گەلامبازوو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشورى گوندى (نێرگسەجاڕ). دەڕوانێت بەسەر دەرياچەى دەربەنديخاندا و لەتەنيشت دۆڵى گەلامبازوودايە. بەهۆکارى گەڕان بەدوای ژياندا، خەڵکى گوندەکە لە چەند شوێنێک نيشتەجێبوون و هاوينەهەواريان هەڵداوە، ئەگەر لە ماوەى مانەوەيان لەو شوێنەدا خەڵکيان لێ مردبێت، هەر لە نزيک خۆيان بەخاکیانسپاردووە و بووەتە گۆڕستانێک و بەو هۆيەشەوە چەند گۆڕستانێک لە سنورى گوندەکەدا هەن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (عومەر عەلی محەممەد ئەمین)، لەدايکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانی لەگەڵ (عەبدولکەریم محەممەد عەبدولقادر)ی ئەنجومەنی گوندی (نێرگسەجاڕ) لەدايکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- بەکارهێنانی بەرنامەی سيستمى زانياریيە جوگرافيیەکان (GIS)(Arc Map ١٠.٨).
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی نێرکسەجاڕ