شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

43 بابەت

هەسەن ئاوا

پێشتر گوند بووە. بەهۆی فراوانبوونی سنوری شاری هەڵەبجەوە، کەوتووەتە سنوری شارەوانی و بەهەمان ناوی گوندەکە کراوەتە گەڕەکێک. سیمای گەڕەکێکی شارستانی پێوەدیارنییە و هەر گوندە و ناوەکەی کراوە بە گەڕەک. زۆربەی زەوییەکانی دەوروپشتی ڕەگەزی کشتوکاڵیان لەدەستداوە و کراونەتە گەڕەک. هاوسنورە لەگەڵ گەڕەکەکانی (یادگاری و سێ گردان و سەروەرانی دوو). ڕووبەرەکەی (١٢٦٤١٢م٢)یە. چەمی گوڵان بە دیوی پشتەوەیدا تێپەڕدەبێت. چەندین باخی هەناری تێدایە. لەسەر شەقامی سەرەکی ئەم گەڕەکە قوتابخانەی (یەکیەتی برایان) هەڵکەوتووە.

هەولێر

نوێترین گەڕەکی ناو شاری هەڵەبجەیە. لەپاش ساڵی ٢٠١٣ جیاکراوەتەوە. زەوییەکانی سەر بە گوندەکانی (عەبابەیلێ و دەڵەمەڕ و بامۆک) بوون. ڕووبەرێکی فراوانی سنوری شارەوانیی هەڵەبجەی داگیرکردووە. ڕووبەرەکەی (٢٧٥٢٤٥٥م٢)یە. جگە لە پڕۆژەی شوقەی کرێنشینان، کە ١٢ باڵەخانەن و کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی کوڕان، چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بە پەرشوبڵاوی تێدایە. زەوییەکانی تاپۆن و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون، یان وەک قەرەبوو دراونەتە جوتیارانی دیکە، کە زەوییەکانیان لە ئەنجامی فراوانبوونی سنوری شاردا، کەوتونەتە بەر پڕۆژەکانی شارەوانی.

یادگاری

گەڕەکێکی نوێیە. کەوتووەتە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. لە نێوان گەڕەکەکانی (سەروەرانی یەک و دوو و حەسەنئاوا) هەڵکەوتووە. لە ٢٥٥ پارچە زەوی و ڕووبەرێکی فراوانی ئیفرازنەکراو پێکدێت. زەوییەکانی لە سنوری گوندی (حەسەنئاوا) جیاکراونەتەوە. بەهۆی بوونی (مۆنۆمێنتی هەڵەبجە) بەناوی (یادگاری) لە ئەنجومەنی شارەوانی ناونراوە. ئامادەیی (شەهید عبدالرحمانی میرزاحەسەنی کچان) و (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە) و (سەنتەری منداڵانی ئۆتیزم) لەسەر شەقامی سەرەکیی گەڕەکەکەیە. ڕووبەری گەڕەکەکە (٥٩١٣٩٠م٢)یە.

پێشتر 1 2 3