مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.

ناوەڕۆک

183 بابەت

گردەبۆر ١

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی(ڕیشێن) و لەنزیک سەرچاوەی ئاوی شەڵم، ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٠٠ مەتر دەبێت، ‌تا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، (پاشماوە و کەرەستەی شوێنەواری و پارچەی گۆزە و ئێسکو پروسکی مرۆڤ) دۆزراونەتەوە لەئەنجامی دۆزینەوەی ئەم پاشماوە شوێنەوارییانەوە دەردەکەوێت، کە گردەکە شوێنەوارییە و بۆ سەردەمە مێژوویەکانی پێش هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە وەک (ئاشووری و ئەشکانی و ساسانی)یەکان.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردەبۆرە ٢

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی شەش مەترە. کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ) لە نێوان هەردوو گوندی (خێڵی حەمە) و (گۆمەلار). ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. پارچەی گۆزە و کوپەڵەی گەورەی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردەقوتکە

گردێکی مرۆڤکردی شوێنەوارییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (عاموورە)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ). بەهۆی بەرزییەکەیەوە بەو ناوەوە ناونراوە. گردێکی شوێنەوارییە و بەرزییەکەی نزیکەی (٥٠م) و و پانییەکەی لە بنەوە نزیکەی (٢٠٠م)ە. پارچەی گۆزەی شکاوی لێدۆزراوەتەوە. لە جۆر و شێوەی ئەو گردانەیە، کە لەشارەزووردا هەن و پێیاندەوترێت (تورەکە ڕێژ) و بە شان و بازووی مرۆڤ خۆڵەکەی لە شوێـنێکی ترەوە بۆ هێنراوە. شوێنەکەی بەجۆرێک هەڵکەوتووە لای خوارەوەی لە ناوەڕاستی دێیەکەدایە. گۆڕستانێکی دێرینیش لە خۆرهەڵاتی گوندەکەدایە، کە گۆڕەکانی وەک و ژوور بە دیوار هەڵچنراوە و تاقی بۆ کراوە و مێژووەکەیان بۆ پێش هاتنی ئاینی ئیسلام دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردەگەورە

گردێکی تورەکە ڕێژی دەستکردە. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (شەشکی خواروو)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی ١٢ دۆنم و بەرزيیەکەی نزیکەی (٢٥م) دەبێت. لەناو گوندەکە بە گردی گەورە دەناسرێت، چونکە گوندەکە گردێکی تری تێدایە. لەسەردەمانی زوودا عەشیرەتی سەدانی، کە لە هۆزی گەورەی جاف بوون، تێدا نیشتەجێبوون. بە گردی (سەدانی)یش ناو دەبرێت. لەکاتی گەڕان بەدوای ئاسەواردا چەن پارچەی شوێنەواری وەک کوپەو سکەی ساسانی تێدا دۆزراوەتەوه.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردەلەت

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٢م)ە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گردی قەدەفەری و ڕوبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت و لەسەر گوێی چەمی ئاوی ڕیشێن هەڵکەوتووە و سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، هەڵدراوەتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە و کراوە بە باخ و لەگەڵ ئەوەشدا تەنکیی ئاو (خانو)ی لەسەر دروستکراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردەماتە

گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و بازنەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکە ڕێژە). کەوتووەتە سنوری گوندی (قوڵخورد) و لە تەنیشت گردی گەورەی قوڵخورد لەڕووی گوندی ڕیشێنەوە هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت، سەر بەسنوری شارۆچکەی (خورماڵ)ە، بە دووریی (٢٠کم). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ ئەم شوێنەوارە نەکراوە، (پاشماوە و کەرەستەی شوێنەواری و پارچەی گۆزە و ئێسک و پروسکی مرۆڤ) دۆزراونەتەوە. لەئەنجامی دۆزینەوەی ئەم پاشماوە شوێنەوارییانەوە دەردەکەوێت، کە گردەکە شوێنەوارییە و بۆ سەردەمە مێژوویەکانی پێش هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە وەک (ئەشکانی و ساسان)ییەکان، شوێنەواری چەند خانوەیەکی گوندەکەی لەسەر بونیادنراوە، هەرچەندە شوێنەوارییە، بەڵام ساڵانە دەکێڵرێت و دەکرێت بەگەنم.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ئاوایی حسەین

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی هەشت مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری خۆرئاوایی شارۆچکەی سیروان بە دووریی دوو کیلۆمەتر، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (دوانزە ئیمام)ە، لەڕۆژئاوای گردی دوازدە ئیمام، لەنزیک چەمی زەڵمدایە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م) دەبێت. بۆ یەکەمجار گردەکە ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی تێدا کراوە و پارچەی گۆزەی سەردەمی )ئورک ٣٥٠٠ بۆ ٢٩٠٠ پ. ز و سەردەمی ئاشووری ٢٠٠٠ بۆ ٦١٢ پ. ز)ی تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ئەحمەدی حاجی ڕەحیم

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ە لە باشوری خۆرئاوایی گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٥٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پـاشـماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ئەحمەدی سیما

گردێکی شوێنەواری شێوە لاکێشەییە. نزیکەی شەش مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان بە دووریی سێ کیلۆمەتر سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ـە لە باشوری خۆرئاوایی گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان. کۆمەڵێکی زۆر پاشماوەی گرنگی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بەپێی بوونی ئەو پشماوە شوێنەواریانەی، کە تێێدا دەرکەوتوون شوێنەوارەکە بۆ پێش دەورانی (ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ئەرخه

