ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

80 بابەت

تاوان لە بێدەنگیدا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ٣٠ خولەکە، فۆرمات Dvcam. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەمەلایەن. بەرهەمی خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنەر و بەرهەمهێن: بەهرۆز نورانی پور. وێنەگر محەممەد نووری. دەنگهەڵگر و دەنگدانەر: بەهنام شێخ ئەحمەدی. مۆنتێر: مەسعوود سفلایی. موزیک: هەڵبژاردە. بەڕێوەبەری بەرهەم: ویدا ساڵحی. کورتەی فلیمەکە: خستنەڕوی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشتی خۆرهەڵاتی کوردستان و سپاردنی ئاکامە شومەکانی بەجێماوی ئەو کارەساتە بە بێدەنگی و شاردنەوەی. بەشداری دووەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

تەختەڕەش

فلیمێکی ئێرانی ٨٢ خولەکییە. ساڵی ١٩٩٩ لە ئێران بە زمانی کوردی بەرهەمهاتووە. ئامادەکار: محەممەد ئەحمەدی. نوسین و دەرهێنان: سەمیرە مەخمەڵباف. دەنگهەڵگر: بەهرۆز شەهامەت. وێنەگر: مەیسەم مەخمەڵباف. موسیقا: محەممەد ڕەزا دەرویشی. ئەکتەرەکان: (سەعید محەممەدی، بهناز جەعفەری، بەهمەن قوبادی، محەممەد کەریم ڕەحمەتی، سلمان ئەکبەری، ڕفعەت مرادی، ئەمین محەممەدی، هەیاز ڕۆستەمی) بوون. کورتەی فلیمەکە. هەوڵی مامۆستایەکە بۆ خوێندن و دەرسدانی ئەو مێردمنداڵە کوردانەی لە دوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئوردوگاکان و سنوری نێوان عێراق و ئێراندان.

تمام زمستانهای کە ندیدم ١٣٩٣

فلیمێکی ئەنیمەیشنی ئێرانییە. ١٧ خولەکە. ئامادەکردنی: مەسعوود سەفەوی. نوسین و دەرهێنانی هونەری: ئارش کریمی. دەنگدانەر: ئارش قاسمی. موسیقا: پیام ئازادی. دەرهێنانی: ئومێد خۆش نەزەر. بەرهەمی سەنتەری ئەنیمەیشنی هونەری سینەمای ئێرانە. ناوەڕۆک: باس لە ژیانی ژنێکی سکپڕی هەڵەبجەیی دانیشتوی نیۆریۆکە، کە خۆی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەدایکبووە. لەڕێی پزیشکەوە ئاگادار دەکرێتەوە، کە بە هۆی کاریگەریی کیمیاوییەوە لە ڕووی جەستەییەوە منداڵەکەی ناو سکی تەواو نییە و ناشتوانێت هەرگیز دووگیان ببێتەوە. ١٤ خەڵاتی بردووە.

چاوی نان

کورتەفلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠٢١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. بەشداری دەیان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خەڵاتێکی بۆ باشترین دەرهێنان و نواندن بردووە. سیناریۆ و دەرهێنانی: خالید فەرەجزادە و عوسمان مەحەممەد. نواندن: عوسمان محەممەد. بەرهەمێکی هاوبەشی باشور و خۆرهەڵاتی کوردستانە. پرسی کۆڵبەران و ژانی هەڵەبجە باس دەکات. لەگوندێکی سەر بە شاری سەقز وێنەگیراوە. وێنەگر: زانیار لونفی، دەنگهەڵگر: پژمان ڕاژ. مۆنتاژ: محەممەد فەرەجزادە.

