بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
دەڕوانێت بەسەر چەمی دەڵەمەڕدا. بەرانبەر شاخی (کڵاش دڕە). چڕترین شاخی ناوچەکەیە بە داربەڕوو و کێکف دەوڵەمەندە. بەشێکە لە زنجیرە چیای شنروێ. یەکێک لە ڕێگە سەرەکییەکانی شاخەکە، تا دەگاتە (گامەخۆڵان و بەفری میری). بەرزترین لوتکەی پێیدەوترێت (ملەی تەڵوکێ). ڕێگەی خاکیی گوندەکانی (کانی گوێز، ڕێشاو، بۆین) و بەرزایەکانی (قەمان و وەزگێڵ)ی پێدا تێپەڕدەبێت. کانییەکی هەمیشەیی تێدایە و وشکناکات.
کەوتووەتە خۆرئاوای دۆڵی دڵی، لە سنوری گوندی چاوگی ناوچەی کۆکۆیی. ناوچەی کۆکۆیی و نەورۆڵی لەیەک جیادەکاتەوە. بەهۆی ئەوەى لە وەرزى زستاندا تەمومژێکی زۆر دەيگرێت ئەو ناوەی لێنراوە. ساڵانی ١٩٧٣ دوو منداڵی ١٢ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەم ملەیە ڕەق بوونەتەوە. گۆڕی شەش شەهیدی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ى لێیە.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان لە گوندی کەوتەی کۆن و دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخاندا. بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریا دەگاته ٨١٣م، شێوەیەکی درێژکۆلەیی وەرگرتووه. لەسەر ڕووەکەی درەخت بەشێوەی تاک و تەرا بڵاو بووەتەوە لەگەڵ بوونی ڕووبەرێکی زۆر لە گژوگیا.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (باخەکۆن). (١٣٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر گوندی باخەکۆن و گەچێنە و ناوچەی هەمزەیدا دەڕوانێت. دووریی لە خـانەقای باخەکـۆنەوە (٧٤٠م) دەبێت. دەوڵـەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی.
کەوتووەتە نێوان شارەدێی (تەوێڵە) و گوندی (بەڵخە) و سنوری نێوانیان جیادەکاتەوە. (٢١١٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە لوتکە چیای کەمەرە بەلێ و سەرچاڵ و لە باشورەوە کانی تەوەنێ و چیای هەوارە بەرزە و لە خۆرهەڵاتەوە شارەدێی تەوێڵە و ئاوێسەر و لە خۆرئاواوە گوندی بەڵخە دەورەیانداوە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە)، هەندێک شوێنی هێشتا مینڕێژکراون و چەندین کەسی کردووەتە قوربانی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (نەیجەڵە). لە نێوان شاخەکانی تەورداسە و ڕێزەپانە. بەردەکانی تیژن. شانێکی سەختە لەبەشی خۆرئاوای نەیجەڵە و ڕووبە چنار هەڵکەوتووە. لەسەر شێوەی تەورداسە. داربەڕوو و قەزوانی تێدایە. ڕێگای نەیجەڵە بە بەردەمیدا ئەڕوات. ئەشکەوتی کونەکەمتار کەوتووەتە ئەم شاخەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی نەوێ. لە پشت سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوەیە. ڕووی خۆرهەڵاتی شاخی زەردەیەرە و ڕووی خۆرئاوای شاخی دوورە بنەیە. بەهۆی تەسکیی ناوچەکە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى سێ کيلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە، بەتەنيشت دەرياچەى دەربەنديخانەوە هەڵکەوتووە. زنجيرەيەکى بچووکە و (٦٠٠م) درێژييەکەيەتى، بەرزترين ئاستى زنجيرە چياکە(٥٨٠م)ـە لە ئاستى ڕووى دەرياوە. بەهۆى ئەوەى دارى سماقى تێدايه، کە ترشەسماقى لێ بەهەمدەهێنرێت، لە کۆنەوە بە شاخى ترشان بەناوبانگ بووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی). بەواتای (تووی ڕانەمەڕ) دێت. کانییەکی تێدابووە بە ناوی کارێزی (حاجی حەمەسەعید)، کە ئاژەڵەکانیان لەنزیکیەوە مۆڵداوە و شیریان دۆشیوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بۆین). شاخێکی بەرزە. درێژییەکەی زیاتر لە دوو کیلۆمەترە، ما و قەدپاڵێکی سەختی هەیە و لەبەشی سەرەوەیدا ئاوێکی هەمیشەیی بە بەردەوامی تنۆک تنۆک دێتە خوارەوە. بەهۆی ئەو ناوەوە بە تکاوان شاخەکە ناونراوە. بەگشتی بە داربـەڕوو و قـەزوان و کێکـف دەوڵـەمـەنـدە و کـراوەتـە شـاخی بنێشتکردن.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی). (١٣١٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. سنوری جیاکەرەوەی نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی خەرپانی و تاوێرە پێکدێنێت. لە شاخی بەرانبەریش لە تەوێڵە لە سەر ڕێگەی خەڵەفی. تلەسیاو ناوی تاوێرە بەردێکی گەورەیە.
