تایبەتە بەنابینایان بۆ هەموو یارییە وەرزشییەکان. سەر بە لقی هەڵەبجەی لیژنەی پارائۆلۆمپیی کەمئەندامانی عێراقە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و هەشت یاریزان لەخۆدەگرێت. (چالاک تۆفیق ئەحمەد) سکرتێریەتی و وەک ڕاهێنەر سەرپەرشتی تیپەکە دەکات. ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە سلێمانی ، ساڵی ٢٠٠٠ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە دهۆک بۆ یاری گۆڵ بۆڵ و گۆڕەپان و مەیدان بەشدارییان کردووە. لە ڕاکردنی (١٠٠م) یاریزان (بلال حەمەساڵح ئەحمەد) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خەڵاتی وەرگرتووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٠ لە لایەن (عەلی سەعید ئەحمەد)ەوە لە هەڵەبجە بە ناوی شاعیری ناوچەکە (ناتیق)ـەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریی خولی ساڵانەی شاری کردووە، ژمارەیەک یاریزانی بە توانای لە خۆگرتبوو. لە ئێستادا لە گۆڕەپان یاریدا نەماون.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٤ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولەکانى ناوخۆى سیروان و خولى دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا بەردەوامن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریی خولی ساڵانەی شاریان کردووە. تیپێکی دیار و چالاکی سەردەمی خۆی بووە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەو سەردەمەی شاری لەخ گرتبوو.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن (هەرێم حامید)ەوە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (هەرێم حامید مەحموود) ڕاهێنەری تیپەکەیە.
تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولی ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا کار و چالاکییان بەردەوامە.