حسکێف

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. ١٩خولەک فۆرمات: vcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: مێژوویی و شارستانییەت. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەقی خوێندنەوە و دەرهێنەر: چەکدار ئاریان. وێنەگر: کورای کاسیک. دەنگهەڵگر: مارین ڕەحمانی. دەنگدانەر: زەینەڵ دۆغان. بێژەری دەق: ئونور جابە. موزیک: میکایل ئەسلان. بەڕێوەبەری بەرهەم: لازدار سیدا. فۆتۆگرافەر: چکیل باسکن. کورتەی فلیمەکە: حسکێف یەکێکە لەکۆنترین شارەکانی کوردستان و جیهان، تائێستا کاری کنە و پشکنینی تێدا دەکرێت. دەسەڵاتی تورکیا دەیەوێت لەڕێی دروستکردنی بەنداوەوە مێژووی گرنگی کورد بکات بەژێر ئاوەوە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. چەکدار ئاریان: لەدایکبووی ئامەدی باکوری کوردستانە. ١٩٨٤. بەکالۆریوسی لە زانستی سیاسیدا هەیە. چەند فلیمێکی هەیە.

حلبچە بین الامس والیوم

فلیمێکی دیکیۆدرامییە. بەرهەمی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی بەغدادە. ساڵی ٢٠٠٦بە زمانی عەرەبی بەرهەمهاتووە. دەرهێنەر: ئیبراهیم ڕەمەزان ناسر. وێنەگر: سلوان کامل علوان. لە فیستیڤاڵی هونەرەجوانەکانی بەغدا نمایشکراوە.

حکایەتی عاشقی

فلیمێکی فارسی ٨٥ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٤ لە ئێران بەرهەمهێنراوە. زمان: فارسی، کوردی. نوسین و دەرهێنانی: ئەحمەد ڕەمەزان زادە. ئامادەکردنی: مەسعوود جەعفەری جوزانی. موسیقی: ئەرشک ڕەفیعی. وێنەگر: محەممەد ئالادپۆش. مۆنتاژ: نما جعفری. دابەشکار: جوزان فلیم. ئەکتەرەکان: (بەهرام ڕادان، شیلان ڕەحمانی، بەهمەن زەرین پوور، قوتبەدی سادقی، شوان عەتوف). ڕوانگەی فلیمەکە ڕۆشن نییە و ناواقعییە. کورتەی فلیمەکە: چیرۆکی عاشقبوونی پەیامنێرێکی ئێرانییە لەگەڵ کچێکی ڕزگاربووی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە دەزگیرانەکەی لە دەستداوە.

خەزانی ڕۆح

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٧ خولەکە. بابەتی فلیم: سیاسی - مێژوویی. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێر و وەزارەتی شەهید و ئەنفال. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەقی خوێندنەوە و دەرهێنەر: ستار محەممەد ئەمین. وێنەگر: ئەیاد جەبار، سەنعان هەولێری. دەنگهەڵگر: ڕەنجدەر حاجی جەمال. دەنگدانەر و مۆنتێر: ئەحمەد عەبدال کەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەڵاح عوسمان. کورتەی فلیمەکە: مێژووی سیاسی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و ئەو ستەمکارییەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیانداوە، بووەتە پەیامی ڕۆحەکان بۆ بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی ئەنفال بە دنیای دەرەوە. بەشداری دووەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

خەڵوز

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەریی هەشت خولەکییە. فۆرماتە Dvcam. لە بابەتی ژینگە و سروشت دەدوێت. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن و دەرهێنەر و ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و وێنەگر: بەهرۆز ئەسراری. دەنگهەڵگر: ئومێد ئەسراری. دەنگدانەر: کاوە کوردستانی. مۆنتێر: ئیبراهیم سەعیدی. موزیک: سمکۆ فەیزی. بابەتی فلیمەکە: کورتەی بابەتی فیلمەکە: چۆنیەتی دروستکرنی خەڵوز و کێشە و زەحمەتەکانی ئەو کارە لە نیشتمانی ئێمەدا. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. بەهرۆز ئەسراری: لەدایکبووی ١٩٦٦ی بۆکانە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە. چەندی کورتەفلیمی درامی و دیکۆمێنتەری بەرهەمهێناوە.

