بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
گردێکی شێوە لاکێشەییە. کەوتووەتە ناو گوندی (تەپە سەرە قوڵە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). یەکێک بووە لەگردە پان و فراوانەکانی ناوچەکە، بەڵام لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا، سوپای ئێران بە (ئامیری شۆفڵ) گردەکەی تێکداوە بەسەریەکدا و کردویەتی بە بنکەیەکی سەربازی، چونکە پیشڕەوییەکانی (سوپای ئێران) بەو ناوچانە گەشتووە. ڕووبەری ئەم گردە زیاتر لە ٢٥٠٠مەتر و بەرزییەکەی (١٥م) بووە. بەڵام لەساڵانی دواتر و بەتایبەت لەدوای ئاوەدانکردنەوەی گوندی تەپە سەرە قوڵە، لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، گردەکە بە تەواوی تێکراوە و خانوی لەسەر دروستکراوە، بەهۆی ئەو دەستدرێژیانەی، کە کراونەتە سەری، لە ئێستادا تەنها نزیکەی دوو مەتر بەرزە، هەر بۆیە بە تەواوەتی شێوە شوێنەواریەکەی لەدەستداوە. چەندین کەرەستەی شوێنەواری وەک: گۆزە و سکە و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ و زێڕ و زیو، لەکۆتایی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا تێیدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕە و بەشی سەرەوەی قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م). کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەشیش) لە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەستە و ئامڕازێکی لێ دۆزراوەتەوە. لەتەنیشت گردەکەوە شوێنەواری گۆڕستانێکی دێرین هەیە، کە بە چەند شێوازێکی جیاجیا گۆڕی تێدا بەخاکسپێرراوە، کە بەڵگەیە بۆ سەردەمی جیاواز و مێژوویەکی دێرین.
گردێکی شوێنەواریی شێوەکەی لاکێشەییە و بەشی سەرەوەی تەختانە، کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە، بە دووریی چوار کیلۆمەتر لە گوندی (دەرەشیش)ەوە دوورە. ڕوبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠م) دەبێت، بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کاری کشتوکاڵی کاریگەری لەسەر گردەکە هەبووە و بوەتە هۆی تێکدانی هەیکەل و شێوەکەی، لەبەر ئەوەی ساڵانە دەوروبەری گردەکە کێڵراوە و کراوە بەگەنم و جۆ. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی وتەی دانیشتوانی گوند، لە ڕابردوودا گردەکە کەرەستە و ئامڕازی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
لە سنوری گوندی بەردەبەلە لە بناری چیای سورێن. کەوتووەتە نێو دەشتی گردی. مێژووەکەی زۆر کۆنە و پێدەچێت مێژووەکەی بۆ هەمان گردەکانی دەشتی شارەزوور بگەڕێتەوە. هەر بەهۆی ئەو گردەوە بەم دەشتەش وتراوە دەشتی گردی. شێوەکەی خڕە. تاڕادەیەک بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەشتەکانی دەوروبەریدا. کانییەکی بەناوبانگی هەیە و هەر بەناوی کانی گردی ناودەبرێت.
گردێکی شوێنەوارییە و شێوەکەی هێلکەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستکراوە (تورەکە ڕیژە)، تەنیشتەکانی هاوشێوەی یەکن. کەوتووتە سنوری گوندی (کاگردەڵ) و سێ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی (سیروان)ەوە دوورە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە (یەک دۆنم/ ٢٥٠٠م) زەوی دەبێت. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕیوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی زانستی تێدا ئەنجامدراوە، گڵێنەی سەردەمی (ئورک) و (خوری) و (ئاشووری) و (ئیسلامی) تێدا دۆزراوەتەوە. گۆزەی هەمەجۆر و ڕەنگاوڕەنگ و نەخشدار و بێنەخش و خشتی سورکراوەی لەقوڕ دروستکراوی تێدایە.
گردێکی شوێنەواریی شێوەکەی خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٩م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکە ڕێژە)، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان و دوای ئەوان) دەگەڕێتەوە. تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شاڕێی (خورماڵ - گردیگۆ)، لەنزیک چەمی زەڵمدایە و کەوتە نێوان چەمەکە و ڕێگاکەوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. لە ئێستادا پڕۆژەی تەنکیی ئاوی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. لەساڵانی (حەفتاکان)ی سەدەی ڕابردوو، حکومەت وەک بنکەیەکی سەربازی بەکاریهێناوە و بینای لەسەر کراوە، ئێستاش بازگەی چوونە ناوەوەی خورماڵی لێدانراوە و وێستگەی بەنزینخانەی خورماڵ لە تەنیشتیدا دروستکراوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی هاوشێوەی یەکن. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەربە سنوری جوگرافیی گوندی (کێلە سپی)، ڕووبەرەکەی زیاتر لە (٤٠٠٠م) دەبێت. بۆ یەکەمجار گردەکە ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی تێدا کراوە و پارچەی گۆزەی سەردەمی ئورک ٣٥٠٠ بۆ ٢٩٠٠پ. ز و سەردەمی ئاشووری ٢٠٠٠ بۆ ٦١٢ پ. ز و سەردەمی ئیسلامی تێدا دۆزراوەتەوە. ئەو کەرەستە و ئامڕاز و پارچە شوێنەوارییانەی، کە لەگردەکەدا دۆزراونەتەوە مێژووی گردەکە پیشاندەدەن. بەشێکی زۆری لە هەر چوار لای گردەکە کێڵراوە و کراوە بە کشتوکاڵ و باخ، بەشی سەرەوەی گردەکە، خانوی تێدا دروستکراوە و بۆ کاروباری سەربازی بەکارهاتووە.