به ‌دووریى کيلۆمەترێک کەوتووەتە‌ باکورى گوندى (ئيمامى زامن) و گردێکى شوێنەواريیە و مێژوويەکى دێرينى هەيە و بەهۆى بوونى پاشماوەى دێرين لە کوپەڵە و کەلوپەلى مێژوويى بە گردێکى شوێنەوارى دادەنرێت.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی بانبەیاخ

بریتییە لە گردێکی شوێنەواری شێوە‌ لاکێشەیی. بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی چوار کیلۆمەتر، کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (بان بەیاخ)ە، لەنزیک گردی قۆرتاس، لە باشوری خۆرئاوای گوندەکە و شوێنی بەیەکگەیشتنی هەردوو ئاوی زەڵم و تانجەرۆیە، لەخۆرئاوای گردی شوێنەواری قۆرتاس، ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پاشماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی بەربەیخان

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە و چوار کیلۆمەتر لە گوندی (دەرەشیش)ەوە دوورە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردى بەشارەت

کەوتووەتە‌ ناوەڕاستى گوندى بەشارەتى خواروو، گردێکى شوێنەواريیه ‌و نزيکەى (٢٠ بۆ ٣٠م) بەرزە و دراوى سەردەمى ساسانيیەکان و کوپەڵە و زمروت و ئێسکى مرۆڤى تێدا دۆزراوەتەوە و لە بنکى گردەکەدا بەرد دانراوە و پاشان خاکى تێکراوە و بەشێوەيەکى ئەندازەيى دروستکراوە و گڵێکى ڕەنگ مۆرى هەيه،‌ کە پێدەچێت بۆى هێنرابێت، چونکە جياوازترە لە ڕەنگى خاکەکانى دەوروبەرى‌.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی بەکراوا

شوێنەوارێکی مێژووییە. پێنج کیلۆمەتر لە باکوری شاری هەڵەبجەوە دوورە. درێژییەکەی لەبەشی خوارەوە و بنکەکەیەوە (٢٧٧م) و لە سەرەوە نزیکەی (٢٠٠م)ە. پانییەکەی لە بەشی خوارەوە نزیکەی (١٦٠م) و لە سەرەوەی (١٣٧م)ە. چاڵێکی گەورە بە پانیی (١٠ بۆ ١٥م) بە چواردەوریدا هەڵکەندراوە. بە بۆچوونی شوێنەوارناسان، گردەکە لە سەردەمی حورییەکان و لۆلۆییەکاندا، ناوەندی کارگێڕيی دەشتی شارەزوور بووە. لە هەندێک سەرچاوەدا هاتووە، کە له ‌سەرەتاکانى سەدەى حەڤدەوە لەلايەن (بەکر بەگى سوور) دروستکراوە. ساڵی ١٩٦١ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاری کنەوپشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووه،‌ کە لە هەشت چینی نیشتەجێبوونی شارستانێتی پێکهاتووە. بەپێی پشکنینی تیمێکی ئەڵمانی، مێژووەکەی بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە. دەفری گڵین، دراوی مس، گۆڕ، ئاڵتون و تەنووری تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی بولبول

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە. بەرزییەکەی نزیکەی حەوت مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکە ڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە نیوان هەردوو گوندی (تەپی سەفا و بەشارەتی سەروو)، و ڕوبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە، بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە، هەروەها ڕێگەی سەرەکیی قیرکراویش لە تەنیشتیەوە تێدەپەڕێت، کە بووەتە هۆی هەڵکەندن و تێکدانی بەشێک لەگردە شوێنەواریەکە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی پریسی خواروو

گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی شەش مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان، بە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە خۆرئاوای هەڵەبجەوە لە سنوری جوگرافیی گوندی (پریسی خواروو)ە، لە باشوری گوندەکەدایە و ڕووبەرەکە نزیکەی (١٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی لێکدانەوەی ئەو کەرەستە شوێنەواریانەی تێێدا دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشووری دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی پریسی سەروو

گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م)ە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە. بەپێی ئەوەی چەند کەرەستەیەکی شوێنەواری سەردەمی ساسانییەکانی تێدا دەرکەتووە، هەروەها لە بەشی سەرەوەی گردەکەدا خانوی لەسەر دروستکراوە. تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی سەروو) و لە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکە نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی پیرمکایڵ

گردێکی شوێنەوارییە، شێوەکەی خڕە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەربە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ـە لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی قیرتاوکراوی (قۆرتاس و گورگەچیا و ئیمامی زامن)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەواریانەی، کە تێیدا دەرکەوتوون، مێژووەکەی بۆ (سەردەمی ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی تەپەتوراشە

گردێکی شوێنەوارییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەترە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکە ڕێژە). کەوتووەتە سنوری گوندی (عەنەب) و دوو کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجەوە دوو‌رە. داڕوبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م)دەبێت، هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی تەپەتۆڵەکە

گردێکی شوێنەوارییە. کەوتووەته ‌سنوری گوندی (تەپەتۆڵەکە)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ) لەتەنیشت سێڕیانی (هەڵەبجە - گردیگۆ - سەیدسادق). ڕووبەرەکەی (٣٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی بۆ نەکراوە. بەهۆی ئەوەی خانوی لەسەر دروستکراوە لە ئێستادا بەرزیی و ڕووبەرەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار
پێشتر 1
...
4 5 6
...
10 دواتر