کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

886 بابەت

خەلیفە شەهابودین

شاعیرێکی ئایینی ‌یارسانییە. له ‌سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە. بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان چووە. لەسەر دەستی سان سەهاک ڕێوڕەچەی یارسانی وەرگرتووە و بووە بە خەلیفە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

خەلیفە محەممەد

پێشەوا و زانایەکی ئایینیی یارسانە. یەکێکە لەحەوت خەلیفەی سان سەهاک. لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی لە زێڕینجۆی شارەزوور لەدایکبووە. لەکۆتایی سەدەی هەشتەمی کۆچیدا لە شێخانی هەورامان کۆچیدواییکردووە. لەکۆتایی تەمەنی مووچەبەشکەر بووە لە جەمخانەدا.

داودی ڕەهبەر، داودی کۆسوار

یەکێکە لە هەفت تەنی جاویدانی بازنەی یەکەم، کە سان سەهاک دروستیکردوون. لە ناوەڕاستی سەدەی هەشتەمی کۆچی لە دەودان لەدایکبووە. ڕابەر و دەلیلی یارسانییەکانە. لە دەفتەرە پرۆزەکانی ڕۆڵ و ئەرک و پێگەکەی دیاریکراوە. لەناو خەڵکدا بە داودی دەودانی ناسراوە.

دایە تەورێزی هەورامی

شاعیر و عارف و تەمیرەژەنێکی یارسانە. هاوچەرخ و مریدی باواسەرهەنگی دەودانی بووە. یەکەم ئافرەتە هۆنراوەی لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا هەبێت. بەپێی پەڕاوی سەرئەنجام، ئەم ئافرەتە ڕەندە لە سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی لە هەورامان لەدایکبووە و لە ناوەڕاستی هەمان سەدەدا لە هەورامان کۆچیدواییکردووە.

دایە خەزانی سەرگەتی

شاعیر و عارف و خوێندەوارە. سەرەتای سەدەی پێنجەمی کۆچی لە دێی سەرگەت لەدایکبووە. لای مامۆستایانی گوند خوێندویەتی. سەرەتا ڕکابەر و بەربەرەکانێی بابە ناوسی کردووە. پاشان سەری پێسپاردووە و بووەتە یەکێک لە یارانی. کۆشاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕەوشتی یاری. لەدایە خەزانەوە هەندێکک دوو بەیتی بەجێماون و لە دەورەی (باباناووس) لە ناو سەرئەنجامدا تۆمارکراون.

سابق

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (تاهیر کوڕی غەیاسەدین)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە و پاش ئەوەی خوێندنی تەواوکردووە، چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا ساڵی ١٣٤٧ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سابق)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

ساسۆن حسقێل

جولەکەیەکی دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە. کوڕی حسقێلی سەروپێچی بووە. ماوەیەکیش لەسلێمانی ژیاوە. هاوپۆلی د. عزەدین مستەفا ڕەسوڵ و باوکی کەمال ڕیماوی فەلەستینی بووە. لە نیوەی یەکەمی سییەکان لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لەسلێمانی خوێندوویەتی، ساڵی ١٩٤٩ لە پۆلی چواری زانستیدا بووە. ساڵی ١٩٥٠ دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل گەڕاوەتەوە ئیسرائیل. بە نوسینەکانی بەراوردی ژیانی جووەکانی کردووە لە نێوان کوردستاندا و ئیسرائیلدا. نامەیەکی لە گۆڤاری سلێمانی و بابەتێکی لە گۆڤاری مامۆستای کورددا بڵاوکردووەتەوە.

سديق محەمەد ئەحمەد

ساڵی ١٩٧٧ لە پشتە لەدایکبووە. خوێندنی تەواوکردووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ئێستا ئیمام و خەتیبە لە مزگەوتی بانیخێڵان.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

سەفیر (ئايينی)‌

شاعیرێکی ئايينی ‌یارسانییە. ناوی (یەعقوب کوڕی یوسف)ـە. ساڵی ١٢٧٣ لە شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە و بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان چووە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەفیر)ە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سەید ئەبولوەفای شارەزووری

کەسایەتی و شاعیرێکی یارسانییە. ناوی (ئەبولوەفا کوڕی سەی ئەحمەدی شارەزووری)یە. ‌له ‌سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە دەوروبەری ساڵی ١٨٤٦ لە شارەزوور لەدایکبووە. بە منداڵی نراوەتە بەر خوێندن و سەرەتا لای باوکی و دواتر لە بەغداد خوێندنی تەواوکردووە و گەڕاوەتەوە شارەزوور. چووەتە هەورامان و هەمەدان و وانەی وتووەتەوە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون. بۆ ماوەیەک لەلای سان سەهاک بووه،‌ کە کۆچیدواییکردووە بە تەنیشت گۆڕی بابەتاهیری هەمەدانییەوە بەخاکسپێرراوە.

سەقا

كه‌سایه‌تی و شاعیرێكی یارسانییه‌. ناوی (ئه‌بولوه‌فا كوڕی سه‌ی ئه‌حمه‌دی شاره‌زووری)یه‌. ‌له ‌سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچیدا ژیاوه‌. له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٨٤٦ له‌ شاره‌زوور لەدایکبووە. به‌ منداڵی نراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و سه‌ره‌تا لای باوكی و دواتر له‌ به‌غداد خوێندنی تەواوکردووە و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاره‌زوور. چووه‌ته‌ هه‌ورامان و هه‌مه‌دان و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه‌ و تۆماركراون. بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لای سان سه‌هاك بووه،‌ كه‌ کۆچیدواییکردووه‌ به‌ ته‌نیشت گۆڕی بابه‌تاهیری هه‌مه‌دانییه‌وه‌ بەخاکسپێرراوه‌.

سەید فەتحە

ناوی ("فتح الموبین" کوڕی سەید محەممەد ئەمین کوڕی سەید قوتبەدین)ـە. بە (سەی فەتحە) ناسراوە. ساڵی ١٨٦٠ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەچنەوە سەر پیرشالیار و باپیری لە کەلجییەوە هاتووەتە تەوێڵە و بنەماڵەی سەیدەکانی تەوێڵەیان پێکهێناوە. لەلای زاناکانی ئەو سەردەمەی تەوێڵە قورئان و هەندێکک لە کتێبەکانی خوێندووە. دوو جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یازدە منداڵ بووە. خەزورەی مەلا قادری گەورەی بیارە و شێخ ئەحمەدی شێخ قادری هەڵەبجەیی بووە. سەید تەها و سەید محەممەد لە کوڕە ناودارەکانی ئەون. ساڵی ١٩٤٧ لە تەوێڵە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی باباسەرهەنگ لە پاڵ گۆڕی باوک و باپیری بەخاکسپێرراوە.

سەیقاڵ

شاعیرێکی ‌ئایینی یارسانییە. ناوی (هاروون کوڕی سەدرەدین)ـە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٧٨ له شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە خەرقەی لێ وەرگرتووه لەوێ ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٢ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەیقاڵ)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سەییاد

شاعیرێکی ئايينی ‌یارسانییە. ناوی (قوباد کوڕی ناسر)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجرە. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٨ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەییاد)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سروور

شاعیرێکی ئايینی ‌یارسانییە. ناوی (ئەبولفەتح کوڕی عەلی)ـە. له سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە‌ شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و لە (دینەوەر) تەواویکردووە و گەڕاوەتەوە مەڵبەندی لەدایکبوونی. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سروور)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

شا ئیبراهیمی ئێوەت

شاعیر و لە پەیڕەوکارانی سان سەهاکە. یەکێکە لە بازنەی هەفتەن. ناوی (ئیبراهیم کوڕی سەی محەممەدی گەورەسوار، کوڕی سوڵتان سەهاکە. نازناوی ڕۆچیار و شوهرەتی ئێوەتە. دووەم کانیی پیرۆزی یارسانەکان (هانەی تا - کانی تا) ئەم هەڵیکەندووە. یەکێک لە دوعاکانی یارسان بە ناوی دوعای سەحەری، هی ئەمە. ساڵی ٧٥٢ کۆچی لە شێخانی هەورامان لەدایکبووە. تەواوی زانستەکانی خوێندووە و حەزی لە پیتۆڵی بووە. سان سەهاک نازناوی (شا)ی پێدەدات. بۆ ڕێنوێنی خەڵک و پەرەپێدانی ڕەچەی یاری دێتە خانەقین. کوردە کاکەییەکانی خانەقین لە لایەنگرانی ئەون. پاشان ڕوودەکاتە بەغداد و لەوێ نیشتەجێدەبێت. لە سەرەتای سەدەی نۆیەمی کۆچیدا لەوێ کۆچیدواییدەکات و هەر لەوێش نێژراوە.

زیاتر بزانە
مەلەک تەیار

شاخۆشێن

کەسایەتیی ئایینییە. یەکێکە لە ڕابەرە ئایینییەکانی ئاینی یارسان، کە لە ناوچەی لورستان لە (٤٠٦ک - ١٠١٥ز)دا لەدایکبووە و لە (٤٦٧ ک -١٠٧٤ ز) دەچێتە گۆمی گاماوسیاب لە کرماشان و ئیتر نەگەڕاوەتەوە، لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا دەورەیەک کەڵامی هەیە بە ناوی (دەورەی شاخۆشینی لوڕستانی).

شاوێس قولی

ناوی (شاوێس قولی کوڕی پیر قەنبەری شاهۆیی)یە. دایکی ناوی (زەڕبانوو خاتوون) بووە. ساڵی ١٤٠٧ز لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (دەرزیان)ی ناوچەی شاخی شاهۆیە. شاعیرێکی دیار بووە و زۆرینەی شیعرەکانی بە شێوەزاری هەورامی بووە. نازناوی شیعری (قرمزی)ی بووە. لە ئەفسانەی یارسانەکاندا، بە پێنجەمین ئەدگاری کردگار لە سەرزەوی دادەنرێت. چیرۆکی لەدایکبوونی یەکێکە لە ئەفسانەکانی نێو ئەدەبیاتی ئاینی یارسان، کە گوایە وەک منداڵێکی باو لەدایکنەبووە، بەڵکو کردگاری شای گێتی لەگەڵ یارانیدا سەرێکی لێدەدەن و ئەم منداڵەی پێدەبەخشن. شاوێس قولی هەر بە ڕەبەنی ماوەتەوە و خێزانی پێکنەهێناوە. ساڵی ١٥١٤ز کۆچیدواییکردووە. لە دیارترین شیعرەکانی چوارینەیەکە کە دەڵیت: ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد من ئەو شێرەنان، چەنی دەستەی کورد سڵسڵەی سپای زەحاک کەردم ورد

شەمام

یەکێکە لە (چل تەن)و یارانی سان سەهاک. ناوی (عەبدواقادر کوڕی شەمسەدین)ە. ساڵی ١٢٢٦ لە هەورامان لەدایکبووە. هەرلەوێ لای پیر ناری هەورامی خوێندوویەتی و پاشان دەچێتە شێخان و ماوەیەک لای سان سەهاک دەمێنیتەوە و خەرقەی لێوەردەگرێت. سەفەری نەجەف و حیجاز و چینی کردووە. ساڵی ١٣٥٦ لە هەورامان کۆچیدواییکردووە. شوێنێک لەتەوێڵە هەیە پێیدەوترێت (پیرشەمام) و لە گۆرانیی هەورامیدا ناوی هاتووە.

شەمیل

کەسایەتیەیکی ئایینی و شاعیرە. ناوی (شیرۆش کوڕی شارەوان)ـە. لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی لە(شارەزوور) لەدایکبووە و خوێندنی حوجرەی لەوێ خوێندووە و تا پێگەیشتووە لەوێ ماوەتەوە، دواتر چووەتە گوندی (شێخان) و تا کۆتایی ژیانی لەوێ بووە. بەشێوەی گۆران هۆنراوەی نوسیوە و تا ئێستا هۆنراوەکانی کۆنەکراونەتەوە و بە چاپ نەگەیشتوون.

پێشتر 1
...
14 15 16
...
45 دواتر