گردێکی شوێنەواریی لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە سنوری گوندی (کاگردەڵ)ەوە و بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (سیروان)ـەوە. لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پاشماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان بە دووریی دوو کیلۆمەتر، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ە لە باشوری خۆرئاوای گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پاشماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە چوارگۆشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی دوو بۆ سێ مەترە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گردی قازی)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (١٠٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەرەستە و ئامڕازێکی وەک گۆزە و گڵێنەی جۆراوجۆری لێ دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی لاکێشەیی و تەختانە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ـە بەرزییەکەی نزیکەی شەش مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت، سەرچاوەیەکی ئاویی گەورەش لەتەنیشتیدا هەیە بەناوی کانی قۆرتاس، کە بێگومان هۆکاری نیشتەجێبوون لەم شوێنەدا، بۆ بوونی ئەو سەرچاوە ئاوییە دەگەڕێتەوە، کە هێندە زۆر بووە بوەتە هۆی دانانی ئاشێک لەبەردەمیدا. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بەپێی بوونی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە تێێدا دەرکەوتوون، شوێنەوارەکە بۆ پێش دەورانی (ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.
گردێکی دەستکردی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م)ە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە. تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م)ە. هەتا ئێستا کارێکی هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. شێوە شوێنەوارییەکەی لەدەستداوە و خانو و بینا و باخی لەسەر دروستکراوە.
گردێکی شوێنەواریی لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروانەوە. سەر بە سنوری جوگرافەی گوندی (کاگردەڵ)ە لە باشوری خۆرئاوای گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م) دەبێت. ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخانەوە، ژێرئاو دەکەوێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، کۆمەڵێک پاشماوەی شوێنەواری لەم گردە دۆزراونەتەوە و دەرهێنراون.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٢م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە ناو گوندی (قەدەفەری)، بە دووریی (١٠)کم، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. گردەکە لە خۆرئاوای گوندەکەدایە و ڕووبەرەکەی (١٠٠٠م) زیاتر دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بەهۆی دروستکردنی خانوی نیشتەجێبوون لەسەری، بەتەواوی تۆبۆگرافیای گردەکە گۆڕاوە و شێوە شوێنەوارییەکەی لەدەستداوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی شەش مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروانەوە، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ە لە باشوری گردی (تەڵمە)وە. کیلۆمەترێک لە نزیک چەمی زەڵم هەڵکەوتووە. ڕوبەرەکەی زیاتر لە (٤٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی نەکراوە، بۆ (سەردەمی ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.
گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (تەپەڕێزینە)ی سەر بەناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (١٠٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکە ڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی (خورماڵ -گردیگۆ)، کە لە نێوان (هەر سێ گوندەکانی کوڵکنیدایە) و ڕوبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان و ساسانییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزەو سکە و دراو.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە سنوری گوندی (بەشارەتی سەروو)ەوە. بە دووریی ٣کم لە باکوری شارۆچکەی (سیروان)ـەوەیە. ڕووبەرەکەی زیاتر (١٠٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ (سەردەمی ئیسلامی) دەگەڕێتەوە، بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە تێیدا دۆزراونەتەوە، وەک گۆزە و گڵێنەی سەردەمی ئیسلامی.
گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، خودی گردەکەش لەسەر بەرزاییەک هەڵکەوتووە. بە دووریی (٧)کم، کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان. لە خۆرهەڵاتی دەریاچەی سیروانە و دەڕوانێت بەسەر ئاوی دەریاچەکەدا، لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجەوە لە سنوری جوگرافیی گوندی (غلامی خواروو)ە لە خۆرئاوای گوندەکەدایە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بە پێی چەند کەرەستەیەکی شوێنەواری، کە دۆزراونەتەوە، شوێنەوارەکە بۆ سەردمی (ئاشووری) دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (بەشارەتى خواروو) و دوو کيلۆمەتر لە گوندەکە دوورە، کەوتووەتە نێوان گوندى بەشارەتى خواروو و کۆنە گوندى حاجى ڕەقە و لە خۆرئاواى ڕێگاى سەرەکیى هەڵەبجە - سلێمانیدایە، ئەگەرچى هيچ جۆرە ئاسەوارێکى شوێنەوارى تێدا نەدۆزراوەتەوه، خەڵکى گوند وەک گردێکى شوێنەوارى ناوى نابەن و لايانوايە گردێکى سروشتيە، بەڵام لەلايەن دەزگا پەيوەنديدارە شوێنەوارييەکانى ناوچەکە، وەک گردێکى شوێنەواريى ناسێنراوە.