بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (نەیجەڵە). شانێکی دەڕوانێت بەسەر گوندی پێگەدا و سنوری هەردوو گوندەکە جیادەکاتەوە. بەشی سەرەوەی تەختاییە. لە زستاندا ئاژەڵداری تێدا ماوەتەوە و دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا. لە نێوان شاخی لاواندەران و چاڵی شێخە هەڵکەوتووە. تاشەبەردی کەمە. زەویی نەرمانە و لەوەڕگەیە. دارو درەختی زۆری تێدایە. زیاتر وەک لەوەڕگای گوندەکە بەکاردێت و ڕەشەوڵاخی گوندەکەی تێیدا بەخێوکراوە. پێدەچێت ناوەکەی هەر بەو هۆیەوە ناونرابێت.
کەوتووەتە سەر شاخی شنروێ. ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی گوندەکانی هاوار و هاوارەکۆن و دەرەتوێ بووە بۆ عەبابەیلێ و هەڵەبجە. (١٥٨٤) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەو شوێنەدا چایخانەیەک هەبووە. کەلێکی بەرزە. دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور. لە خۆرئاوا وە چەم و دۆڵەکانی گوندەکانی هاوار و گریانە و دەرەتوێ و هاوارەکۆنە. لە خۆرهەڵاتی، سێ ڕیانێکی خۆڵی تێدایە. ڕێگای سەربازی بوون لە جەنگی (عێراق و ئێراندا) دروستکراون و یەکیان لە عەبابەیلێوە دێت و دابەشدەبێت بۆ یاڵی ئەشکەوڵ و کەلی شنروێ و دۆڵی ڕەش.
بە دووری دوو کیلۆمەتر لە ناوەندی ناحیەی (سیروان)ـەوە دوورە. ئاوەدانیی لەم گردە و بوونی ماڵ و نیشتەجێبوون لەسەری و بەپێی ئەو شوێنەوار و گۆڕانەى، کە لێی دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە. لەناوەڕاستی سەدەی پێشوودا هەندێک دەوار و ماڵی کۆچەری تێدا نیشتەجێبوون. نزیکەی (٥٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەهۆی سەوزەگیا و بوونی چەم و کانی و دارودرەخت بە چواردەوری گردەکەوە، دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە بەتایبەت لە بەهاراندا.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی دەگاشێخان و خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (بیارە)، لە نێو چیای چنارە. (١٧٢٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی دەگاشێخان و دۆڵی وەزەنێ و دۆڵی وێڕگا.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو). کۆتا سنوری گوندەکەیە لەگەڵ گوندی هاوار. بە شاخی کەنگەبەرزیش ناودەبرێت. دەڕوانێت بەسەر هاوینەهەواری گەڵامۆرد و گوندی بۆیندا، بەداربەڕوو و دارقەزوانیش دەوڵەمەندە، بۆ بنێشتکردن کراوەتە چەند بەشێک و بەسەر گوندەکاندا دابەشکراوە. بەهۆی وشکی و بێئاویی شاخەکەوە، بە چۆلەکەخنکێن ناونراوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (باخەکۆن) و (گەچێنە). (١٤٢٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن.
زنجیرە گردێکە. کەوتوونەتە باشوری گوندی (گڵێجاڵ). (١٠٠٠م) بەرزە. گوندی (گڵێجاڵ) لە گوندی (بەلەسۆ) جیادەکەنەوە.
بە دووری(١٢٠٠م) کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (پریسی سەروو)، لەتەنیشت زەوییەکانی (توڕک) بەدیوی خۆرئاوایدا. لە بنەڕەتدا گردێکی فراوان و بەرزە، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریاوە (٨١٢م)ـە و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤ دۆنمە. وەک لەوەڕگا بەکاردێت و بەشێکیشی بۆ کشتوکاڵی دانەوێڵە دەکێڵرێت.
کەوتووەتە نێوان لوتکەی (هەسوون) و کەلی (کەمانجەڕ) لە زنجیرە چیای هەورامان. ڕێگەیەکی خاکیی پێچاوپێچی تێدایە، ئەڕواتەوە بۆ گوندی (دەرەوکێ) لە هەورامانی خۆرهەڵات و (کەلی هەسوون و نوەیجەڕ). بەرزیی ئەم لوتکەیە نزمترە لە لوتکەی هەسوون و نزیک بە (٢٥٠٠م)ـە. دەربارەی ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر ئەو کەسانەی، کە سەفەری حەجیان کردووە لە خۆرهەڵاتی کوردستان و هەورامانەوە لەم ڕێگەیەوە هاتوچۆیانکردووە، پێش ئەوەی سنورە دەستکردەکان دابنرێن.
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٧١٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای ڕەنگین. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک سەردانیدەکەن بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
گردێکى شوێنەواريى توورەکەڕێژى ماته. کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). و نزيکەى (١٠٠م) دوورە لە گوندەکەوە و ڕوبەرەکەى (٧٠٠م) چوارگۆشەيە و بەرزيەکەى نزيکەى (١٠م) دەبێت. لەڕابردوودا بەهۆى هەڵکەندن لە گۆشەيەکى گردەکهوە، ديوارێکى لە بەرد و قسڵ دروستکراو دەرکەوتووە و جيا لەوەش دۆزينەوەى ئەو پارچە زمرووت و سکە و کوپەڵانە بەدەورى ئەم گردەدا، گەواهيدەرى ئەو ڕاستيەن، کە لەکۆنەوە تا ئێستە بنکەى شارستانيیەت بووە. بەهۆى ئەوەى گردەکە کەوتووەتە سنورى زەویى حاجى حەمە ساڵح بەناوى ئەوەوە ناودەبرێت.
گردێکی دەستکردە و بە کۆڵ دروستکراوە. کەوتووەتە خوار گردی توڵمەوە. لە نزیک گوندی کاگردەڵە. زیاتر لە (١٠م) بەرزە. بەردەمەکەی تەختایی و دەشتێکی بەپیتە. یەکێکە لە شوێنەوارەکانی ناوچەکە. زەویەکەی لەلایەن حکومەتەوە کاتێک دابەشکراوە بەر ئەو پیاوە کەوتوە بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
گردێکی شوێنەوارییە. کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی بەشارەتی سەروو. بەرزییەکەی زۆر نیيە. لەسەر زاری دانیشتوانی ناوچەکە پێیدەوترێت گردەماتە. بەواتای ئەوەی لە تەنیشت گوندەکەوە هەڵکەوتووە و نزمە. تا ئێستە کنە و پشکنینی بۆ نەکراوە. دەکێڵرێت و دەکرێتە کشتوکاڵ. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە زەویی ئەو کەسەوە، بۆیە بەو ناوەوە ناوبراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). ژمارەیەکی زۆر داری لێ ڕواوه، کە زیاتر لە جۆری بەڕوو و قەزوان و نەرمەوەن و ئەرخەوان و بەڵاڵوک و چەقالە و تەنگەزن. (١٨٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
گردێکى شوێنەواريى توورەکەڕێژى ماتە (واتە بەشى سەرەوەى گردەکە نيمچە تەخته). کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لەتەنيشتى گوندەکەدايە و لەسەر ڕووبەرى دوو دۆنم زەوى هەڵکەوتووە و بەرزيیەکەى (١٥م) دەبێت، گەلێک جار شتى عەنتيکە و شوێنەواريى تێدا دۆزراوەتەوە وەک (سکە و بەردەنوس و ملوانکە و موروو و پارچە کوپەڵە...). بەردەنوسێکى تێدا دۆزراوەتەوە هێندەى کێلى گۆڕێک بووە، بەدوو زمان لەسەرى نوسراوە و بەپێى گێڕانەوەکان، پێدەچێت خەتى بزمارى و ئارامى بووبێت. بەهۆى ئەوەى گردەکە کەوتووەتە سنورى زەویى حەمەسەعيد حەسەنەوە، ناونراوە گردى سەعاى حەسەن.
کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان لە بناری چیای سورێن. لە زنجیرە چیای سورێن هەڵکەوتووە. سەخت و بەرزە. بەهۆی کەوتنە خوارەوەی کەسێک ئەو ناوەی بەسەردا بڕاوە. دەڕوانێت بەسەر دەشتـی شـارەزوور و تـا هـەڵەبجەش دیارە.
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (قەدەفەری) سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠ دۆنم و بەرزییەکەی (١٥م) دەبێت. لە سەردەمە جیاجیاکاندا جێگەى کەسانى دیار و پاشا و فەرمانڕەوا بووە. لە ئیستادا کێڵگەی پەلەوەری لەسەر دروستکراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (مۆردین) و دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا، بەهۆی بەرزییەوە پێی وتراوە ملەکە بە حەواوەیە، واتە زۆر بەرزە، ئەگەرچى بەرزە بەڵام تاڕادەیەک تەختایی تێدایە و بەهۆی نزیکیەوە لە سەنتەری گوند لە ڕابردوودا شوێنی یاریکردنی منداڵانی گوندەکەبووە. دانیشتوانی گوندەکە لەبەرنامەیاندایە ئەگەر دووبارە مۆردین ئاوەدانکرایەوە ئەوا لەم شوێنە بونیادبنرێتەوە، چونکە دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندی چنار و گردەناوێدا.
کەوتووەتە سنوری گوندی کۆساوا و سازان. شاخێکی سەختە. لە پشتی ئاوەمار. بەهۆی سەختی و بەردەڵانیی شاخەکەوە، ئەو ناوەی لێنراوە. تەنها یەک تولەڕێی پێدا دەڕوات، ئەویش زۆر کەس ناتوانێت بەسەریدا سەرکەوێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گردی حسەین). بەرزیی گردەکە(٤٧٩م)ەو بناغەی گوندەکەبووە. پێش دروستکردنی بەنداوی دەربەندیخان، گردەکە بەرزیەکی شێوەپانی هەبووە و ئێستە وەک ناوچەيەکى شوێنەوارييە و کەلەپوری و تۆمارکراوە، بەهۆی دۆزینەوەی هەندێ ئێسک و پەیکەری مرۆڤ و خشڵ و زیو تیایدا، هەروەها هەندێک لە ئاژەڵدارەکان لەوەرزی وشکیدا، ئاژەڵەکانیان دەبەنە ئەم گردە و بۆ ماوەی سێ مانگێک تیایدا دەمێننەوە، چونکە ڕووبەرێکی فراوانی بێ کشتوکاڵ بەچواردەوری گردەکەدا هەیە و ئاوێکی باشیش لەتەنیشتی گردەکەدا هەیە، کە گونجاوە بۆ ئاژەڵداری، ئەمە جگە لە زەوییە فراوانە بەپیتەکە، کە کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵات و خۆرئاوایەوە.