بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرە و یارانی سان سەهاکە. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە دەوروبەری شاهۆ لەدایکبووە. دەچێتە هەورامان و ماوەیەک لای سان سەهاک بووە و خەرقەی لێ وەرگرتووە. لە شارەزوور کۆچیدواییکردووە. هۆنراوەکانی لە سەرئەنجامدا تۆمارن.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. بە گوێرەی (سەرئەنجام) لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە (بارگەبارگەی سەرئەنجام)دا ناوى هاتووە. باوکی پیر حەیدەر خەڵکی (قرمیسین) بووە. لە (کوفە) لەدایکبووە و لە هەورامان و شارەزوور ژیاوە و لە گوندی(هاوار) کۆچیدواییکردووە.
لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. (دەرەشیش) ناوى گوندێکی نزیک شارى هەڵەبجەیە. لە شارەزوور و هەوراماندا ژیاوە. لە شێخان (خەرقە)ی لە (سان سەهاک) وەرگرتووە و هەر لەوێش کۆچیدواییکردووە.
زانا و کەسایەتییەکی ئایینی یارسانييە. لە حەفتاو دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. مەرقەدەکەی لە گوندی (هاوار) و لەگەڵ چەند کەسی تردا بەخاکسپێرراون. بەو شوێنە دەڵێن (حەوت بەنان). لای خەڵکی بە (خەلیفە قەمەر) ناسراوە. لە (بارگەبارگەی سەرئەنجام)دا، هۆنراوەی هاتووە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتی کۆچی و سەرەتای سەدەی هەشتی کۆچیدا لەدایکبووە. لە گوندی (هاوار) کۆچیدواییکردووە. نەوەکانی لە هاوار بە (پیرسمایلیيەکان) ناسراون و درێژەیان بە ئەرکە ئایینیەکەيان داوە. نەزەرگەکە دەکەوێتە نزیک نەزەرگەی میر ئەسکندر و لە خواروی گوندی هاوار.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. لە بنەچەدا خەڵکی لای (ڕەزاون)ـە. لە شارەزوور لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. ساڵى لەدایکبوون و کۆچیدواییەکەی ڕووننیيە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. ناوی (مالک)ـە. بە (پیر مالکی گۆران) ناسراوە. ساڵی ١٢٤٤ لە (سەراو دوودەرە) لەدایکبووە. چووەتە عێراق و شام و زاستى قورئان و حەدیسى خوێندووە. چووەتە هەورامان و لە (شێخان) لای سان سەهاک پلەوپایەی پیری پێدراوە. ساڵی ١٣٣٤ کۆچیدواییکردووە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. ساڵی ١٢٤٠ لە(شارەزوور) لەدایکبووە. ڕێزمانی عەرەبی و فیقهی ئیسلامی خوێندووە. مەیلی بۆ ئەستێرەناسی و پیتۆڵی هەبووە. لە بەغداد خوێندویەتی و لە شارەزوور وانەی وتووەتەوە. لە شێخان (خەرقە)ی لە (سان سەهاک) وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە زێدی خۆی. ساڵی ١٣٣٢ کۆچیدواییکردووە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ساڵی ١٢٤١ لە (شام) و لە بنەماڵەیەکی کورد لەدایکبووە. بۆ خوێندن هاتووەتە شارەزوور و هەورامان. لە زۆربەی زانستەکاندا شارەزا بووە. سێیەم یان چوارەم فریشتەیە. لە هۆنراوە دەستووریيەکەی (سان سەهاک)دا، لە ئەرکە دینیەکەیەوە بە (قەڵەمدار، دەفتەردار و قەڵەم زەڕین) ناسراوە. لە دەفتەرە پیرۆزەکانی یارسان و سەرئەنجامدا ناوی هاتووە. لە کۆتاییەکانی سەدەی هەشتەمی کۆچیدا لە (کرند) کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێش بەخاکسپێرراوە.
شاعیر و تەمبوورژەنێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسانە. (کوڕی سەید عەتای شارەزووری)يە. ساڵی ١٢٦٣ لە (مۆردین) لەدایکبووە. لای باوکی ڕێزمان و ئەدەب و قورئانی خوێندووە و دواتر مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. چووەتە شێخان و لەسەر دەستی (سان سەهاک) ئایینی یاریی وەرگرتووە. هۆنراوەکانی لە(بارگە بارگی سەرئەنجام)دا تۆمارکراون. لە (مۆردین) کۆچیدواییکردووە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. لە حەفتا و دوو پیرەی یارسان و یاری (سان سەهاک)ـە. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور یان دەوروبەری لاى (مۆردین) لەدایکبووە و لە لوڕستان کۆچیدواییکردووە. شیعرەکانی لە (سەرئەنجام) دا تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (فەرۆخ کوڕی بیهرۆز)ە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٨٠ لە شارەزوور لەدایکبووە. بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبووە. بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان و بەغداد و شام و میسر چووە. گەڕاوەتەوە مەڵبەندی خۆی و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٦ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (پێشـەنـگ)ـە. ژمـارەیـەک لـە هـۆنـراوەکـانـی لـەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (ئیسحاق کوڕی عەلی)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چوودتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٨١ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (تەوار)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
ناوى (جەعفەر مستەفا محەممەد مەحموود) و بە (مامۆستا جەعفەرى يەکگرتوو) ناسراوە. ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى (عەبابەيلێ) لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتايى لە عەبابەیلێ و ناوەندى لە هەڵەبجە و خانەى مامۆستايان (دارالمعلمين الابتدائية)ی لە سلێمانى تەواوکردووە. لە گوندى سەرگەتى ناوچەى هەورامان بووە بە مامۆستا. لەدواى کیمیابارانى هەڵەبجە ئاوارەى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى کامياران بووە و لەوێش مامۆستایەتی کردووە. ساڵی ١٩٩٠ گەڕاوەتەوە عێراق و لە شارى سلێمانى نیشتەجێبووە. ساڵى ١٩٦٥ەوە پەيوەندى بە (اخوان المسلمين)ـەوە کردووە. لەگەڵ مامۆستا عومەر ڕێشاوی (بەرەو ڕێبازی ئیسلام)یان وەرگێڕاوە.
