گوڵانى سەروو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتوووەتە گوڵانی سەروو لە نزیک مزگەوتی دایک و تەنیشت پارکى پەرلەمان لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٥ مامۆستا مەلا عەزیزی گردەناوێ، کە کۆچیدواییدەکات، لەسەر پێشنیازی مامۆستا شەفیقی کۆکۆی، وەک ئیمام لە گۆڕستانەکەدا بەخاکدەسپێررێت. هەریەک لە عەشیرەتەکانی، کۆکۆی، سازانی، بۆینی، ئێناخی، زەردۆی، نەیجەڵەیی و خەڵکانی تریش، مردووی لێ بەخاکدەسپێرن. پێداویستییەکانی تری گۆڕهەڵکەندن، لەسەر ئەرکی خێرخوازان بۆ دابینکراوە، کە ئەنجومەنی عەشیرەتی کۆکۆیی سەرپەرشتیدەکات. ساڵی ٢٠١٩ لەسەر بودجەی شارەوانی و پارێزگا سیاجی بۆ دروستکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (تۆفیق مستەفا ڕەحیم حەمەئەمین)ی ئەندامى کارگێڕیى ئەنجومەنى گوندى (تریفە)، لەدایکبوو: ١٩٦١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (حەسن حەمەعەلى حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٧١، پیشە: خانەنشین، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا عەلی