خۆزگە منیش

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەمهێنراوە. لە خورماڵ و هەورامان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی لەلایەن موختار حەبیبەوە بۆ کراوە، کورتە فلیمەکە ٣ خولەک بووە، ناوەڕۆکەکەی باس لە ناڕەحەتیی ژیان دەکات. منداڵێکی هەژار، خۆزگە بە هاوڕێکانی دەخوازێت، کە بەردەوام لە گەڕان و خۆشیدان، ئەکتەرەکانی فلیمەکە پێکهاتون لە (ڕێباز غەفار، ڕێبین هاشم). ساڵی ٢٠٠٩، بەشداری فیستیڤاڵی لاوانی پێکراوه،‌ کە لە شاری سلێمانی ڕێکخراوە.

ڕژان

کورتە فلیمێکی درامییە. ماوەکەی دە خولەکە. لە چیرۆکی ڕاستییەوە نوسراوەتەوە و داڕشتن و سیناریۆی بۆ کراوە. نوسینی: ڕزگار محەممەد، ژیوار محەممەد. بەرهەمهێنەر و سیناریۆ و دەرهێنان: ژیوار محەممەد. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕزگار محەممەد. کامێرا: موختار حەبیب. مۆنتاژ: ستۆدیۆ ڕەها. موزیک: خالد عومەر، جیهانگیر جەلال. دەنگهەڵگر: هاوکار گوڵپی، شەماڵ ئەنوەر. بەرێوەبەری بەرهەم: ڕێباز گوڵپی. یاریدەدەر: دیار تۆفیق. فۆتۆ: فەریق هەیاس، ئەکتەرەکان: (هەردی هادی، زریان حەکیم، شەهێن عەزیز، لیرە تالیب) لۆکەیشن: هەورامان.

ڕێگا

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە. ماوە ١٨ خولەک فۆرمات Dvcam. کۆمەڵایەتی و سیاسییە. ساڵی ٢٠٠٧ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سلێمانی و هاوکاریی ناوەندی ڕوناکبیریی هەڵەبجەی شەهیدە. کورتەی بابەتی فلیمەکە: حکایەتی مرۆڤە بەجێماوەکانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و گێڕانەوەی ئەو ئازار و سوێیانەیە، کە ئەو کارەساتە لەناخ و جەستەی کەسانی هەڵەبجەدا بەجێیهێشتووە. ئامادەکاری بابەت: سەڵاحەڕەش، هاوڕێ بەهجەت. دەرهێنەر: هاوڕێ بەهجەت. دەنگهەڵگر: فەرهاد عەتا. وێنەگر: ڕێبین ئەحمەد. دەنگدانەر و موزیک: ئەحمەد ناتق. مۆنتێر: کوردۆ خالد. بەڕێوەبەری بەرهەم: جەبار محەممەد موتەلیب، ڕێبوار محەممەد هەورامی. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. هاوڕێ بەهجەت: لەدایکبووی سلێمانییە. ئەزمونێکی باشی لە فلیمۆگرافیدا هەیە. لەوانە (نیگا، کراسی سوور، باران.. هتد).

زمناکۆ

فلیمێکی دکیۆمێنتاری جەنگییە. ٦٢ چرکەیە. فارسییە. بەرهەمهێن: محەممەد شەکیبانیا. دەرهێنانی: مەهدی قوربان پور. یاریدەدری دەرهێنەر: ڕێبوار ئەحمەد حەمل. وێنەگر: سادق سوری، باست جبار. دەنگهەڵگر: هادی ساعد مەحکەم، کەیومەرس سبحانی. دەنگدانەر: ئیحسان ئەفشاریان. کورتەی فلیمەکە: باس لە ژیانی (زمناکۆ - عەلی) یەکێک لە منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە دەکات، کە بەهۆی کیمیابارانەوە لە چل ڕۆژەی تەمەنیدا لە دایکی وندەبێت و ماڵێکی ئێرانی وەریدەگرن و گەورەی دەکەن و ناوی لێدەنێن عەلی. دوای ٢٢ساڵ عەلی بنەماڵەکەی خۆی دەدۆزێتەوە و بۆی دەردەکەوێت، کە ناوی زمناکۆیە. لە نۆیەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریدا خەڵاتی باشترین فلیمی بردووە. خەڵاتەکە پێشکەش بە زمناکۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە مۆنۆمێنی هەڵەبجەدا دابنرێت. هەروەها خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و چەند خەڵاتێکی تری فیستیڤاڵی فەجری بردووە. ١٥ بۆ ١٧ی ٣ی لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

زێڕی شین یا وشکەساڵی

فلیمیکی دیکۆمێنتارییە. لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن - بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی سلێمانی، ساڵی ٢٠١٢ بەرهەمهاتووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی سەڵاحەڕەش. شیعری: دەنگی پێی ئاو سهراب سپهری. وەرگێڕانی: مەریوان هەڵەبجەیی. ڕاوێژکاری تێکست: یاسین فەقێ سەعید. وەرگێڕانی ژێرنوس: ئاوات عەبدوڵا. خوێندنەوەی: حەمید بانەیی. تۆمارکردنی دەنگ: نەوزاد حامید. دەنگهەڵگر: سەیوان محەممەدی، دیدار بەکر. موزیک و میلۆدی: وەرگیراوە. کامێرا: محەممەدی فکوری، سەڵاحی کەریمی، بابان حەمە، چێنەر ئەحمەد. یاریدەردەری کامێرا: شنۆ کەریمی، دیدار بەکر، ڕێوان سەڵاح. ڕێکخستنی ڕەنگەکان: کامەران جاهیدی. لیژنەی دارایی بەرهەم: جەبار ئیسماعیل، دەشنێ حەمەساڵح، هاوژین عەزیز. دەنگدانەر: ڕەزا عەلایی. دانانی. هیوا مستەفا. مۆنتاژ: حەلیمە ئەحمەد زادە، ڕەحیمی زەبیحی. باس لە وشکەساڵی و وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو و دروستکردنی بەنداوی زەبەلاح لەسەر سەرچاوەکانی کوردستان و مەترسیی بیابان بوون دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢ لە ڕۆژی سینەمای جیهانیدا، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پیشاندراوە.

ژن

کورتە فلیمێکی سینەماییە. لە ناوچەی (هەورامان) و لە سنوری شارۆچکەی (خورماڵ) وێنەی گیراوە. لە نوسین و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. لەسەر ئەرکی دەرهێنەر و چەند گەنجێکی هاوڕێی ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕزگار مینبەری. یاریدەدەری دەرهێنەر: دیار هەورامی. وێنەگرتن: موختار حەبیب. ئەکتەرەکان: زریان حەکیم، گوڵچین ئەحمەد. باس لە ژیان و نەهامەتیی ژنێکی هەورامان دەکات و بەدەم کێشانی جگەرەوە خەیاڵ لە ژیانی ڕابردووی خۆی دەکاتەوە، کە چۆن بە نەهامەتی و ناڕەحەتی ژیانی کردووە. ساڵی ٢٠٢٤ بەرهەمهاتووە و هەمان ساڵ لە وڵاتی هێندستان بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمی کردووە چوار خەڵاتی باشترین فلیم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەر و باشترین چیرۆکی بەدەستهێناوە.

ژیان بە فڵچەکانی لهۆن

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٣خولەک فۆرمات: DVcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی و پیشەگەری. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: گروپێک لە هونەرمەندانی هەڵەبجە. ئامادەکاریی بابەت وسیناریۆ و دەرهێنەر: بەرزان حامید. وێنەگر: ئەردەڵان کاکەیی. دەنگهەڵگر و بەڕێوەبەری بەرهەم: سەریاس عەلی. دەنگدانەر و مۆنتێر: بابان ڕێبوار. فۆتۆگرافەر: وەلید خالد. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: خستنەڕووی ژیان و بەرهەمی هونەرمەندێکی خاوەنپێداویستیی تایبەتە، کە هۆشمەندیی لە ئاستێکی باڵادایە و کەمئەندامی نەبووەتە ڕێگر لە ئاست بەخشش و داهێنانی هونەریدا. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

ژیان

فلیمێکی درێژە. ساڵی ٢٠٠٢ بەرھەمھێنراوە. ماوەکەی ١٢٠ خولەکە، چیرۆکی فلیمەکە: کەسێکی کورد دوای پێنج ساڵ لە کیمیبارانکردنی هەڵەبجە دەگەڕێتەوە شاری هەڵەبجە و دەیەوێت قوتابخانەیەک بە دیاری بۆ ئەو شارە دروستبکات. سیناریۆ و دەرھێنان: جانۆ ڕۆژبەیانی، بەرهەمهێنەر: جانۆ ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری بەرهەم و بەرنامەرێژ: ئەنوەر شێخانی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن و وێنەگر: قوتەیبە ئەلجەنابی، دەنگهەڵگر: ناسر سوبحانی، دەنگدانەر: ئالین پیرێری، مەیک ئاپ (ماکیاژ): ڕووبار ئەحمەد، یاریدەدەری دەرهێنەرانی: نیاز لەتیف و فەرزین محەممەد، مۆنتاژ: کاوە عەقراوی و جانۆ ڕۆژبەیانی، ئەکتەرەکان: کوردۆ گەڵاڵی، پرشنگ بەرزنجی، دەریا قادر، چۆمان ھەورامی، ئەنوەر شێخانی، ڕووبار ئەحمەد، نیاز لەتیف، تارا عەبدولڕەحمان، ئەحمەد سالار، شەھلە محەممەد، ناسر حەسەن، پەروین شازادە، شەھرام نامیق، گوڵێ حەمە، ئیبراھیم سەلد، غازی غەفور، عومەر چاوشین، عەباس ژاژڵەیی، عەبدوڵا پشدەری، سەباح ھەورامی، عەلی گوڵپی، نەشمیل محەممەد، جەژنی عیزەدین، گوڵێ حەسەن، کەریم ڕەحیم، ئیمرە محەممەد.

ژین

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتاریی بیست خولەکییە. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: ژینگە و سروشت. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: کۆمپانیای ڤیژوەڵ کەی. ئامادەکاریی بابەت، سیناریۆ: سەردار بابەکر. وێنەگر و دەرهێنەر: هەژار یاسین. دەنگهەڵگر و دەنگدانەر و مۆنتێر: دەرباز دارا. بەڕێوەبەری بەرهەم: فکری بەڕۆژی. کورتەی فلیمەکە: ژینی گیانلەبەران لەنێو سروشت و وەرزەکانی ساڵدا، ململانێی نێوان زیندەوەران بۆ درێژەدان بەژین. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

ژینگە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٤ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی. دەرهێنەر: سەباح ئەحمەد. ئامادەکاریی بابەت و سیناریۆ و بەڕێوەبەری بەرهەم: عەبدولڕەحمان محەممەد. وێنەگر: سەباح ئەحمەد، جۆهان هۆڵمڤێت، ساکان عارف. دەنگدانەر و موزیک: ئەحمەد ناتق. مۆنتێر: ئەحمەد مەحموود. نوسەری دەقی خوێندنەوە: ئیبراهیم مەجید، سەلام ئەحمەد. بێژەر: پێشڕەو تەڕەماری، بەیان محەممەد ئەمین. بابەتی فلیم: ژینگەیی، پەروەردەیی. کورتەی فلیم: مەترسییەکانی تێکچوونی ژینگە و ئاکامە خراپەکانی. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ٢٠ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

سەمای کەنەسمەکان

کورتە فلیمە. بەرهەمی ناوەندی هونەریی هاوکارە. نوسینی: ڕێناس عەلی. ئامادەکارییەکان: کەمال شیخ نووری، ئومێد حسێن. دەرهێنەر: هاودەنگ محەممەد. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاراس محەممەد. کامێرا: بەختیار محەممەد، حەسەن حەمەئەمین. مۆنتاژ: پەیمان جەمیل. لۆکەیشن: گوندی بەشارەتی خواروو. بەرهەمی ساڵی ٢٠١٠.

پێشتر 1 2 3 4 دواتر