کەوتووەتە گوندی (بۆین) بەرانبەر تلە زلە. بەشێکی شاخەکە لە شێوەی لوتی مرۆڤ درێژبووەتەوە و بە ئاڕاستەی چەم و دۆڵەکانی بەردەمی هاتووەتە دەرەوە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە و ڕێبوار و شاخڕەوی ناوچەکە لە ژێر سێبەریدا دەحەسێنەوە.
کەوتووەتە نزیک گوندی (کاگردەڵ) بە ئاڕاستەی دەریاچەی دەربەندیخان. دەستکردە و بە کۆڵ خاکی بۆ هاتووە. کاتێک ئاوی دەریاچەکە زیاددەبێت، دادەپۆشرێت. بەرزییەکەی زیاتر لە (٢٥م) دەبێت. ناوچەیەکی شوێنەواری بووە. لەکاتی ساڵانی گرانیدا خەڵکێکی زۆر شوێنەواریان دۆزیوەتەوە.
درێژکراوەى زنجيرە چياى باڵامبۆيه. گوندى (غوڵامى) دەکات بەدوو بەشەوە، بەجۆرێک بێژاوا و غوڵامى چنار دەکەونە خۆرهەڵاتيیەوە و غوڵامى ژوروو و خواروو دەکەونە خۆرئاوايەوە. بەرزیى ئەم زنجيرە چيايه، تا (٧٩٠م) دەبێت لە ئاستى ڕووى دەرياوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی (زەڵم). (٢١٤٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە نێوان چیای سوتنەجەڕ و چیای سێخڕان. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بە هۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانی بکات.
کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ). لە سەرووی باخی (عەلی چەتوون)ەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە بەشی سەرەوەی (دارەلوس) و دەڕوانێت بەسەر گوندی (دەڵەمەڕ و عەبابەیلێ)دا. بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی جۆی تێدا کراوە، ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (هاوار). (١٨١١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر گوندی هاوار و هاوارەکۆن و تاوێرەدا دەڕوانێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (هاوار، هاوارەکۆن، گریانە). دەڕوانێت بەسەر (دەرەتوێ)دا. نزار و سەختە. لە (هەوارگە پایزان)ی چیای (شنروێ)ەوە دەستپێدەکات بۆ لوتی (قنر دۆڵ) و (ساجان)، دەڕواتەوە بۆ (داروەنی ئاڵتون) و (هەرمێ ژیڵان). بە ئاڕاستەی ڕوباری (سیروان) دەڕوات. (مەڕمانگان و یاڵی ملەی بۆین و کەنگەبەرز) سێ لە لوتکە بەرز و سەختەکانیەتی. ڕێگەی (گریانە - بۆین)ی پێدا دەڕوات و لە (ملەی زینۆ) دادەبەزێتە گوندی (بۆین). چیای (خۆرەتاوی کەوتێ) ڕووبەڕوویەتی. نێوانیان چەندین دۆڵی وەک (دۆڵی ئاشی، زەوار، گریانە، دۆڵەگەورە)ی تێدایە. (بەڕوار) لە چڕترین کێوەکانییەتی و بە داڕبەڕوو و دەوڵەمەندە. کەژە بنێشتی گوندەکانی ناوچەکەیە. بۆیە پێیدەوترێت چاڵان، چونکە چەندین چاڵ لەسەر ڕووەکەی هەیە.
یەکێکە لە شاخە بەرزەکانی شاخی مەگڕ و سنوری گوندی سازان و چنار و چاوگ لەیەک جیادەکاتەوە. دەڕوانێت بەسەر تەواوی ناوچەکەدا. بەهۆی ئەوەی شوێنەکە نسارە و بەفری زۆری لێ دەبارێت، کاتی خۆی لەلایەن عارفی حەمەی شاوەیس و چەند کەسێکی دیکەوە، کراوەتە چاڵەبەفری ناوچەی کۆکۆیی. شاخەکە دارستانی سروشتییە و کراوەتە بنێشت.
کەوتووەتە دامێنی چیای منارە کەوە و چیای سورێن و دەوڵەمەندە بە بوونی گژوگیای لۆ و کەما، کە وەک ئالیک بۆ ئاژەڵەکانیان بەکاریانهێناوە. (١٦٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆر و ڕێگایەکی سەخت و دژواری هەیە.