گردی دەروێشان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 198

شوێنەوار

کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (بەشارەتى خواروو) و دوو کيلۆمەتر لە گوندەکە دوورە، کەوتووەتە‌ نێوان گوندى بەشارەتى خواروو و کۆنە گوندى حاجى ڕەقە و لە خۆرئاواى ڕێگاى سەرەکیى هەڵەبجە - سلێمانیدایە‌، ئەگەرچى هيچ جۆرە ئاسەوارێکى شوێنەوارى تێدا نەدۆزراوەتەوه، خەڵکى گوند وەک گردێکى شوێنەوارى ناوى نابەن و لايانوايە گردێکى سروشتيە، بەڵام لەلايەن دەزگا پەيوەنديدارە شوێنەوارييەکانى ناوچەکە، وەک گردێکى شوێنەواريى ناسێنراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (حەمەساڵح عەلی حەیدەر)ی ئەنجومەنی گوندی (بەشارەتی خواروو)، لەدايکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن‌: سەرەتايى، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (نەريمان حەمەساڵح عەلی)، لەدايکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: دبلۆم، پيشە: مامۆستا، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی بەشارەتی خواروو

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گردی وەیسی: مەلاوەیسە

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی سروشتیە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی مەلاوەیسە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ – سەیدسادق). لەگوندی (قەدەفەری)وە ڕیگایەک بەرەو گردەکە و گوندی مەلاوەیسە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو، لەئێستادا گۆڕستانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. تەواوی خانوی گوندەکە لەسەر گردەکە بونیادنراون و بەشێکی لێکراوە بە کشتوکاڵ، ئەمەش وایکردووە گردە شوێنەوارییەکە گۆڕانکاری لەشێوەکەیدا ڕووبدات.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی وسوو

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (گورگەچیا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م٢)یە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند پارچەی بەردی تێژ کراو (بەردە ئەستێ) و گۆزەی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بەشێکی بۆ سەردەمی (چاخی بەردینی نوێ) و سەردەمی (ساسانی و ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گڵێجاڵە بچکۆلە

پاشماوەی قەڵایەکی کۆنە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی ناحیەی (بەمۆ). بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە لە قەڵاکەدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردمەی پارسی و ساسانی دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گوندە

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م)ە. کەوتووەتە سەر چەمی (حەوت ئاشان) لە باشور و خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکە (٩٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو کەرەستە و ئامڕازانەی لێی دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ئەبو شەمامان

کەوتووەتە باکوری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ لە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ بە دووریی سێ کێلۆمەتر، لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجهوە‌ (١٥کم) دوورە. مێژووی گۆرستانەکە: لەسەر بنەمای کێلە نوسراوەکانی گۆڕستانەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر، کێلە تاشراوەکانی گۆڕستانەکە بەزمانی عەرەبی و خەتی فارسی لەسەریان نوسراوە، کە خاوەنی گۆڕەکان بەگزادە و شێخەکانی ناوچەکەن، لە ئیستادا زیاتر لە ١٥ کێلی شوێنەواری تێدا بەجێماوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ڕێوڵە

گۆڕستانی دێی کۆنی گوندی (بەڵخە)یە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خوار گوندەکەوە لە لا نساری ڕێوڵە و خوار شاخی هانەوەهارەی بەڵخە و باخی سەی حەبیب. دەکرێت بە دوو بەشەوە. سێ شێواز مردووی لێنێژراوە. بەشێکی کۆنی، کە ڕووفاتەکانیان بۆ پێش ئیسلام و سەردەمی زەردشت دەگەڕێتەوە، چونکە خراونەتە نێو کوپەڵەوە. دەوترێت زەردەشت خۆیشی لە ئەشکەوتێکی نزیک بەم گوندە ژیاوە. بەشێکی مردووەکان ڕوو بە خۆر نێژراون. بەشی دووەمی کەمێک لە خوارترە و لە بەرامبەر بەشەکەی ترەوەیە هی سەردەمی ئیسلامە. بە هۆی نەشارەزاییەوە لە کاتی ئیشوکار و باخەوانیدا، زۆرێک لەم شوێنەوارە لەناوچووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار