ژیان بە فڵچەکانی لهۆن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٣خولەک فۆرمات: DVcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی و پیشەگەری. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: گروپێک لە هونەرمەندانی هەڵەبجە. ئامادەکاریی بابەت وسیناریۆ و دەرهێنەر: بەرزان حامید. وێنەگر: ئەردەڵان کاکەیی. دەنگهەڵگر و بەڕێوەبەری بەرهەم: سەریاس عەلی. دەنگدانەر و مۆنتێر: بابان ڕێبوار. فۆتۆگرافەر: وەلید خالد. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: خستنەڕووی ژیان و بەرهەمی هونەرمەندێکی خاوەنپێداویستیی تایبەتە، کە هۆشمەندیی لە ئاستێکی باڵادایە و کەمئەندامی نەبووەتە ڕێگر لە ئاست بەخشش و داهێنانی هونەریدا. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سالم مەجید شوکروڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. دەلیل و پروشەری کارەکانی دەوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهید.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بەرزان حامید سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٤ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.