ڕێگا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە. ماوە ١٨ خولەک فۆرمات Dvcam. کۆمەڵایەتی و سیاسییە. ساڵی ٢٠٠٧ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سلێمانی و هاوکاریی ناوەندی ڕوناکبیریی هەڵەبجەی شەهیدە. کورتەی بابەتی فلیمەکە: حکایەتی مرۆڤە بەجێماوەکانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و گێڕانەوەی ئەو ئازار و سوێیانەیە، کە ئەو کارەساتە لەناخ و جەستەی کەسانی هەڵەبجەدا بەجێیهێشتووە. ئامادەکاری بابەت: سەڵاحەڕەش، هاوڕێ بەهجەت. دەرهێنەر: هاوڕێ بەهجەت. دەنگهەڵگر: فەرهاد عەتا. وێنەگر: ڕێبین ئەحمەد. دەنگدانەر و موزیک: ئەحمەد ناتق. مۆنتێر: کوردۆ خالد. بەڕێوەبەری بەرهەم: جەبار محەممەد موتەلیب، ڕێبوار محەممەد هەورامی. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. هاوڕێ بەهجەت: لەدایکبووی سلێمانییە. ئەزمونێکی باشی لە فلیمۆگرافیدا هەیە. لەوانە (نیگا، کراسی سوور، باران.. هتد).

سەرچاوەکان:

  1. دەلیل و پروشەری کارەکانی دووەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهید.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال محەممەد "ئازاد سەوزە")، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.