دەروێش، کەسێکی خۆشەویست بووە لای خەڵکی گوندەکانی هاوار و هاوارەکۆن و دەرەتوێ بە پیرۆز سەیریانکردووە و لە کاروبارەکانیاندا پرس و ڕاوێژیان پێکردووە. جێنزرگەکەی کەوتووەتە سنوری باکوری گوندی (هاوار)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لەسەر بەرزاییەکە بە ناوی (باسک)ـەوە و بەسەر چەمی دواوان و چەمی هاواردا دەڕوانێت.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (شەمسەدین کوڕی خەلیل)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بۆ خوێندن چەند شوێنێک گەڕاوە. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه، تا ساڵی ١٣٥٤ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (چەرگا)یـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
عارف و زانابووە. کوڕی شێخ عوسمانی سراجەدینی تەوێڵەیە. دایکی ناوی خاتوو نووربەخشە، لە میراودەلییەکانی پشدەر. ساڵی ١٨٤٩ لە بیارە لەدایکبووە. لای مەلا حامدی بێسارانی (کاتب) و مەلا ئەحمەدی نۆدشی و مەولەوی خوێندوویەتی. حاشیەی لەسەر (العقيدة المرضية)ی مەولەوی نوسیووە. لە سەردەستی باوکی و شێخ بەهادینی برایدا تەریقەتی وەرگرتووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا گوندی ئەحمەدئاوا ئاوەداندەکاتەوە. گوندەکە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. بچوکترین کوڕی شێخ عوسمانە. پاش مردنی شێخ بەهای برای، دەچێتە ئەستەنبوڵ و لەوێ خەریکی ئیرشاد دەبێت. سوڵتان (عبدالحمید) ڕێزێکی زۆری لێدەگرێت و لە گەڕانەوەیدا یەک بەرگ قورئانی ڕازاوە و گرانبەها و چەند تاڵە مووی ڕیشی پێغەمبەری پێ دەبەخشێت. ساڵی ١٨٨٩ لە ئەحمەدئاوا کۆچیدواییدەکات و لە کەناری چەمی تەوێڵە بەرامبەر ئارامگای باوکی بەخاکدەسپێردرێت.
زانا و مودەڕیس و وتاربێژ. ساڵی ١٨٩٨ لە تەوێڵە لەدایکبووە. لەلای مەلا عبدالکریمی مودەڕیس خوێندوویەتی. بۆخوێندن دەچێتە هەڵەبجە و سلێمانی و قەرەداغ، لای زانای پایە بەرز شێخ نەجیب ئیجازە وەردەگرێت. سەرەتا لە سەعدیە و دواتر لە خانەقای مەولانا لە سلێمانی پێشنوێژ و وتاربێژ بووە. ساڵی ١٩٣٣ دەچێتەوە تەوێڵە و بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ پیشنوێژ و وتاربێژ بووە لە تەوێڵە. لە سەردەمی مودەڕیسیی ئەودا خوێندنگای تەوێڵە برەوی زانستی زیاتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی فەقێ و خوێندن لەسەردەمیدا زۆر باش دەبێت. لە مامۆستا پایەبەرزەکانی وەک (ئەحمەدی موفتیزادە، مەلا عەبدوڵلای هەجیج، مەلا قادری قادری، د. مەلا مستەفای زەڵمی و... . هتد). مۆڵەتی بە چەندین مامۆستا و زانا بەخشیوە. مامۆستا ساڵی ١٩٧١ خۆی خانەنشین دەکات و لە هەڵەبجە نیشتەجێدەبێت. لە ٩ی ٧ی ١٩٧٧ کۆچیدواییدەکات و دەبرێتەوە تەوێڵە و لە گۆڕستانی باوا سەرهەنگ بەخاکسپێرراوە.
شاعیره، یارسانییە. ناوی (قەیتاس کوڕی زۆراب)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە مەڵبەندی خۆی لە شارەزوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ڕێنوێنی خەڵکەوە خەریکبووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٣ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (خەزاوی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
یەکێکە لە حەوت خەلیفە لە خەلیفەکانی سان سەهاک. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. پسپۆڕ و شارەزای زانستەکان بووە. بۆ خوێندن چووەتە بەغداد و شام. پاشماوەی تەمەنی لە شێخان بردووەتەسەر و هەر لەوێش کۆچیدواییدەکات.