بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
ئەکەوێتە نێو سەنتەری گوندی مامەشەیی سەر بە ناحیەی سیروان و ڕێگەی عارەبانی لێوە تێپەڕ دەبێت، لە نەخشەی کادسترۆدا سنورەکەی جیاکراوەتەوە و دەکەوێتە پارچەزەوی ژمارە ٥ی کەرتی مامەشەیی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە). لە کۆندا تەنها منداڵیان تێدا ناشتووە. گەورە لە عەبابەیلێ نێژراوە. گۆڕستانی دێی کۆن بووە. لە چەمی توران مردوویان تێدا ناشتووە. مەرقەدی (مەحمووی سەرەواڵە) تێدایە، کە ئێستا تەلبەند کراوە و وەک شوێنێکی دیاری گوندەکەیە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (نارنجڵە). بەپێی نوسینی سەر کێلی گۆڕەکان، مێژووەکەی بۆ ٤٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. ناوەکەی بۆ کەسایەتییەکی ئاینی (شێخی نۆدێی) دەگەڕێتەوه، کە کۆچیدواییکردووە و لەم شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر خەڵکی تریشیان بردووەتە ئەوێ و بووە بە گۆڕستان. ڕووبەرەکەی لە دوو دۆنم زەوی زیاترە.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە گوندی (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە) و لە لاپاڵی شاخێکدایە. مێژووەکەی بەتەواوی دیار نییە، ڕووبەرەکەی دۆنمێک زۆرترە. لە سەدساڵی ڕابردوودا پیاوچاکێک بەناوی (مەلا عەبدوڵا)ەوە لەو شوێنەدا بەخاکسپێرراوە و بەناوی ئەوەوە ناو نراوە. خەڵکی گوندەکە هەتا ساڵی ٢٠٠٣ لەم گۆڕستانە مردوویان بەخاکسپاردووە.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە ملەی (مەنجەڕ) لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (میریسوور)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. گۆڕستانێکی دێرینە و گۆڕەکانی ڕووە و قیبلەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هەوارەکۆن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). مێژوویەکی ٢٠٠ ساڵەی هەیە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت. هەتا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو مردوی لێ بەخاکسپێرراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (پشتە). گۆڕستانێکی گەورەیە و خەڵکی گوندەکە مردووەکانی خۆیان لەو گۆڕستانەدا بەخاکدەسپێرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چاوگی کۆکۆیی)یەوە، گۆڕستانی تایبەت بە گوندەکە بووە. هاوینانیش، کە عەشیرەتی زەردۆیی لە چاوگ هەواریان هەڵداوە، ئەوانیش مردوویان تێدا بەخاکسپاردووە. هەندێک گۆڕی زۆر کۆنیشی تێدایە، کە دانیشتوانی گوندەکە نازانن مێژووەکەیان بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
گۆڕستانێکی دێرینه. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە شاخی (ملەی هەلاجان) لە باکوری گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەد ساڵێک لەمەوپێش. ڕووبەرەکەى نیو دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە ناوجەرگەی گوندی (تاوێرە) لە دەستە ڕاستی جادەی تاوێرە - هاوار. نزیکەی ٢-٣ دۆنم دەبێت و هەزاران گۆڕی تێدایە. داری گەورەی بەڕووی تێدایە. تاوێرەییەکان هەتا کاتی ڕاگواستنی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٧٨ مردوویان لەو گۆڕستانە بەخاکسپاردووە. (کەلی زیارەتان)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە دامێنى ملەى تەمک لە پشت ڕێگەى باڵامبۆ. تایبەتە بە شەهیدانی کیمیابارانى هەڵەبجە، کە بەشێوەى کۆمەڵ لەم شوێنەدا بەخاکسپێرراون. (حامید کەریم فەتاح)، کە یەکێک لە شایەتحاڵی ڕووداوەکهیە، دەگێڕێتەوه: کە ئێوارەى ڕۆژى ١٧ی ٣ی ١٩٨٨ لەگەڵ چەند کەسێکى تر بە تراکتۆر تەرمى ژمارەیەک شەهید، کە سیانیان براى خۆی بوون، لەم شوێنەدا بەخاکیانسپاردوون. دواتر لە ساڵى ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانەوە، سیاج بۆ شوێنەکە کراوە و بەم ناوەوە تۆمارکراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تریفە)، لە کۆندا پێیانوتوە ملەی غەریبان، چەند داربەڕوویەک و دار زەیتونێکی تێدایە. لە هەڵەبجەوە سەیری گوندی (تریفە) بکەیت ئەم درەختانە دیارن، کێلى گۆڕەکان بەگشتى بەردى ئاسايين. ڕوبەرەکەى نزيکەى دوو دۆنمە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (نەوێ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی ٣٠٠ ساڵەی هەیە. لەبەرئەوەی سەرەتا تایبەت بووە بە گۆڕی منداڵان، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەری چوار دۆنم زیاتری هەیە. ماوەی چوار ساڵە پڕ بووەتەوە و خەڵکی گوندەکە مردووەکـانیان لـە گـۆڕسـتانی (دارئـەسحـابان) بەخاکـدەسپێرن.
