ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

80 بابەت

مام ڕەسوڵ

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی حەوت خولەکییە. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەرێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی. ئامادەکار و سیناریۆ و دەنگهەڵگر و بەڕێوەبەری بەرهەم: عەبدولڕەحمان محەممەد. وێنەگر و فۆتۆگرافەر و دەرهێنەر: سەروەر محەممەد. دەنگدانەر و مۆنتاژ: سیروان تەها. موزیک: تاهر عبدالواحد. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی، ژینگە و سروشت. بابەت: ژیانی مۆڤێک دوور لە کۆمەڵ و لەنێو سروشتدا. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

مڵوێ خەمی

نوسینی: عەفان سەید عوسمان دەرەمەڕی. دەرهێنانی: سەردار قادر. پێداچوونەوەی: عادل عیزەت. کامێرا: عەلی مرادی. بەرهەمی ساڵی ٢٠١٠. لە دەوروبەری گوندی (دەرەیمەڕ) وێنەگیراوە. زۆرترین ژن و پیاو و منداڵی ناوچەکە تێیدا بەشداربوون. کورتەی فلیمەکە: باس لە گیرۆدەبوونی بێوەژنێک دەکات بە منداڵەوە لە نێوان تەماعی شوبرایەکی خراپ و چاکیی شوبرایەکی باشدا. ئەم فلیمە لە تەلەفزیۆنی پەیامەوە بە پێنج بەش پەخشکراوە.

منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٧٢ خولەکییە. کاری دەرهێنەری ڕۆژئاوای کوردستان ئەکرەم حیتۆیە. باس لە کەیسی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە دەکات. لە بیست و سێیەمین ساڵەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، پاشنیوەڕۆی ١٧ی ٣ی ٢٠١١ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە. (ئەکرەم حیتۆ) بەم فلیمە بەشداری فیستیڤاڵی فلیمی کوردی ٢٠١٣ی ئەڵمانیای کردووە.

ناڵەی دەف

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٣٣خولەکییە. ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: ڕێکخراوی (IWPR). ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ: سان سارەڤان، نیگار عوسمان. دەرهێنەر: نیگار عوسمان. وێنەگر: حەیدەر عومەر. دەنگهەڵگر: ئاوات باقی. دەنگدانەر و مۆنتێر: فەرمان کەریم. نوسەری دەقی خوێندنەوە: ئاوات عەلی. بێژەری دەق: ڤیان عبدالباقی. موزیک: هەڵبژاردە. بابەتی فلیم: مێژوویی و شارستانییەت، زانست و پێشەگەری. کورتەی فلیم: خستنەڕووی دروستکردنی دەف، کاریگەریی لە نێو ژیان و ژیاری کۆمەڵی کوردی، وەلاخستنی ئەو ئامێرە کوردییە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. لە ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لەهەڵەبجە پیشاندراوە.

نەوت شێرپەنجەی شارەکەم

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٢٠ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەها کەریمی، خۆرهەڵاتی کوردستان. سیناریۆ و ئامادەکاری بابەت و دەرهێنەر: تەها کەریمی. وێنەگر: کەیوان یوسفی. دەنگهەڵگر و دەنگدانەر: عەلی وەفایی. مۆنتێر: هاوڕێ کەریمی. موزیک: هەڵبژاردە، حامید پوریوسف. فۆتۆگرافەر: ئەوین ئەحمەدی. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی، هەمەلایەن. بابەت: کێشەکانی نەوت لە نیشتمانی کوردان. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. لە ٢٠ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

نەوگوڵ

فلیمێکی دیکۆمێنتاریی ٢٧ خولەکییە. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن: سیروان مەزهەری. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەقی خوێندنەوە و دەرهێنەر: بورهان ئەحمەدی. وێنەگر: هیوا سۆفییە، سیروان مەجیدی. دەنگهەڵگر: شۆڕش ڕۆستەمی. دەنگدانەر: حسێن مەجیدی. بێژەر: زانیار زەندی. موزیک: حەسیبە یونسی. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەهارە ئەڵڵاوەیسی. فۆتۆگرافەر: کاوە کوردستانی. بابەت فلیم: مێژووی و شارستانییەت. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

