هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
یانەی وەرزشی هەڵەبجە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، ئەم یانەیە یەکەم یانەی وەرزشییە، کە لە هەڵەبجەدا دامەزرابێت، کار و چالاکیی وەرزشیان لەم بەشانەدا ئەنجامداوە: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تپی باسکە، تۆپی دەست، تۆپی سەرمێز، کاراتی، شەترەنج، ماڕاسۆن و... هتد). یەکەم دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە ئەمانە بوون: ساڵح محەممەد (سەرۆک)، سەڵاحەدین حەمەنووری (جێگری سەرۆک)، ئەختیار سدیق (دارایی)، عوسمان فەرەج (سکرتێر)، نەبەز مەحموود کاکە شێخ (ئەندام)، محـەممەد فەرەج عـەبدوڕەحمان (ئەندام) عـابید عـەبدوڵا (ئەندام).
سەرچاوەکان:
- وەرگیراوە لە (عەلی سەعید ئەحمەد) یاریزانی دێرینی هەڵەبجە و تیپی وەرزشی کوردستان، سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی هەڵەبجە، ١٨ی ١ی ٢٠٢٣.
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٠.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی