زێڕی شین یا وشکەساڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


فلیمیکی دیکۆمێنتارییە. لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن - بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی سلێمانی، ساڵی ٢٠١٢ بەرهەمهاتووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی سەڵاحەڕەش. شیعری: دەنگی پێی ئاو سهراب سپهری. وەرگێڕانی: مەریوان هەڵەبجەیی. ڕاوێژکاری تێکست: یاسین فەقێ سەعید. وەرگێڕانی ژێرنوس: ئاوات عەبدوڵا. خوێندنەوەی: حەمید بانەیی. تۆمارکردنی دەنگ: نەوزاد حامید. دەنگهەڵگر: سەیوان محەممەدی، دیدار بەکر. موزیک و میلۆدی: وەرگیراوە. کامێرا: محەممەدی فکوری، سەڵاحی کەریمی، بابان حەمە، چێنەر ئەحمەد. یاریدەردەری کامێرا: شنۆ کەریمی، دیدار بەکر، ڕێوان سەڵاح. ڕێکخستنی ڕەنگەکان: کامەران جاهیدی. لیژنەی دارایی بەرهەم: جەبار ئیسماعیل، دەشنێ حەمەساڵح، هاوژین عەزیز. دەنگدانەر: ڕەزا عەلایی. دانانی. هیوا مستەفا. مۆنتاژ: حەلیمە ئەحمەد زادە، ڕەحیمی زەبیحی. باس لە وشکەساڵی و وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو و دروستکردنی بەنداوی زەبەلاح لەسەر سەرچاوەکانی کوردستان و مەترسیی بیابان بوون دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢ لە ڕۆژی سینەمای جیهانیدا، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پیشاندراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەلام ئەحمەد ڕەشید "سەڵاحەڕەش")، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: ئامادەکار و دەرهێنەر، لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. پروشەری ڕۆژی جیهانیی سینەما، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.