شاخۆشێن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 205

ئايينی

کەسایەتیی ئایینییە. یەکێکە لە ڕابەرە ئایینییەکانی ئاینی یارسان، کە لە ناوچەی لورستان لە (٤٠٦ک - ١٠١٥ز)دا لەدایکبووە و لە (٤٦٧ ک -١٠٧٤ ز) دەچێتە گۆمی گاماوسیاب لە کرماشان و ئیتر نەگەڕاوەتەوە، لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا دەورەیەک کەڵامی هەیە بە ناوی (دەورەی شاخۆشینی لوڕستانی).

سەرچاوەکان:

  1. هاوار خاکی پیرۆزی یارسان، ئاکۆ شاوەیس هاواری، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئەمازۆن، هەولێر، ل٥٣.
  2. یارسان، ئەیوب ڕۆستم، چاپی سێیەم، چاپخانەی کەمال، ٢٠٠٦، ل١٠١.

ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەوڕەنگ

‌شاعیرێکی یارسانییە. ناوی (مەسعوود کوڕی عەبدوڵا)یە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. هێشتا لاو بووە چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه.‌ لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٩ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (ئەوڕەنگ)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

بابە قەیسەری هەورامی

شاعیر و تەمبورژەنێکی یارسانییە. له ‌سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی لە هەورامان لەدایکبووە و لە کۆتایی سەدە هەر لەوێ کۆچیدواییکردووە. لە شارەدێی (تەوێڵە) و (دەودان) خوێندویەتی. موردید و دەروێشی بابەسەرهەنگ بووە و خەرقەی لێ وەرگرتووە. لە جەمخانەدا تەمبوری ژەنیوە و هۆنراوەی بۆ ئاینی یارسان هۆنیوەتەوە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

داودی ڕەهبەر، داودی کۆسوار

یەکێکە لە هەفت تەنی جاویدانی بازنەی یەکەم، کە سان سەهاک دروستیکردوون. لە ناوەڕاستی سەدەی هەشتەمی کۆچی لە دەودان لەدایکبووە. ڕابەر و دەلیلی یارسانییەکانە. لە دەفتەرە پرۆزەکانی ڕۆڵ و ئەرک و پێگەکەی دیاریکراوە. لەناو خەڵکدا بە داودی دەودانی ناسراوە.

دایە تەورێزی هەورامی

شاعیر و عارف و تەمیرەژەنێکی یارسانە. هاوچەرخ و مریدی باواسەرهەنگی دەودانی بووە. یەکەم ئافرەتە هۆنراوەی لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا هەبێت. بەپێی پەڕاوی سەرئەنجام، ئەم ئافرەتە ڕەندە لە سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی لە هەورامان لەدایکبووە و لە ناوەڕاستی هەمان سەدەدا لە هەورامان کۆچیدواییکردووە.

شەمام

یەکێکە لە (چل تەن)و یارانی سان سەهاک. ناوی (عەبدواقادر کوڕی شەمسەدین)ە. ساڵی ١٢٢٦ لە هەورامان لەدایکبووە. هەرلەوێ لای پیر ناری هەورامی خوێندوویەتی و پاشان دەچێتە شێخان و ماوەیەک لای سان سەهاک دەمێنیتەوە و خەرقەی لێوەردەگرێت. سەفەری نەجەف و حیجاز و چینی کردووە. ساڵی ١٣٥٦ لە هەورامان کۆچیدواییکردووە. شوێنێک لەتەوێڵە هەیە پێیدەوترێت (پیرشەمام) و لە گۆرانیی هەورامیدا ناوی هاتووە.

مەرزی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (ئیسماعیل کوڕی حەسەن)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە خراوەتە حوجره و بۆ خوێندن چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٦ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (مەرزی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.