سینەمای

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 583

هەڵەبجە

لە دوای ساڵی ١٩٧٠ لەسەر جادەی گشتی، گەڕەکی پاشا، بە تەنیشت گەراجی سەعید خەڵەفەوە، لە لایەن حەمەلاسلکی و براکەیەوە لەسەر ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی دروستکرا. ٣٠٠ کەسی دەگرت. لەسەرەتادا سەقفی نەبوو، سینەمایەکی هاوینە بووە. بە شەوان دراوسێکان توانیویانە لەسەربانەکانەوە فیلمەکان ببینن. دواتر سەرگیراوە و گۆڕانکاری لە دیکۆر و کورسیەکانیدا کراوە. شوێنی دانیشتنی٦٠ فلسی و ٤٠ فلسی هەبووە. بێجگە لە پیاوان، ژنانیش لە گەڵ کەسوکاریاندا بە شەوان دەچوونە سینەما. پێش دروستکردنی سینەماکە لە تەویڵە و چەند شوێنی هەڵەبجە فیلم پیشاندراوە. لەم سینەمایەدا چەند ئاهەنگ و گۆرانی و شانۆییەکی پێشکەشکراون.

سەرچاوەکان:

  1. ئەلبومێکی دۆزراوەی هەڵەبجە، دانا هەڵەبجەیی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، ٢٠١٣، ل١٠.
  2. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، نوسین و ئامادەکردن: عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل٣٩.
  3. هەڵەبجە یادەوەریی و شارستانێتی، محەممەد غەفور شەریف، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل٧٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی

هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی شوێنیکی تایبەتە بە پرسەی ژنانی کاکەیی لە هەڵەبجەی شەهید، کەوتوەتە گەڕەکی شارەوانی پشت قوتابخانەی شنروێ. کاکەییەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری خێرخوازان لە ساڵی ٢٠١٨ بە دوو نهۆم دروستیان کردووە. نهۆمی دووی تایبەتە بە پرسە.