ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

80 بابەت

سبەی نزیکە

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٠خولەک فۆرمات: vcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژووی و شارستانییەت و جەنگی و پەروەردەیی و زانستی و پیشەگەری و ئایینی و ژینگەیی و هەمەلایەن. بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن: ناوەندی هونەریی ورمێ. ئامادەکاریی بابەت و دەنگدانەر و مۆنتێر و دەرهێنەر و بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد ڕەزا میناپور. سیناریۆنوس و دەقی خوێندنەوە: مەنوچهر جیهانی. وێنەگر: وەحید ڕەزەوی. دەنگهەڵگر: ئیرەج نەورۆزی. کورتەی فلیمەکە: ڕودانی کارەساتی هەڵەبجە و ئاکامە شوومەکانی بەجێماوی ئەو کارەساتە دژە مرۆییە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

سنجەرخان، سینەما لادێی ناران

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٠ خولەک فۆرمات: vcam. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کەسایەتی و ناوداران. بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن: ناوەندی هونەری کوردستان. ئامادەکاریی بابەت و سیناریۆ و دەرهێنەر: سەڵاح ڕەحیمی. وێنەگر: حیشمەت نارنجی. دەنگهەڵگر: حشمەت نارنجی. دەنگدانەر و مۆنتێر: زانیار لوتفی. بەڕێوەبەری بەرهەم: موشفیق شوجاعی. کورتەی فلیمەکە: باسی کەسایەتییەکی مێژوویی بوێرە بەناوی (سنجەرخان) لە ناو مێژووی کوردستاندا ناوبانگی بەرچاوی هەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

سێوی بکوژ

کورتەفلیمە. ساڵی ٢٠١٨ بەرهەمهاتووە. سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕزگار مینبەری. کامێراو مۆنتاژ: شەماڵ ئەنوەر. ئەکتەرەکان: ڕزگار مینبەری، بەخشندە کازم، ڕۆزیا محەممەد، ڕابەر حەسەن، کارزان ڕزگار، بینەر عادل. لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە هۆڵ گوڵعەنبەر لە خورماڵ نمایشکراوە.

شارۆی هەنار

فلیمیکی دیکۆمێنتارییە. بەرهەمی بەڕێەوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: سەڵاحەڕەش. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێوان سەڵاحەڕەش. تۆمارکردنی دەنگ و میکساژ و کامێرا و مۆنتاژ: سەنگەر عەبدوڵا کەریم. یاریدەدەری کامێراو فۆتۆ و ڤیدیۆی پشت کامێرا: هاژە خالد، درۆن: دانا سالار. موزیک: کەیخەسرەو پورنازری، پرشنگ کامکار، موزیکی گۆرانییەکان و تایتڵ: هەردی مەجید. ستۆدیۆ: ژێ. گۆرانییەکان: هۆنراوە و ئاوازی فۆلکلۆر. وتن: هومایون ساحیب کەریم. ئاماتۆر: (حەمەعەزیز محەممەد، حاجی باقی، وەتەن حەمەعەزیز، بەهجەت تاهیر، سەباح ئەحمەد، محەممەد عەبدولڕەحمان. لۆکەیشن لە گوندەکانی چاوگ، پریس، هاوار، دەلەمەڕ، سەراو). گواستنەوەکان: کەژال ئەسعەد، شاهۆ ئەسعەد. وەرگێڕان و ژێرنوس: بڕیار ئیسماعیل. ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە نمایشکراوە.

شارێک مردووەکانی زیندوو دەبنەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. دەرهێنانی. عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆناژ: بەهجەت بەکر. باس لە منداڵەونبووەکانی هەڵەبجە دەکات و سەربوردەی خۆیان دەگێڕنەوە. لە چوارچێوەی کۆڕبەندی منداڵەونبوەکاندا، بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی بێسەروشوێنانی جیهانی، ساڵی ٢٠١٧ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە.

شیلەی بەرد

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٥ خولەک فۆرمات: DVcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: ژینگە و سروشت و هەمەلایەن. بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن: ناوەندی هونەریی کوردستان، ویدا ساڵحی. ئامادەکاری بابەت سیناریۆ و دەرهێنەر: ستار چەمەنی گوڵ. وێنەگر و دەنگدانەر و مۆنتێر: جەبار ساڵحی. دەنگهەڵگر: سامان میرزایی. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیدریس ساعیدی. فۆتۆگرافەر: ویدا ساڵحی. کورتەی فلیمەکە: خەڵکی هەورامان بۆ بەدەستهێانی هەنگوین لە بەرزاییەکانی کێوی شاهۆی هەورامان کنە و پشکنین دەکەن، بۆ ئەوەی... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. لە ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

عروس حلبجە

فلیمێکی جەنگیی ١٠٠ خولەکییە. ساڵی ١٣٦٩ لە وڵاتی ئێران و بە زمانی فارسی بەرهەمهاتووە. نوسینی: مەهدی کەڵهور. ئامادەکردنی: سەید مەسعوود ئەتیابی. دەرهێنانی: حەسەن کاربەخش. مۆسیقا: فریدون ناسری، قادر سیاحی. وێنەگرتنی: مەهدی کەڵهور، عەلی ڕەزا زەرین دەست. مۆنتاژ: عەباس گەنجەوی. ئەکتەرەکان: (پەریوەش نەزریە، وەلیئوڵڵا موئمنی، ئاتەش تەقی پوور، مەجید میرزاییان، عەتائوڵڵا زاهید، سیروس سابر، ئامینە خلدبرین نەسرین شابازی، مەهوەش ڕەحیمی، ئیرەج مرادی، عەلی سادق پور، ڕەشید بەهنام، عەباس نەمەدچیان، لەیلا قەندچی، مەنسور ئیلخانی ڕەفیا تیرگەری... هتد)، کورتەی فلیمەکە: کاڵێ کچێکی هەڵەبجەییە، لە شەوی شوکردنیدا چاوەڕێی گەڕانەوەی باوکی دەکات، کە پێشمەرگەیە. باوکی دەگەڕێتەوە و دەکوژرێت و زەماوەندی کاڵێ تێکدەدرێت و دەزگیرانەکەی وندەبێت، دوای کیمیاباران و ئاوارەیی، کاڵێ لە ئێران مێردەکەی دەدۆزێتەوە.

فڕین لە هەورامان

کورتە فلیمە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمایە، ساڵی ٢٠٠٤ لە هەورامان بەرهەمهێنراوە. سیناریۆ و دەرهێنان: کەریم غەفور (کەریمۆک). ئەکتەرەکان: پێشڕەو کەمال، مهاباد عەبدوڵا، مامۆستا هاوکار، بەشداران: سوندس، سامان، هێژا، شارۆ، مام عەبد، یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمیر تەها، وێنەگرتنی: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: ئازادی کاشما، موزیک: سروود فوئاد، یاریدەدەری وێنەگرتن: موسەدەق جەعفەر، سکرێپت و ڕاکوار: دلۆڤان حسێن، تەکنیک و هونەری: حسێن زارین، سەرپەرشتیاری بەرهەم: بێستون کەمال، فۆتۆگراف: کەنار سەلیم. پشت کامێرا: ڕێباز ئەحمەد، کاری کۆمپیوتەری: چیا مەجید، بێستون سەلام، ستار عەبدوڵا. ماوەی فلیمەکە ١٠.٣٨ خولەک.

کوردستان

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهێنراوە، لە نوسین و سیناریۆی (سەنعان فایەق هانەدنی)، کاری دەرهێنانی لەلایەن (سەردار قادر)ەوە بۆ کراوە. فلیمەکە سێ خولەک و نیوە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ کردووە، ئەکتەری سەرەکیی فلیمەکە ئیبراهیم عیسا بووە، ناوەڕۆکی فیلەمەکە باس لە نەهامەتی و بەشبەشکردنی کوردستان دەکات، کە لەسەر نەخشە کراوە بە چوار پارچە، بەڵام لە ڕاستیدا دابەشکراوە بەسـەر زیـاتـر لـە چـوار پـارچەدا.

کۆتەڵێک بۆ میمکە ئامین

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. ١٤ی ٤ی ٢٠١٤ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە. شینی هەڵەبجەیە بۆ ئەنفال. قوربانییەکی هەڵەبجە، تاقانەیەکی ئەنفال بەسەردەکاتەوە چیرۆکی خۆی بۆ دەگێرێتەوە.

کۆمەرگ

کورتە فلیمە. بەرهەمی سەنتەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیه.‌ بە هاوکاری هەندێک هونەرمەندی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی مەڵبەندی گشتیی سلێمانی بەرهەمهاتووە. ١٤ خولەکییە. ساڵی ٢٠٠٧ بەرهەمهێنراوە. سیناریۆ، نەجم هۆگر، دەرهێنانی، شێرکۆ حەمەسەعید، وێنەگرتنی، حەیدەر عومەر، مۆنتاژ، فەرمان کەریم، ئەکتەرەکان: دەوەن نەوزاد، بەهادین هەڵەبجەیی، کاردۆ عەزیز. بەشداری دووەمین فیستیڤاڵی سلێمانیی کورتە فلیمی لە ساڵی ٢٠٠٧ کردووە. ساڵی ٢٠١١ لە شاشەی کوردسات پەخشکراوە.

کێ دایکمە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٣ بەرهەمهاتووە. لە دەرهێنانی: تاریق تۆفیق. وێنەگر: بەشدار هەژار. مۆنتاژ: نێروان تەها. موزیک: کۆسار فەتاح. خەڵاتی باشترین موزیکی وەرگرتووە. بەشداری چەندین فیستیڤاڵی کردووە. کورتەی فلیمەکە: باس لە دوو برا دەکات، ساڵی ١٩٨٨لە کاتی کیمیابارانکردنەکەدا لەدایکدەبن. دایکیان شەهید دەبێت و باوکیان دەیشارێتەوە. پاشان باوکیشیان شەهید دەبێت. لەماڵی مامیاندا گەورە دەبن.

گەڕانەوە بۆ هەڵەبجە

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی (ستیوارد گریر. ڕۆمان کۆپکا، پیتەر کۆبلیک)ە. نوسین و دەرهێنانی: ستیوارد گریر. جێبەجێکردن: بروز جاکوب. وەرگێران: دیار محەممەد ڕەفیق، ژیار عومەر محەممەد. دەنگەکان: (مەهدی ئەحمەد، گومناز ئەسفەندیاری، هومان ئەسکار، زەمیرە ئیشانۆڤا، عەلی مەحموود، نیوشە بوغاراتی، دەراب غەیار). کورتەی فلیم: ڕزگاربوویەکی چەکی کیمیاوی، کە ساڵی ١٩٨٨ لە خێزانەکەی وندەبێت، هەوڵی دۆزینەوەی خانەوادەکەی و ڕزگاربووە ونبوەکانی تر دەدات، کە لە دەرئەنجامەکانی گازەکەوە ئازار دەچێژن.

گەڕانەوەیەک لەودیو ونبوونەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە. بەرهەمی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداوە. ساڵی ٢٠١٥ بەرهەمهاتوووە. دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن: بەهجەت بەکر. مۆنتاژ: محەممەد هەڵەبجەیی. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە کەیسی ونبوون و دۆزینەوەی (مریەم باروتچیان، هاوناز) دەکات.

گەشتی ئینگلیزێک بۆ هەڵەبجە

کورتەفلیمە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانی هەڵەبجەیە. سیناریۆ و دەرهێنانی: شەماڵ ئەنوەر. وێنەگر: شاهد ئەنوەر، ئەرسەلان عومەر. مۆنتاژ: ئاری کەریم. ئەکتەرەکانی: (یوسف کامەران، ناسر سالم، ئاکار موختار، کاروان ساڵح، محەممەد کامەران، زانیار شاخەوان، بینایی یوسف، هێشو یوسف، دانیە عوسمان، بینەر یوسف، ئەحمەد سالم، شانیا مەهدی، هامنۆ هیوا، ڕۆژ قادر، میلاد کامیل)بوون. لە سەنتەر و کەناڵی سپیدە پیشاندراوە.

گێڵاوە

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٤٥ خولەکیی کوردی _ فارسییە. چیرۆکەکەی‌ باس لە گەڕانەوە و شادبوونەوەی ونبووی هەڵەبجە (خەلیل ساڵح محەممەد) دەکات، کە لە دوای سی ساڵ بە خێزانەکەی شادبووتەوە. لە ڕۆژی جیهانیی منداڵانی ونبوودا، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەنتەری گەشەپێدانی لاوان بە هاوکاریی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی کاروباری بێسەروشوێنکراوان و بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە لەپێناو پێویستیی هەوڵی هەماهەنگ بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکان و پشتگیریی خێزانەکانیان لە ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە پیشاندراوە. لە بەرهەمهێنانی تیمێکی پسپۆڕی بەرهەمهێنەری فلیمی سینەمایی خۆرهەڵاتە. مۆنتاژ و دەرهێنانی: محەممەد هەمزەپوور، بەرێوەبەری وێنەگرتن و دیزاینی ڕەنگ: سادق مەحموود زادە. سەرپەرشتیاری پڕۆژە: لوقمان عەبدولقادر ڕۆستم. بەڕێوەبەری جێبەجێکار: هۆشمەند مراد. ڕاوێژکاری بەرهەم: ئەرسەلان عابد. دەنگ: ئەیوبی شێخ جەلیلی. موزیک: هیوا گولابی. وەرگێرانی بۆ کوردی: فریاد شکاری. کۆمپانیای جێبەجێکار: وڵاتێ مە.

لافیتەڕەشەکان

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ١٠ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی هەرێمی کوردستان. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. بابەتی فلیم: سیاسی. سیناریۆ: شکۆ عومەر. ئامادەکار و دەرهێنەر: ئەردەڵان غەریب. وێنەگر: تەحسین ئەحمەد، تەها حەمید، ئەردەڵان غەریب. دەنگهەڵگر: ئاری شەوکەت. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. نوسەری دەقی خوێندنەوە: محەممەد تاهر. بێژەر: فاروق جەمیل. مۆزیک: هەڵبژاردە. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: حکایەتی شەهیدبوونی کەسانی سڤیل و بێتاوانە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. لە ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. ئەردەڵان غەریب: لەدایکبووی ١٩٨٠ سلێمانییە. دەرهێنەری فلیمی دیکۆمێنتەری (هەڵەبجە، شایەتحاڵی ئەنفال، ئەنفالی سێ)یە.

لە جیڤاراوە بۆ ٨٨

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٤٦ خولەکییە. ئامادەکردن و دەرهێنان و بەرهەمهێن: سەڵاحەڕەش. وێنەگر: سیروان محەممەد. مۆنتاژ: ئاریان جەلال. موزیک: ڕێهاتی مامە عەزە. بەشداران: (حەمەی لاسرکی، کامەران ئەحمەد فەتاح، عوسمانی ڕەسام، ئەبو تارا، بەختیار عومەر خەزان، سوران حەمەفەرەج کوێخا، سەید برایم، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، مەلا یاسین). باس لە نمایشکردنی فلیم و دروستبوونی سینەما لە هەڵەبجە دەکات. بە دوو قۆناغ: قۆناغی پیشاندانی فلیم لە هەورامان/تەوێڵە ١٩٦٧ بۆ ١٩٧١، قۆناغی دووەم و یەکەمین فلیمی نمایشکراوی (جیڤارا) لە سینەمای هەڵەبجە ١٩٧١. یادەوەرییەکانی خەڵکی هەڵەبجە و کۆتاییهێنان بە ژیان، لە ساڵی ١٩٨٨دا. خاوەنی سینەماکە و چەند بینەرێکی سینەما و هەندێک هاوشاری بەشداریانکردووە. لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە و سینەما سالم لە سلێمانی نمایشکراوە.

لەودیو چاوەڕوانییەوە

فلیمێکی دیکۆدرامییە. ساڵی ٢٠٠٣ بەرهەمهاتووە. لەسەر قەڵا وێنەگیراوە. نوسین و دەرهێنان و وێنەگرتنی: عوسمان محەممەد. مۆنتاژ: هەردی مەهدی. موزیک: زۆزک قەرەداغی. تایتڵ: عامر سەڵاح. بەشداری فیستیڤاڵی فلیمی ژنانی (ی. ژ. ک) لە سلێمانی کردووە. باس لە چاوەڕوانییەکانی دایکێکی تەنیا دەکات، کە لەگەڵ غەم و کۆتانەهاتنەکانی چاوەڕوانیدا دەژی.

ماسییەکان چۆن دەمرن

فلیمێکی دۆکیۆمینتارییە. بە ناوی (تارمایی دەستەکان)نەوە تایتڵی بۆ کراوە و دواتر دەرهێنەر ناوەکەی گۆڕیوە. ساڵی٢٠١١ بەرهەمهێنراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: سەڵاحەرەش. ڕاوێژکار: ئاودێر عوسمان. بەشداربووان: ئەحمەد عەبدولڕەحمان، کەیخەسرەو حەمەلەتیف، والی عەبدولڕەحمان، حەسیب حسین، سەڵاح کوێخا عەزیز، محەممەد مەحموود، هەرێم محەممەد، سالم کەیخەسرەو، ئەیوب محەممەد، ڕێکار ئەحمەد، هیمن ئەحمەد، هێرۆ ئەحمەد. هۆرە چڕ: مستەفا حەمەساڵح. موزیک: وەرگیراو. بەڕێوەبەری بەرهەم. هێمن لەتیف. گواستنەوەکان: ئەریوان سەڵاح، هیلال نەجمەدین، حەمەعەزیز محەممەد، سالم کەیخەسرەو، موختار سلێمان. یاریدەدەری کامێرا: هەمزە شوکر، دیلان شاوەیس. کامێرا: هاودەنگ محەممەد. فۆتۆگرافەر: ئەریوان سەڵاح، ئاودێر عوسمان. مۆنتاژ: هەردی قادر. لە گوندی چناری کۆکۆیی وێنە گیراوە.

پێشتر 1 2 3 4 دواتر