کەوتووەتە باشوری سنوری گوندی (جەلیلە). مێژووەکەی بۆ سەرەتای ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. لەبەرئەوەی تایبەت بووە بە گۆڕی منداڵان، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە یەک دۆنم دەبێت، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (تاوێرە و خەرپانی) لەسەر بەرزایی (تاڵگ). ناوەکەی لە نەبەردییەکەوە ناونراوە، کە نازانرێت هی چ سەردمێکە. نزیکەی ١٠٠٠ گۆڕ دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی سەرگەت. بەواتای (مێزەر سپی) دێت. بەردێکی سپی لێبووە لە شێوەی (مێزەر)؛ ناوەکەی لەو بەردەوە سەرچاوەیگرتووە. لە نێوان دۆڵی (دلێ دەم) و (سوکڵە جەڕ)ە. ناوچەکە شوێنی کشتوکاڵکردن بووە. مردووەکان لەناو گۆزە و دیزەدا نێژراون. ئەوانەش لە گڵ دروستکراون. خشڵ و کەرەستەی سەردەمی خۆیان لەگەڵ مردووەکە ناشتووە. داری بەڕووی زۆری لێیە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن لە ساڵانی قاتوقڕی و گرانیدا، خەڵکانێک ئەو شوێنەوارانەیان دەستکەوتووە و سوودیانلێوەرگرتووە.
کەوتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکە و تەنها (٨٠م) لە ڕێگای سەرەکیی گوندەکەوە دوورە و چەند دارێکی بە تەمەنی تێدایە و گوندنشینان مردووەکانیان بە دەستوری ئاینی ئیسلام تێدا شاردووەتەوە. لە باکورەوە گوندەکە و دۆڵی مەڵاڵە و کانی مزگەوت و لارەدەر و لە باشورەوە قوتابخانەی گوندەکە و تەپو قەڵێ و قەڵای سەنگی سیاو، لە خۆرهەڵاتەوە دۆڵی نارنجڵەی کۆن و لە خۆرئاواوە کانی قادر و کەمەڵە و کارێز ،دەورەیانداوە.
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (باوەکۆچەک) و (حەسەنئاوا) و (تریفە). لەسەر گردی سۆڵەسیان و بەتەنیشت دارستانی گوڵانەوەیە. گۆڕستانەکە نوێیە. لەلایەن حەمەی فەرەجی قالەسوورەوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی زۆرە و تەلبەندکراوە و ڕێگایەک دەیکاتە دوو بەشی سەرەکییەوە.
کەوتووەتە سەنتەرى گوندی (قارەمانی)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). دانيشتوانى گوندەکە لە ڕابردوودا بە گشتى منداڵيان تێدا بەخاکسپاردووە، بەهۆى ئەوەى لە ناوەندى گوندەکەدا هەڵکەوتووە، بە گۆڕستانى ناودێ دەناسرێت.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (گمە). لە تەنیشت گۆڕستانی (ناوڕیانى کۆن). مێژووەکەى بۆ سەرەتاى ساڵانى بیستەکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەتا ئێستا خەڵکى گوندى گمە مردووەکانیانی تێدا بەخاکدەسپێرن. ڕووبەرەکەی نزیکەی پێنج دۆنم دەبێت.