نوقڵەکانی شنە

کورتە فلیمێکی ١٣ خولەکییە. بەرهەمی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی منداڵدۆستانی کوردستان و تەلەفزیۆنی ئازادییە. سیناریۆ و دەرهێنانی: هیدایەت عوسمان. نواندنی: شکار ئازاد. وێنەگرتنی: کۆسار ئازاد. مۆنتاژ: کۆردۆنیا کەریم، ڤیدیۆ کاشما. مۆسیقا: هەڵکەوت محەممەد. گۆرانی: هەردی عەبدوڵا. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەردەڵان عەینەدین. لە فیستیڤاڵی کورتە فلیمی کوردی لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ساڵی ٢٠٠١، لە وەرزی ڕووناکبیریی ناوەندی ڕووناکبیریی هەڵەبجە، ٢٤ى ٧ى ٢٠٠٣ و فیستیڤاڵی کورتەفلیمی هەڵەبجەی شەهید لە ٢٦ بۆ ٢٨ى ١٢ ى ٢٠٠٤ پیشاندراوە.

هاوار ١

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە. لەسەر قوربانییەکانی ئەنفال و هەڵەبجەیە. پێشکەش بە قوربانییەکانی جەنگ کراوە لە جیهاندا. سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕەحیمی زەبیحی. دەنگ موحسن میرزادە. ئاوازدانەر: عەلی جافری. لاوانەوەی سەرەتا: هومایون ساحێب. لە چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند تەلەفزیۆنێکدا پیشاندراوە.

هاوار ٢

فلیمێکی فارسییە. سێ دەقیقە پێش ڕوودانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە. نوسەر: عەلی جەوادی. ئامادەکار: ڕەزوان پور عەلی. دەرهێنەر: موسی حاجی نەژاد. لە خۆراسان لە شوێنێکی هاوشێوەی هەڵەبجە وێنەگیراوە. پێنج مانگی خایاندووە. دوو ئەکتەری بچووک (سما و مهدی سوقندی) ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، هیچ گفتوگۆیەکی تێدانییە، تەنیا لەڕێگەی پیشاندانی دیمەنەوە سەرنج بۆ ساتی ڕودانی کیمیابارانەکە ڕادەکێشێت. لە ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە مەشهەد نمایشکراوە. بەشداری فیستیڤاڵی فلیمی شاری لیمای فلیپین و حەوتەمین فیستیڤاڵی فلیمی ئیتاڵیای کردووە.

هاوزام

کورتەفلیمێکی دیکۆمێنتارییە. بەرهەمی: هەڵەبجە گروپە. دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. باس لە هاوکاری و هاوزامی شاری سەردەشتی خۆرهەڵات و هەڵەبجە دەکات. قوربانیانی ئەو دوو شارە، سەربووردەی خۆیان بۆ یەکتری دەگێڕنەوە. لە تاران و هەڵەبجە نمایشکراوه.

هەڵەبجە

کورتە فلیمە. سیناریۆ و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. ئەکتەرەکان: ڕزگار محەممەد، ئەحمەد عوسمان. کامێرا و مۆنتاژ: بینەر یوسف. دەنگ و ڕووناکی: شەماڵ ئەنوەر. ساڵی ٢٠١٨ بەرهەمهاتووە. لە هۆڵی مۆنۆمینتی هەڵەبجە نمایشکراوە.

هەڵەبجە یاری دەکات

کورتە فلیمە. دیکۆمێنتارییە. ١٢خولەکە، فۆرمات: Dvcam. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بابەتی فلیمەکە: کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، ژینگەییە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و وێنەگر و بەڕێوەبەری بەرهەم: تۆم کاریگەن. کورتەی فلیمەکە: لە نێو پاشماوە و شوێنەوارەکانی مەرگەسات و کارەساتی هەڵەبجەی شەهیددا، هەوڵدانێکی گرنگ هەیە بۆ دروستکردنەوەی ژیان و یاری بۆ ئادەمیزادەکانی ئەو شارە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە نمایشکراوە.

هەناسەکانی دوای خاپوربوونی نیشتمان

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتاریی ١٣ خولەکییە. فۆرمات: vcam. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەقی خوێندنەوە و دەرهێنەر و بەڕێوەبەری بەرهەم: نەوزاد هەورامی. وێنەگر: عەلی مورادی. دەنگهەڵگر: دیلمان خوسرەو. دەنگدانەر و مۆنتێر: زوبێر عەبدوڵا زەڵمی. بێژەری دەق: ئەحمەد شێخ ڕەزا. موزیک: سەرخێڵ ڕۆستەم. فۆتۆگرافەر: وریا حسێن. کورتەی فلیم: کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەشێکی زۆر لە مرۆڤ و شتە جوانەکانی نیشتمانی خاپوورکرد، بەڵام هێزی ژیان و خەونی بەردەوامی دروستکردنەوە لای بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە، هەناسەی نەمری بەخشیوەتە ئەو شارە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە نمایشکراوە.

هێلانە سووتاوەکان

٦٩ خولەکە. ساڵی ٢٠١٢ بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: مەحموود خرمندار. نوسین و دەرهێنانی: شەهرام مەسلەخی. یاریدەدەری دەرهێنەر: نیشتمان کەریمی، نەدا قوزاتلو. دەنگهەڵگر: عەلی ڕەزا کەریم نەژاد. لۆکەیشن و جلوبەرگ: مەحموود سادقی. موسیقی: ئەردەوان کامکار. مۆنتاژ: سهراب خوسرەوی. وێنەگر: سالم سەلواتی. یاریدەردەر: سەڵاح کەریمی، وێنەگری پشت کامێرا: تالب عوسمان. فۆتۆگرافی: سۆران نەقشبەندی، پەیام نەسیری. گێڕەرەوە: محەممەد عالی نەسەب. ئەکتەرەکان: (شەهرام حەقیقەت دوست، شوان عەتوف، سەحەر قورەیشی، ئیمان سەفا، مەسعوود یوسفی، حشمەت ئارمیدە، ژیان ئیبراهیم، حەمە عەلی خان، سەڵاحەڕەش، شەهێن جەمال، هەژان هێرش، پەیام نەسیری، ڕەزا حاجی خوسرەوی، نەشمیل عەلی بەرزنجی) بوون. بژاردەی ئێران بووە بۆ بەشداری فیستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ و لەندەنی ٢٠١٣. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی چیرۆکی بەر لەکیمیاباران و دوای کیمیابارانە. لەڕێگەی گێرأنەوەوە بەسەرهاتی زمناکۆ (عەلی) منداڵێکی ونبووی هەڵەبجە پیشاندەدرێت.

وێنە شکاوەکانی جەنگ

فلیمێکی کورتە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرە ڕۆشنبیری و تیپە هونەرییەکانی سلێمانی و تیپی شانۆی کوردستانە، سیناریۆ و دەرهێنان: جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزه)، سەرپەرشتیاری گشتی (پرۆدسیۆر): هیوا ڕەئووف، بەڕێوەبەری بەرهەم: عاسی محەممەد ڕەمەزان، کرێن و شاریۆ: دانا عەلی بەڕێوەبەری وێنەگرتن و وێنەگر: سەردار محەممەد. مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، دەنگدانان و کەلەرین: دانا حەمەئەمین (ستۆدیۆی سەراب)، ئەکتەرەکان: ئومێد حەمەعەلی، مامۆستا گۆریان، هونەر عەبدوڵا، وێنەگری فۆتۆگراف ساڵی ٢٠١٤ وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی تەواوبووە.

١٣١٠ ساڵ دوای کیمیاباران

ساڵی بەرهەمهێنان: ١٩٩٨. دەرهێنانی: کۆین ڕۆبیرتە. بە هاوکاریی پڕۆفیسۆر کریستین گۆزدن پسپۆڕی جینات لە زانکۆی لیڤەرپوڵ و د. فوئاد بابان. باس لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی چەکی کیمیایی لەسەر بەرکەوتووان و چەندین نەخۆشیی خراپ دەکات. بابەتی فلیمەکە لەسەر پشکنینی ٧٠٠ کەس لە بەرکەوتوان گەڵاڵە کراوە، کە لەڕێی د. عادل کەریم بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە و شیکردنەوە و دەرهێنانی داتاکان لەلایەن. د. فوئاد بابانەوە، بە یارمەتی مامۆستا مەلا عەبدولعەعەزیز و شەوکەتی حاجی موشیر و خەڵکی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی مێشک و دەمار، شێرپەنجە، لەبارچوون و مردنی کۆرپە، نەزۆکی.. هتد دەکات. لە چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ئاسمانیی جیهانییەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و کوێت پەخشکراوە و لە واشنتۆن پۆست لەسەری نوسراوە. تەلەفزیۆنی C.B.Sی ئەمریکی وەک شایەتییەک لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا پیشانیداوە. دواجار بووەتە هۆی باشکردنی چارەسەری تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ لە هەڵەبجە و هێنانی ئامێر و سەرنجڕاکێشانی میدیای جیهانی لەسەر هەڵەبجە و ئاوەدانکردنەوە.

١٣ مەی

فلیمێکی دۆکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمهاتووە. بیرۆکەی: چنوور مەحموود. دەرهێنانی: تارق تۆفیق. پرۆدیوسەر: هەڵگورد ساڵح. وێنەگر: وریای گوڵزاریان. مۆنتاژ: تۆفیق ئامانی. بەشداری ٥٠ فیستیڤاڵی ناوخۆ و دەرەوەی کردووە. چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

١٣ی ٥

فلیمێکی سینەمایی ٤٥ خولەکییە. نوسین و سیناریۆ و لۆکەیشن و دەرهێنانی: ئاری عەبدوللەتیف. وێنەگرتن و مۆنتاژ: موختار حەبیب. یاریدەدەری دەرهێنەر و لۆکەیشن: ئاراس محەممەد، زانیار عابید. یاریدەدەری وێنەگر: بەڵێن ئیبراهیم. ڕووناکی: یاسین ئەحمەد، پێشڕەو نیعمەت، زانیار یادگار. دەنگوەرگر: زانیار عابید، محەممەد ئاراس، ڕێباز مەحموود. میکیاج: ئەنەس هەڵەبجەیی، ئاری عەلی. دیکۆر: یاسین ئەحمەد. جلوبەرگ: مەریوان حسێن، شلێر شەریف. تەدارەکات: شکار موحسین، بەڵێن ئیبراهیم. موزیک: وەرگیراو. کارگێڕی و دارایی: بەڵێن ئیبراهیم. سەپۆرت: مەکتەبی ڕابەر، سەعد مەلا عەبدوڵا، مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی. ڕۆژی ١٣ی ٥ لە هەڵەبجە و ١٥ی ٥ لە هۆڵی تەواری سلێمانی و ١٩ی ٥ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر نمایشکراوە. تێچووەکەی لەلایەن مەکتەبی ڕاگەیاندنی بززوتنەوەی ئیسلامییەوە خەرجکراوە.

١٦ی ٣

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠١٧ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن و سیناریۆ و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. ئەکتەرەکان: سەنعان فایق، گەشتین سەربەست. وێنەگر و مۆنتاژ: بینەر یوسف. لە یادی هەڵەبجەدا لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ نمایشکراوە.

١٩٨٨

فلیمێکی سینەمایی: درێژی مێژوویی جەنگییە. بەرهەمی نالیا میدیایە. ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمهێنراوە. نوسەر و دەرهێنەر: هێژوان زەندی. لە هەڵەبجە و دەوروبەری وێنەگیراوە. باس لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٨٨ی شاری هەڵەبجە دەکات. ئەکتەرە سەرەکییەکانی بریتین لە هونەرمەندان: قادر جەلال، شەماڵی عەبەڕەش، ئەیام ئەکرەم، ‌حەمید یوسف، دڵنیا محەممەدی، بەکر ساڵح، زەریا سامی، نەسرین حەسەن، ئاشنا قادر. پرۆدیوسەر: ڕێمان شەوکەت. بەڕێوەبەری وێنەگرتن: هومەن بێهمانش. یاریدەدەری دەرهێنەر: محەممەد تاهیر، موزیک: نەورۆز تەنیا، بەڕێوەبەری بەرهەم: بڕیار حەسەن.

پێشتر 1
...
3 4