حەوانان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (مۆردین) و دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا، بەهۆی بەرزییەوە پێی وتراوە ملەکە بە حەواوەیە، واتە زۆر بەرزە، ئەگەرچى بەرزە بەڵام تاڕادەیەک تەختایی تێدایە و بەهۆی نزیکیەوە لە سەنتەری گوند لە ڕابردوودا شوێنی یاریکردنی منداڵانی گوندەکەبووە. دانیشتوانی گوندەکە لەبەرنامەیاندایە ئەگەر دووبارە مۆردین ئاوەدانکرایەوە ئەوا لەم شوێنە بونیادبنرێتەوە، چونکە دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندی چنار و گردەناوێدا.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (فەرەج عەبدولڕەحیم ساڵح)ی ئەنجومەنی گوندی (مۆردین)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٧ى ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (حاجی جەمیل مستەفا خواکەرەم)ی ئەنجومەنی گوندی (مۆردین)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، لە ٧ى ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی مۆردین