باسکی کەلار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-17
بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ئێستای گوندی (سازان). لە لاپاڵێکدا بووە، لە بناری قەڵای سازان. بنەماڵەیەک لەو شوێنە ژیاون بەناوی بنەماڵەی (تفەنگچیان)، هەتا ئێستاش شوێنەواری خانوەکانیان ماوە و لەگەڵ چەند دارێک، کە لەو سەردەمەدا نێژراون. بەهۆی بونی شوێنەواری ئەوچەند ماڵەوە، خەڵکی پێیانوتووە(کەلارە) یان(کەلار). دواتر، کە شێخ موئمین سازانی هاتووەتە سازان و لێی نیشتەجێبووە، ئەوانیش شوێنەکەی خۆیان بەجێهێشتووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سادق عوسمان عارف)، لەدایکبوو: ١٩٥١، بروانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە سلێمانى.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (موهاجیر کەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٩، بروانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب، لە١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی